سێ سەرۆکایەتیەکەی کوردستان لەوپەڕی بێخەمیدان

بۆ:ڕای گشتی کوردستان 

بەداخەوە دوای چەندین خۆپیشاندانی ئارام و ھێمنانە ئاڕاستەکردنی چەندین یاداشتنامە لەڕێگای تێکڕای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەڵام جێگای داخە!!!

نە وەزارەتی خوێندنی باڵا و نە سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم مێش میوانیان نیە ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران لەتێکڕای زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆمان ئاڕاستەی دەسەڵاتی یاسایی لەھەرێمی کوردستان دەکەین،

 بەتایبەتی خودی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەریی لەھەرێمی کوردستان چونکە ئێمە وەک پێنج ھەزار قوتابی و خوێندکار مافی ئەوەمان ھەیە داوایەکی زۆر ئاسانمان ھەیە بۆمان جێبەجێبکرێت بەڵام ئەویش ئەوەیە جەنابی وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێم بڕیارێکی مەرجداری دەرکردووە ئێٍستا ئێمە تەنیا داوا دەکەین مەرجەکەی بدات تا بڕیارەکەی وەزیر ٥٠٠٠ کەس بگرێتەوە، .

جێگای سەرنج و تێڕامانە دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی لەھەموو ئاستە باڵاکان بێدەسەڵاتی خۆیان نیشاندەدەن لەبەرامبەر جەنابی وەزیر لەبەرئەوە ئێمەش بڕیاردەدەین بەردەوام بین لەسەر بایکۆتکردنی دەوام و خۆپیشاندان ئەکەین، .

لەکۆتاییدا چاوەڕوانین بەرلەوەی کارلەکاربترازێت وەزیر گۆڕانکاری لەبڕیارە مەرجدارەکەی بکات ئەگەر ئەم بڕیارە لەبەرژەوەندیمان دەرنەچێت ئیتر ئێمە بەرپرسیارێتی ھەڵناگریت لەھەر کار و کاردانەوەیەک و پشێو و ئاژاوەیەک لەھەرکوێیەکی ھەرێمی کوردستان ڕووبدات.

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران لەزانکۆکانی ھەرێمی کوردستان 

وێنەیەک بۆ:-

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراستی کوردستان 

-- 



Tel

07511001817