ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ھێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە لەبەیاننامەیەکدا وەڵامی کەناڵی ڕووداوی زمانحاڵی نێچیرڤان بارزانی ئەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت کەڕووماڵکردنی ھەواڵی ئەو کەناڵە ئەوپەڕی بێڕێزیکردنە بەخەبات و قوربانی گەریلا

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا ھاتووە وەک دەزانین لەباشوری کوردستان ھەندێ ڕاگەیاندن پەخش دەکەن لەوانە ڕووداو تیڤی لەیەکەم ڕۆژی دامەزراندنیەوە ئەوەی ڕاستی نەبێت و ڕووینەدابێت ھەروەھا ڕاستی پێچەوانە دەکاتەوە و زۆر جار بەمشێوەیە ھەواڵیان دروستکرد و بڵاویانکردەوە

لەنوێترین ھەواڵی ناڕاست لەکاتی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا کەڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کرایە سەر ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئێمە وەک ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ھەپەگە ھەموو کات قەبارەی زیان و دەستکەوتەکان چی بوو بێت بۆ ڕای گشتی گەلی کوردمان بڵاوکردۆتەوە بەڵام ڕووداو تیڤی ھەواڵێکی زۆر ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت ٣٠ گەریلا شەھیدبوونە و ٤٠ گەریلا برینداربوونە ئەم ھەواڵە درۆیە، .

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەی ھێزی پاراستنی گەلدا ھاتووە 

بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە ئەوپەڕی بێزی بەخەبات و بەرخودانی گەریلا ئەوەش دەردەکەوێت بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە ھەواڵانە بەدەستی میتی تورکیا دەنوسرێن و بڵاودەکرێنەوە.