سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک قەزای (حەویجە) گەورە تیرۆریست (علا و ثائر احمد العزاوی) ناسراو بە "ابو قاسم" جێگری والی گروپی تیرۆریستی (داعش) ـی کەرکوک، لە پرۆسەیەکی هەواڵگری (بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر) ـی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، کرایە ئامانج و کوژرا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، گەورە تیرۆریست "ابو قاسم" سەرپەرشتی هەردوو کردەوە تیرۆریستیەکەی (١٩/١١/٢٠١٤ی بەردەم پارێزگای هەولێر) و (١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عینکاوە) ـی کردووە. هەروەها سەرپەرشتی چەندین کردەوەی تیرۆریستی دیکەی کردووە، بە تایبەتی لە شاری (کەرکوک) .

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٢٨/٤/٢٠١٥