قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ نرخی غازی ماڵان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و له‌ كاتی به‌گران فرۆشتنی له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازه‌وه‌ ده‌توانن لیژنه‌ی تایبه‌ت مه‌ند به‌و لایه‌نه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌،

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت نرخی غازی ماڵان ته‌نها (7500) دیناره‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ نرخی غازدا رووی نه‌داوه‌، هاوكات رۆژانه‌ بڕی پێویستی غاز له‌ رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری،

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری فرۆشتنی غاز زیاتر له‌و نرخه‌ دیاری كراوه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ ژماره‌ مۆبایلی (07705487171) په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ی به‌دواداچونی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا به‌دواداچون بكرێت و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان ده‌یانه‌وێت نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكه‌ن. . .

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی