دوابەدوای سەفەرە زەنجیرەیەکانی کاربەدەستانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری کوردستان و بەرنامەرێژی قۆناخێکی نوێ لە شەڕی تایبەت دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی لە رۆژھەڵاتی کوردستان، وئەحزابی گرێدراوی بارزانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان (حدکا، حدک) بوونەتە کەرەستەیەکی ئەساسی ئەم شەڕە تایبەتە. ئەم ئەحزابە زەردانە کە تەجروبەیەکی دەمدرێژیان لە بە فیرۆدانی وزەی کۆمەڵگای کوردی و تکھەڵچوون لەگەڵ تێکۆشەرانی کورد ھەیە، دەیانھەوێت تا بە فەرھەنگی فالانژیستی، کۆمەڵگای کوردستان بەرەو گۆڕەپانێکی بیر تەسکانە و مۆغرەزانە رابکێشن. ئەم ئەحزابانە لەم ماوە درێژە لە پاسیڤ بوون و کەمپنشینی خۆیان بوونەتە حەوانگەی سیخوری چەند لایەنە و مۆرەی وەزارەتی ئیتڵاعات و سپای پاسداران. یەکێک لە رێگا ئەساسیەکانی شەڕی تایبەت، رەش کردنی ئەو کەسانەیە کە بیروڕای جیاوازیان ھەیە و ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەتە ھاوبەشەکانی دەوڵەت و ئەم ئەحزابانە جێ ناگرن. لەم رۆژانەی دواییدا بەشێک لەم کەسانە کە ئەندامێتی ئەوان لە ناوەندە ئیتڵاعاتیەکان و ئاسایشی رژیم ئاشکرایە و لەھەمان کاتدا خۆیان وەک پشتیوانانی ئەحزابی زەرد نیشان دەدەن و پدەچێت کە کارتی ئەندامێتی ئەم ئەحزابانەشیان لە گیرفانیاندا بێت، ھێرشێکی بەرفراوانیان بۆ بەدناو کردنی کەسایەتیە مەدەنیەکان و وڵاتپارێزانی کورد دەستپێکردووە. بێ گومان ئەم کردەوە نا ئەخلاقیانەی مۆرەکانی رژیم ناتوانن ئەم کەسایەتیە تێکۆشەر وڵاتپارێزانە رەش بکەن، ھەروەھا ناتوانن ئەو سەرکەوتنانەی کە گەلی تێکۆشەری کورد رۆژبەرۆژ بەدەستی دێنێت کەمرەنگ بکەنەوە . لەم رێگایەوە سەرەنجی رای گشتی کوردستان بۆ سەر ئەم نەخشە چەپەلە رادەکێشین و ھەروەھا ئەم مۆرانە و پشتیوانانیان وشیار دەکەینەوە کە ھەوڵی تاقیکردنەوەی ئاستی سەبری بزوتنەوەی ئاپۆیی و گەلی وڵاتپارێز کوردستان نەدەن.

 

مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

٢٠-٦-٢٠١٥