به‌سه گه‌مه كردن به كه‌رامه‌تی قوربانیان
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- ڕێکخراوەکان
- Hits: 541
شه‌وی شه‌مه 4ی نیسان، كه هاوتایه له گه‌ڵ یاداوه‌رییه تاڵه‌كانی ئه‌نفالی فایلی و ئه‌نفالی سێ، كه‌ناڵی ئاسمانی روداوه‌وه له شاشه‌كه‌ی راسته‌وخۆ په‌خشی وته‌كانی تاوانبار عزه‌ت ئیبراهیمی جێگیری سه‌دام حوسێنیان كرد، ئه‌مه‌ش سوكایه‌تییه به خوێنی قوربانیان له ژێر بهانه‌ی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری.
ئێمه له روداو ده‌پرسین، ئایا جوله‌كه‌كان قه‌بوڵ ده‌كه‌ن له كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی جووه‌وه كه به پاره‌ی ئه‌وان به‌ڕێوه بچێت، جێگیری هیتله‌ر راسته‌وخۆ وته‌كانی په‌خش بكرێت؟، ئه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان؟.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره له هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردییه‌وه له ژێر ناوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری یاری به شعوری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی مولته‌زم سنوره‌كانی خۆی ده‌زانێت بێ ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كان به‌رته‌سك بكاته‌وه له زۆربه‌ی قوربانیان و ببێته ئامرازێك بۆ سپی كردنه‌وه‌ی تاوانباران.
ئێمه داواكارین هیچكه رێگا نه‌درێت تۆمه‌تبارانی تاوانه مه‌زنه‌كان كه‌ڵك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌ربگرن بۆ سپی كردنه‌وه‌ی رابردوویان، تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بێ تاوانیان ده‌سه‌لمێنێت.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo. com
5-4-2015
https://www. facebook. com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان،كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئایكانه.