بانگه‌وازی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌وڵه‌تی ئینسانکوژی تورکیا
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- پارتە سیاسییەکان
- Hits: 1228
هێرشی وه‌حشیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان و به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و مه‌ده‌نی و ئینساندۆست له‌تورکیادا، لاپەڕەیەکی ڕەشی سیاسەت وکارنامەی سەرکوتو کۆنەپەرستی ده‌وڵه‌تی ئۆردو‌غان و بۆرژوا ئیسلامی تورکیایه کە لە‌پاڵ کۆمه‌ک و هاوکاری و ده‌ست له‌ناوده‌ستی کار‌و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشدا، لەبەرامبەر خەڵکی سەراسەری تورکیا‌و ناوچەکەدا، بەرێوەی دەبات.
کوشتاری خەڵکی کوردستانی تورکیا کەلەلایەن دەسەڵاتە ئیسلام-فاشیستەکەی ئۆردوگانەوە، ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی شارەکانی کوردستانی تورکیا دەکاتە قوربانی‌و هاوکاتێش فەزای نائەمنی و تیرۆر‌و سەرکوتو کۆنەپەرستی وپەلاماردانی ماف‌و ئازادیەکانی ئەم دەسەلاتە نەگریسە بۆ سەر خەڵکی سەراسەری تورکیا برەو پێده‌دا وهەموو ئەمانەش لەکاتێکدا بەڕێوە دەچن کەئەمریکاو دەوڵەتانی ئەوروپاو ناوەندە نێونەتەوەییەکان بەبەرگی دیموکراسی‌و وئازادیو بەشەر دۆستیەوە ئامادەگیان هەیە، بەبێ ئەوەی کاردانەوەیەکیان بۆ بەرگرتنو راگرتنی ئەم کوشتارو پەلامارەی دەوڵەتی تورکیا نیشان بدەن.
ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌مکاره فاشیانه‌ی ده‌یه‌وێ هێرشی داعشیانه‌ی میتی تورکیا‌و فاشیانه‌ی ئیسلامی داعش، نه‌ک له‌ناوچه‌کانی کوردستان و تورکیادا، به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا زاڵ بکات و رێگه له‌ئازادی و داواکاری و خواستی هه‌موو هێزێکی ئازادیخواز‌و ئینساندۆست بگرێت.
با هه‌موو پێکه‌وه به‌ناڕه‌زایه‌تیمان، به‌دژی ده‌وڵه‌تی فاشیست و دژی ئینسانی تورکیا له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیادا له‌له‌نده‌ن راوه‌ستین، رێگا به‌کوشتارو تراژیدیا ئینسانیه‌کانی بگرین.
کات: رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 16/1/2016
کاتژمێر 3 تا 5ی دوای نیوه‌ڕۆ
شوێن: به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا له‌له‌نده‌ن:
Turkish Embassy
43 Belgrave Square
London
SW1X 8PA
نزیکترین ئیستگای قیتار: Hyde Park Corner station
پاسه‌کانی ده‌چن بۆ فکتۆریا سته‌یشن و هایدپارک کۆرنه‌ر
بۆ په‌یوه‌ندی: 07476204121، 07856032991
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
رێکخراوی به‌ریتانیا
www.hkkurdistan.org