بابه‌ت: به‌یاننامه‌

ئاشكرایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پلانێك بوَ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌یه‌وێت موچه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ ناویانیشدا موچه‌ی قوربانیانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان وكیمیابارنه‌، كه‌س و كاری قوربانیان له‌ ساڵی 2013 له‌ لایه‌ن سه‌روَكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ 150 هه‌زار دینار له‌ موچه‌كه‌یان كه‌م كرایه‌وه‌ كه‌ ئێستا به‌ گشتی كه‌مترین موچه‌یان هه‌یه‌ كه‌ 450 هه‌زار دیناره‌ و پێنج مانگیشه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری زوَر خراپی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی كه‌س و كاری قوربانیان ده‌بێت و ناتوانن به‌ ئاسانی ژیان بگوزه‌رێنن.
ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوی چاودێری كوردوَساید –چاك- كوردستان چاوه‌ڕێ بووین یاسای ماف و ئمتیازاتی كه‌س و كاری قوربانیان ده‌ربكرێت كه‌ چه‌ندین جار جه‌ختمان لێ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌چی ئێستا وا بڕیاره‌ موچه‌كانیشیان كه‌م بكرێـه‌وه‌، بوَیه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ تاوانێكی تر به‌انبه‌ر كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كرێت و داواكارین به‌و بڕیاره‌دا بچنه‌وه‌ و كاری جدی بكه‌ن بوَ خزمه‌تی زیاتری كه‌س و كاری قوربانیان نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان، راشی ده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌هیچ جۆری ناكری موچه‌ی كه‌س وكاری قوربانیان كه‌م بكرێته‌وه‌، هاوكات له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی ئه‌وبریاره‌ش كاری مه‌ده‌نیانه‌ی تر ده‌گرینه‌ به‌ر.

رێكخراوی چاودێری كوردوَساید –چاك- كوردستان

ده‌سته‌ی كارگێڕی

2/2/2016

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.