ده‌رفه‌تێكی تر بۆ خوێندكارانی دهۆك، زانكۆی دهۆك (30) كورسی خوێندن به‌سیسته‌می پاڕالێل له فاكه‌ڵتی پزیشكی ڕاده‌گه‌ێنێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 504
له‌پێناو ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن به‌سیسته‌می پاڕالێل بۆ خوێندكاران/قوتابیانی پارێزگای دهۆك، ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت، دوای ره‌زامه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له رێكه‌وتی 2/2/2015 له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خوێندنی پاڕالێل له فاكه‌ڵتی پزیشكی له زانكۆی دهۆك، به‌نوسراوی ژماره (2551) له رێكه‌وتی 4/2/2015 بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) له فاكه‌ڵتی پزیشكی زانكۆی دهۆك له سكوڵه‌كانی (پزیشكی – ده‌رمانسازی – پزیشكی ددان) بۆ هه‌ر سكوڵێك (10) كورسی خوێندن ته‌رخان بكرێت به‌پێی مه‌رجه‌كانی خوێندنی پاڕالێل.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، 80% ی كورسییه‌كان ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی پارێزگای دهۆك پێشبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و 20% ی كورسیششیان ده‌رچووانی ئامادهیییهكانی تری پارێزگاكانی هه‌رێم پێشبڕكێی له‌سه‌رده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ پێدانی ده‌رفه‌تێكی تر به خوێندكاران، ناوه‌ندی وه‌رگرتن، قوتابیان ئاگادارده‌كاته‌وه ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ دوو رۆژی تر درێژده‌كاته‌وه واته رۆژانی 17-18 /2/2015 خوێندكاران ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن كه راسته‌وخۆ ده‌بێت به‌پێی فۆرمی ئاماده‌كراو له‌زانكۆی دهۆك.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی