ده‌نگۆی پێدانی مه‌وادی زیان به‌خش به مریشك ره‌ت ده‌كرێته‌وه
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 999
قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت پاڵپشت به‌و پشكنین و بهدواداوچونانهی كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كردویانه ئه‌و مریشكه‌ی كه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له رووی ته‌ندروستیه‌وه هیچ گرفتێكی تێدانیه، به‌ڵكو له رووی جۆرییه‌وه له ئاستێكی باشدایه، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه له‌م رووه‌وه به‌دواداچونی ته‌واو كراوه و ده‌توانن به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ك مریشك به‌كار بهێنن،
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18 ئازاری 2015، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپسراوانی كشتوكاڵ و سامانی په‌له‌وه‌ر و خاوه‌نی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌فی مریشكدا كۆبوویه‌وه و به‌ووردی به‌دواداچوون و گفتوگۆكرا له باره‌ی جۆری ئه‌و مریشكه‌ی كه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌له‌ف و مه‌وادانه‌ی كه ده‌درێت به مریشك، پاش لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندێكی زانستیانه بۆ ئه‌و عه‌له‌فه‌ی كه له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت پاڵپشت به‌و پشكین و به‌دواداچونانه‌ی كه بۆجۆر و كوالیتیه‌كه‌ی كراوه هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا مریشك به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م دههێندێت و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری تێدا نیه،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتـیان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێكردووه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیان به‌ووردی هه‌ڵسه‌نگاندووه و پاش پشكین و به‌دواداچونه‌كان بۆیان روونبووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له باره‌ی خراپی و نه‌گونجاوی جۆری ئه‌و مه‌واد و عه‌له‌فه‌ی كه ده‌درێت به مریشك نار استهو هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی تێدا نیه،
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا به پێچه‌وانه‌ی ده‌نگۆكانه‌وه سامانی په‌له‌وه‌ر به‌ره‌وپێشچونی به‌رچاوی به‌خۆوه بنیووه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ت مه‌نده‌كانی حكومه‌ته‌وه چاودێری ووردی ئه‌م لایه‌نه ده‌كرێت و له‌هه‌ر شوێنێك هه‌ست به كه‌موكورتی و گرفت بكرێت ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه،
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرا له سنوری پارێزگای سلێمانی 466 پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر هه‌یه كه له ساڵێكدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 32 میلۆن مریشكی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها 4 پڕۆژه‌ی هێڵكه‌ی تروكاندن و 9 پڕۆژه‌ی هه‌ڵهێنه‌ری جوجكه و 3 كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی عه‌له‌فی په‌رله‌وه‌ر هه‌یه كه هه‌موویان له ژێر چاودێری ته‌واودان و به‌پێی پێوه‌ره زانستیه‌كان كارده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی