ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تایبەت بە زیندانی ناوەندیی سنە، بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و گیراوانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ئامارەکان، ڕاستیەکان و بابەتی زیاتر لە چەند بەشێک لەخۆ دەگرێ .

بەشی یەکەم :

شاری سنە یەکێکە لەشارە ماندوونەناسەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خاوەن مێژووییەکی پڕ تێکۆشانە و لە (٣٦) ساڵی ڕابردوودا شاری سنە بەردەوام لەژێر گوشاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە، بەتایبەتی گووشارەکانی ئەمنی و سەربازی، هاوکات گرتووخانەی شاری سنە یەکێکە لە گرتووخانە مەترسیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای بەدواداچونێکی زۆر ڕاپۆرتێکی وورد بڵاودەکاتەتەوە تیاییدا ڕاستیەکان و ئامارەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکات.

گرتووخانەی شاری سنە دەکەوێتە شەقامی (ئێکباتان)، گرتووخانەیەکە لەسەردەمی ڕژێمی شاه دروستکراوە و لەلایەن دەزگای (ساواک) واتە دەزگای هەواڵگری ئەو کاتە خەڵکی تیادا ئەشکەنجەدراوە و زیندانیکراوە، دواتر لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکارهاتووە و تائێستاش بەکار دێت و لەو گرتووخانەیەدا گیراوانی سیاسی، مەدەنی، کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ڕاگیراو، مەحکوم، مەحکوم بە سزای لەسێدارەدان هەموویان تێکەڵاون . گرتووخانەکە ڕووبەرێکی مامناوەندی هەیە لە ناوەوە دوو بەشە، بەشێکی تایبەتە بە کاربەدەستانی ڕژێم کەسەرپەرشتی گرتووخانەکە دەکەن، بەشەکەی تری تایبەتە بە گیراوانی ناو بەندیخانەکە .

بەپێی تازەترین زانیاریەکانی فیدراسیۆن گرتووخانەکە لە (10) بەندی جیاواز پێکهاتووە بریتین لە :

1. بەندی قورئانی یەک " ئەو بەندە پێێ دەڵێن قورئانی یەک " لەبەرئەوەی کاربەدەستانی ڕژێم لە ناو گرتووخانەدا وایان ڕاگەیاندووە وەک مەرجێکی پێشوەخت هەر گیراوێک بیەوێت سزاکەی (حوکمە)کەی کەم بکرێتەوە یان دەرفەتی چوونە دەرەوەی کاتی (مەرەخەسی) و تەلەفۆنکردنی پێبدرێت، پێوویستە قورئان ئەزبەربکا واتە (ختم ) بکا، ژمارەی تەختەکان واتە (قەروێڵە)کانی ئەو بەندە (81) تەختە بەڵام بەگشتی ژمارەی گیراوانی ناو ئەو بەندە ئێستا (135) کەسن .

2. بەندی قورئانی دوو " ئەو بەندە پێی دەڵێن قورئانی دوو " لەبەرئەوەی بەندی قورئانی یەک ژمارەی گیراوانی قورئان خوێن زۆر بوون، لەبەرئەوە ئەو بەندەش ناونرا " قورئانی دوو " ژمارەی تەختەکان (قەروێڵەکان) (123) تەختە بەڵام ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (81) کەسن .

3. بەندی سەلامەتی یەک " ئەو بەندە بۆیە پێیدەڵێن – بەندی سەلامەتی یەک " بەندەکە تایبەتە بە گەنجانی تەمەن بیست ساڵ بەرەوخوار واتە کەمتر لە بیست ساڵ، ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە (95) کەسن .

4. بەندی سەلامەتی دوو " ئەو بەندە بۆیە پێی دەڵێن سەلامەتی دوو " لەبەر زۆری ژمارەی گیراوانی تەمەن بیست ساڵ بەرەوخوار و نەبوونی شوێن لە بەندی سەلامەتی یەک، بەندی دوو کرایەوە، ژمارەی گیراوانی بەندی سەلامەتی دوو بەگشتی (64) کەسن .

5. بەندی چوار، زیندانیانی سیاسی کورد زیاتر لەو بەندە زیندانی دەکرێن، ژمارەی تەختەکان(قەڕوێڵەکان) (64) تەختە، ژمارەی گیراوانی بەندەکە بەگشتی (102) کەسن .

6. بەندی پێنچ ئەو بەندە تایبەتە بەو گیراوانەی کە ماددەی میتادۆن دەخۆنەوە (میتادۆن – بەشێکە لەماددە هۆشبەرەکان) کە لەلایەن خودی کاربەدەستانی زیندان بەسەر گیراوانی ئەو بەندە دابەش دەکرێ، ژمارەی تەختەکان قەڕوێڵەکان) (64) تەختە، گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (112) کەسن .

