له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م تا سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 26 شوێنیان به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه داخستووه و ژماره‌یه‌كی تریش رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كراونه‌ته‌وه،
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌رچاو ڕوونی هاوڵاتیان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماری كار و چالاكییه‌كان و بڕی پاره‌ی غهرامهكراوی مانگی 1 بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه،
به‌پێی ئاماره‌كه له 1-1 تا31 -1-2014، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له سه‌رپێچییه‌كان لیژنه‌كان (2985) شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به‌ووردی به‌دواداچونیان كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان و له كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه (319) شوێن به‌هۆی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و (26) شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه بڕیاری داخستنیان دراوه (1) شوێنیش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی كانوونی دووه‌مدا (13 تۆن و 98كیلۆگرام) خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی له‌ناو براوه.
هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه بڕی 23 ملیۆن و هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی