پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی ..به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ودۆست ولایه‌نگره‌کانی کۆمیته‌که‌مانه‌وه لهبهریتانییا
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- پارتە سیاسییەکان
- Hits: 525
پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م که‌سوکاری سه‌ربڵندی شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین، ئەو شەهیدانەی که‌توانیان به‌خوێن و گیانی پیرۆزی خۆیان به‌رده‌وامی بده‌ن به ژیان و ئازادی وڕووناکی وهێمنی وئاسایشی کوردستان.
بەخوێنی ئەو شەهیدە سەربەرزانە خاک وگه‌لی کوردستان پارێزرا له‌ده‌ستی ڕه‌شی شۆڤێنیهکان وچهتهو تیرۆرستانی داعش وهاوکاره‌کانیان. لێرەدا بەشانازیەوە لەحزوری گیانی پیرۆزیاندا دەوەستین و لەگەڵ دووپاتکردنەوەی بەڵێنمان بۆ درێژەدان بەڕێبازەکەیان ئەوا چه‌پکه گوڵی وه‌فاو خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر گڵکۆی ئه‌و نه‌مرانه داده‌نێن وهیوای زوو بەزوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره قارەمانەکان ده‌خوازین.
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه بووە بە سمبولی جوامێری و گیانبازی لەناوچەکە و وەکو هێزێکی ئازدیخوازی تاقانەی کەم وێنە ناسراون لەسەر ئاستی جیهانیدا.
ئیمە وەکو کۆمیتەی ۲ رێکخستنی بریتانیا
بهپیویستیشی ده‌زانین سوپاس وده‌ست خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌کان وپۆلیس وئاسایشی سەرجەم خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان و لەناویشیاندا بەتایبه‌تیش برای گه‌وره‌مان کاک کۆسره‌ت جێگری هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستان وجێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بکه‌ین، که‌به‌هه‌مان حه‌ماسه‌ت وجوامێری جارانی شاخه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی کرد و وەکو سەرکردەیەکی بوێری دلێر له پاراستنی شاری که‌رکوک وگه‌رمیان وده‌وروبه‌ری قۆلی هیمەتی لێ هەڵماڵی و ئومێدی گەورەی نایه‌وه به‌به‌ر دڵی خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان.
سه‌رشۆڕی بۆجهلادو چه‌ته‌کانی داعش وتیرۆرستان وهاوکاره‌کانیان،
سه‌ربه‌رزی بۆهێزی پێشمه‌رگ و نەمرییش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان.
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان . / به‌ریتانیا
07/02/2015