پرۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 506
به‌چاودێری د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
پرۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی به نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی راگهیاندو وتی" ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگه، كه ئاستی توانستی زانكۆكان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ماهه‌نكی پته‌و له نێوان زانكۆكانی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه دروست ده‌بێـت.
ئه‌م وته‌یه‌ی د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكدا هات كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری رێكخراوی ئایرێكس سازیكردبوو كه ئه‌مڕۆ 9/2/2015 له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و یاریده‌ده‌ری به‌شێك له زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م زانكۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وته‌یه‌كدا ئامانجی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو و رایگه‌یاند" له‌م رێگه‌یه‌وه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌و هاوشانی زانكۆكانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له بواری خوێندنی باڵادا هه‌نگاو ده‌نێن. وتیشی: هه‌نگاوێكی گرنگی پرۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بریتیه له خاڵی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه، له‌م باره‌یه‌وه یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتننامه و هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت، بۆ چۆنیه‌تی ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی له ده‌زگا و دامه‌زراوه ناسراوه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه له بواری خوێندنی باڵادا، سه‌رئه‌نجام جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كاریگه‌ری و ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت له بواری خوێندنی باڵا‌و پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكان.
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گرنگی پرۆژه‌كه كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌هاوكاری كردنی كوردستان بۆ به به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره، وتی له‌م بواره‌دا هاوكاری ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی. وتیشی ئه‌م پرۆژه ده‌بێته هۆی به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی ده‌ره‌وه به زانكۆكانی كوردستانه‌وه.
پسپۆران و مامۆستایانی زانكۆی وڵاتی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا بابه‌ت و وانه له‌بواری به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووان له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم سوود له ئه‌زموونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ربگرن.
- ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی