پارتی ناسیۆنالیستی کورد ئیزدیەکان بە کورد هەژمار ناکاو هیچ دەقیکی مێژوویش لە مێژووی کوردا شک نابا کە کورد بوونی ئەوان بسەلمێنێ. هەروەها خۆشیان و ئەمیرو گەورەکانیان دوو دڵانە باس لە کوردبوونی خۆیان دەکەن، هەندێ جار خۆیان بە عەرەب دەزانن و هەندێ جاریش دەڵێن نە کوردینو نە عەرەب بەڵکو بۆ خۆمان گەلێکی جیاوازین. هەروەها لە ساڵانی ڕابردوشدا داوایان لە پەرلەمانی عیراق دەکرد کە وەک کەمە نەتەوەیەکی سەربەخۆ هەژمار کرێن. هەروەها ڕوخسارو جلوبەرگیشیان بە کورد ناچێت و لە ڕوی روخساریشەوە جیاوازن لە کەسیەتی کورد. بەدرێژای خەباتی کوردو شکست و قوربانی دانی کوردا نە جێ دەستیان دیارەو نە بە تاکە پێشمەرگەیەکیش بە شداریان کردوە بە ڵکو هەرکەسێک لە عیراقدا حوکمی گرتبێتە دەست ئەوان بونەتە دار دەستی. تەنها ئەوەی کە بە کوردییەکی ئاوێتە بە عەرەبی دەپەیڤن بەس نییە بۆ ئەوەی کە بەکورد هەژمار بکرێن وەک چۆن دانیشتوانی گابۆن، گینیا، مەدەقەشقەر، مالی و نەیگەر. بە زمانی فەرەنسی دەدوێن بەلام بە گەلی فەرەنسی نەیانە ژمار بۆ یەزیدیەکانیش هەمان پێناسە پەسەندە. نیوەی ئەفریقا بە زمانی ئینگلیزی دەدوین بەڵام بە گەلی بەریتانی نایەنە ژمار . ئێمە وەک پارتی ناسیۆنالیستی کورد ئێزدیەکان بە کورد هەژمار ناکەین و ئەوان خۆشیان خۆیان بەکورد نازانن گەر ئێستا بە نابەدڵێشەوە شتێک لەو بابەتە بڵێن ئەوە لە ترسی عەرەبە موسوڵمانە توندڕەوەکانە نەک هەستی کورد بوون پاڵیان بۆ وەها کاریک پێوە بنێ.

٢٥/١/٢٠١٥