ئێوارەی 3/5/2016 نوێنەرانی رێكخراوی ژیان بۆ مافەكانی مرۆڤ سەردانی بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیان كرد..

ئەم رێكخراوە لەچەندین بواری مافەكانی مرۆڤدا بەبێ بەرامبەر سەرقاڵی كارەكانیەتی و بنكەو بارەگای لەزۆربەی شارو ناوچەكانی كوردستاندا هەیە..ئەمەش پێگەی بەشە كوردیەكەی ئەو رێكخراوەیە:

https://kurd.jiyan-foundation.org

نوێنەرانی دەزگای ژیان و لقی سلێمانی لەسەر هاوكاری و هاریكاری یەكتر رێك كەوتن كە هەر رۆژنامەنووسێك پێویستی بە چارەسەرو راهێنان و راهێنانەوە(اعادە تاهیل) هەبێت دەزگای ژیان هاوكاریان دەبێت و لەچەندین بواری زەبری دەروونی و جەستەیی و بوارەكانی ترس و گێڕانەوەی متمانەو ...هتد دا پزیشك و پسپۆڕو كەسانی شارەزایان هەیە كە بتوانن لەكاتی پێویستدا پشت و پەنا بن بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانیی..

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش بەڵێنی بە دەزگای ژیان دا كە لەماوەكانی داهاتوودا چەندین كاری هاوبەش و خولی فێركاری و رزگاركردن و راهێنانەوە پێكەوە ئەنجام بدەن..