7. بەندی مشاوەرەی یەک " بەندێکە لەلایەن پزیشکانی دەروونیەوە چاوەدێری دەکرێ و زۆربەی گیراوانی بەندەکە حەبی دەمارەکان(اعصاب - بۆ ئارامبوونەوە) بەکاردەێنن، پزیشکان بڕیار دەدەن چ جۆرە گیراوێک بخرێتە ئەو بەندە، ژمارەی تەختەکان (قەڕوێلەکان) (140) تەختە و ژمارەی گیراوانی (122) کەسن .

8. بەندی ئیشتغاڵ (پڕۆژە)، تایبەتە بە حوکمەکانی نێوان (1 تا 15 ) ساڵ، گیراوانی ئەو بەندە دەتوانن شەوانە بچنەوە ماڵەوە لەکاتژمێرەکانی دوای ئێوارە تا بەیانی کاتژمێر (7) بەمەرجێک تاپۆی خانوو یان پارە بنوێنن واتە بارمتەیەک دابنێن، هەروەها هەیانە پێنچشەممە ئێوارەکەی دەچێتە ماڵەوە تا ڕۆژی شەممە بەیانیەکەی دەبێ بگەڕێتەوە بۆ زیندان بەهەمانشێوە پارە یان تاپۆی خانووی بەبارمتە دانابێ، مەرجێکی تری ئەو بەندە بریتیە لەکارکردن لەناو بەندیخانەکەدا، ژمارەی گیراوانی ئەو بەندە بەگشتی (118) کەسن .

9. بەندی ماڵی – ئابووری، ئەو بەندە تایبەتە بە تاوانەکانی ئابووری، ژمارەی گیراوانی بەندەکە (45) کەسن .

10. بەندی قەرەنتینە (مەحجەر)، بەگشتی ژمارەیان (48) کەسن، ئەو بەندە دەتوانین بڵێین کاتیە لەوێوە گیراوان دابەشی بەندەکانی تر دەکرێن .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵات تازەترین خشتەی ئاماری بەندەکان و گیراوانی گرتووخانەی ناوەندیی سنە بڵاودەکاتەوە :

قورئانی 1

قورئانی 2

سەلامەتی یەک

سەلامەتی دوو

بەندی4

بەندی5

مشاوەرەی یەک

ئیشتغاڵ – پڕۆژە

ماڵی - ئابووری

قەرەنتینە

135 گیراو

81

گیراو

95

 گیراو

64

گیراو

102

گیراو

112

گیراو

122

گیراو

118

گیراو

45

گیراو

48

گیراو

 

 فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵات تازەترین خشتەی ئامار و ناوی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە بڵاودەکاتەوە :

جۆری سزا

هۆکاری گرتن

بەرواری گرتن

شوێنی لەدایکبوون

بەرواری لەدایکبوون

ژمارەی ناسنامە

ناوی باوک

ناو

١٦ سال

سیاسی

١/٢/١٣٨٥

سنە

١٣٤٨

٢١٩٥٣

محمد

جهاندار محمدی

سێدارە

سیاسی

١/٨/١٣٨٦

سنە

١٣٦٠

٣

عباس

حبیب الـلە لطیفی

سێدارە

سیاسی

٥/١٣٨٩

مەریوان

١٣٥٤

٢٩٣

عبدالـلە

بەختیار معماری

١٦ ساڵ

سیاسی

٤/٨/١٣٨٨

سنە

١٣٤٧

٥٣٥٩

عبدالـلە

فرهاد لاهوریان

هەتاهەتایی

سیاسی

١٠/٦/١٣٧٩

پیرانشهر

١٣٥٢

١٨

مصطفی

سعید سنگر

هەتاهەتایی

سیاسی

٥/٢/١٣٨٠

پیرانشهر

١٣٦٠

اختصاصی

حمزە

حسین حمزە شجاع

1 ساڵ

سیاسی

١٧/٨/١٣٩٢

کامیاران

١٣٦٥

٥٦

امین

افشین ندیمی

1 ساڵ

سیاسی

٢١/٢/١٣٩٢

سنە

١٣٤٨

٨٥١

عیسی

فایق تاشان

23 مانگ

سیاسی

٩/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٣٤٨

١٨٠٧

محمد

احمد بهرامی

27 مانگ

سیاسی

٩/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٣٤٩

١٩١٠

محمود

علی رنجبر

سێدارە

سیاسی

١٥/٤/١٣٧٩

سەیدسادق

١٩٧٩ م

/

کریم

عمر کریم شریف

1 ساڵ

سیاسی

٢/٥/١٣٩٣

دیواندەرە

١٣٤٢

٤٠٣

حسن

رحیم مولودی

4 ساڵ

سیاسی

/

بۆکان

/

/

فتاح

هادی نسیم پور

/

/

/

/

/

/

/

مرتضی رحمانی

6 ساڵ

سیاسی

٢/٢/١٣٩٢

مەریوان

١٦/١/١٣٥٣

٢

فرج الـە

کورش رستمی

6 ساڵ

سیاسی

١/١/١٣٩٢

سنە

١٣٧٢

اختصاصی

محمدعزیز

سارو قهرمانی

4 مانگ

سیاسی

١/٤/١٣٩٣

دیواندەرە

١٣٦٧

٣٥

محمدعلی

علاالدین ولایتی