پيشاندانى فیلمى ڕۆژێک له ژیانی وسوو و که‌ره‌شین
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی هونەری
- Hits: 2208
فیلمی کۆمیدی ئامێزی (ڕۆژێک له ژیانی وسوو و که‌ره‌شین)، له نوسینی حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن، سیناریۆو ده‌رهێنانی شۆڕش قادر، ئه‌کته‌ره‌کان به‌پێی ده‌رکه‌وتنیان؛ به‌یان زه‌ریفی، حیکمه‌ت هندی، عه‌تێ خان، کامیل ئه‌مین، به‌هزاد جه‌لال، سه‌لام عه‌لی، سازگار ته‌ها، مامۆستا ئه‌حمه‌د باڵخی، ئاواره خان و چه‌ند ئه‌کته‌رێکی دیکه...
به کوالیتیی سینه‌مایی بهرههمێنراوه، تا ئێستا له هه‌ندێ له سینه‌ماکانی کوردستان نمایشکراوه، بۆ یه‌که‌مجاریش یانه‌ی کوردی "میدیـــا" ی هۆڵه‌ندا له شاری ئه‌مستردام به خۆشحاڵیه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 23-08-2015 کات 18:00 ی شه‌شی ئێواره له شاری ئه‌مستردام، ده‌رگای هۆڵ ئه‌کرێته‌وه و کات 19:00 فلیمه‌که، نمایش ئه‌کرێت، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
بۆ بۆ دابینکردنی تکیت په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه:
ته‌له‌فۆنی به‌ڕێزان..سۆزان که‌ره‌م: 0620771048، ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر: 0683826334
یان ئیمهیل ئه‌درێسی "میدیـــا":
- This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
سه‌رنج: تکایه منداڵی خوار 12 ساڵ له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌هێنن، چونکه ناکرێنه ژووره‌وه، گلله‌ییمان لێ مه‌که‌ن.
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"