دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردو یەکەمین گروپى خوێندکارانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەرەو کۆمارى میللى چین بەڕێکەوتن، دواى دوانزە ڕۆژ مانەوەو بەسەرکردنەوەى کۆمەڵێک دامەزراوەى ئەکادیمى و ناوەندى کەلتورى کۆتاییان بەسەردانەکەیان هێناو، ڕۆژى دوشەممە، ڕێکەوتى (٥/٩/٢٠١٦) لە ڕێگەى فرۆکەخانەى نێوەدەوڵەتى هەولێرەوە گەڕانەوە هەرێمى کوردستان.

بەگەیشتنەوەییان لە دیدارێکدا لەگەڵ د. خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرى گشتىفەرمانگەى کارگێڕى و دارایى ناوەڕۆک و ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ کۆمارى میللى چینخستەڕو.

لەو بارەیەوەو لەسەرەتایى دیدارەکەدا د. خەتاب شێخانى بەناوى د. یوسفگۆران وەزیرى خوێننى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەخێرهاتنەوەى لە ئەندامانى گروپەکەکردو، هیواى خواست سەردانەکە ئاسۆى بیرکردنەوەییانى فراوان کردبێت و سودیان لەئەزمونى نوێى ئەو وڵاتە وەرگرتبێت و لە ژیانى ڕۆژانەیان لە کوردستان جیبەجێیانبکەن.

دواتر د. محمد کەلارى سەرۆکى وەفدەکە سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى و، بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و داراییان کرد بۆڕێکخستنى ئەو سەردانە، ئەوەشی ڕونکردەوە سەردانى چەندین دامەزراوەى زانستى وکەلتورییان لە کۆمارى میللى چین کرد و،  لە میانەى سەردانیان بۆ زانکۆى بەیجین بۆخوێندنى بیانى کە زیاتر لە (٥٠) زمانى بیانى تێیدا دەخوێندرێ، پێشنیازییان کردوەزمانى کوردیش لەو ناوەندە بخوێندرێ.

خوێندکارانى ئەندامانى وەفدەکەش سەربارى سوپاسگوزارییان بۆ وەزیرىخوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایىدڵخۆشییان بەو سەردانە دەربڕى و، هیواشیان خواست ئەو پرۆسەیە درێژەى هەبێت بۆ زیاترپتەوکردنى پەیوەندییە کەلتورى و ئەکادیمیەکانى کۆمارى میللى چین و سود وەرگرتن لەئەزمونە نوێیەکانى ئەو وڵاتە.

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى