هاونیشتمانیانی خۆراگر

لاوانی ناسیونالیست

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رادەگەینین کە کات ژمێر 4 پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە پاش نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە 31/ 12 / 2014 هاورێ تێکۆشەر و کوردپەروەر و رۆڵەی بە جەربۆزەی ناو ریزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، هاورێ " سیاوەش مورادیان " ناسراو بە هاورێ " شێربەگ " لە شەرێکی قارەمانەی دژی " داعش " لە 300 میتری شاری " شەنگال " بە دەستی جنایت کارانی " داعش " شەهید کرا.

هاورێ شێربەگ لە 18 / 11 / 2014 لە گەڵ ئەو تیمە لە پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە مەبەستی شەڕ دژی داعش و بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەرەو رۆژئاوای کوردستان چوون و لە 17 دیسامبری 2014 لە قۆڵی رۆژئاوای کوردستانەوە، هێرش دەکەنە سەر چەکدارانی " داعش " لە شاری " شەنگال " و تا کاتی شەهید کرانی جوامێرانە وەک پێشمەرگەی کوردستان و رۆڵەی بە وەفاو چاونەترسی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە سەنگەری بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دا مایەوە.

کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی کاک سیاوەش و شاری کورد پەروەری مەهاباد و سەرجەم کوردستانیان بە گشتی و هاوسەنگەرانی ناو ریزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە تایبەتی دەکات و هیوادارین رێگای پڕ لە شانازی هاوری شەهیدمان کاک " سیاوەش مورادیان " پڕ رێبوار بێت.

بژی کورد

پایدار بێت کوردستان

کۆمیتەی ناوەندی

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

1 / 1 / 2015

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.