كافتریایه‌ك به‌هۆی قوماره‌وه داده‌خرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 386
به‌هۆی قوماركردنه‌وه تێیدا كافتریایه‌ك له شاری سلێمانی داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان قوماركردن له گازینۆ و كافتریاكاندا قه‌ده‌غه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو16/3 به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه، له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه كافتریای ژین له شه‌قامی پیرمه‌سوری شاری سلێمانی داخرا، وتیشی به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان قوماركردن له كافتریا‌و گازینۆكاندا قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی یاری قومار له‌و شوێنانه‌دا ده‌سبه‌جی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لی ئاگاداربكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی