وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە زانکۆى کوردستان – هەولێر (٦١) زەمالەى خوێندنى لە (١٠) پسپۆڕى جیاواز بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەى ئامادەیى کردوە.

بۆیە وەزارەتەکەمان داوا لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات ئەوانەى خوازیارى خوێندن لەو زانکۆیەو مەرجەکانیشیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.

یەکەم: مەرجەکان

  1. مەرجى نمرە: کۆنمرەى ئامادەیى بۆ خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.

أ‌.        بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان لەسەروى (٨٠%) بێت.

ب‌.    بۆ زانست و کۆمپیوتەر لەسەروى (٨٥%) بێت.

  1. مەرجى زمان: کەمترین نمرەى داواکراو بۆ زەمالەى خوێندن بۆ (PTE) بەبەراورد بە (IELTS)یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.

أ‌.        بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).

ب‌.    بۆ زانست و کۆمپیوتەر دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).

ت‌.  هەر خوێندکار/قوتابیەک لە (45) کەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێک ڕاهێنانى زمانى ئینگلیزى لە بەشى بنەڕەتى زانکۆى کوردستان پێ دەکرێت.

ث‌.  خوێندکار/قوتابى تێیستى داخڵبون دەکەن (Department-specific School Entrance Test) کە ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ بەرزکردنەوەى نمرەى گشتیان.

دوەم: پسپۆڕییەکان

کورسیەکان بەپێى بەشەکان کورسیەکان بەپیى پسپۆڕى پسپۆڕى بەش کۆلێژ
٢٥ ٥ ئەندازیارى نەوت ئەندازیارى سەرچاوە سروشتیەکان و بەڕێوەبردن

زانست و

کۆمپیوتەر

١٠ ئەندازیارى سەرچاوەى ئاو
١٠ ئەندازیارى سەرچاوە کانزاییەکان
١٢ ٣ ئەندازیارى کۆمپیوتەر زانستى کۆمپیوتەرو ئەندازیارى
٤ زانستى کۆمپیوتەر
٥ ئەندازیارى گەیاندن
١٨ ٨ بەڕێوەبردن و کارگێڕى زانستى بەڕێوەبردن و کارگێڕى

زانستە

کۆمەڵایەتیەکان

٥ ئابورى و دارایى
٥ بەڕێوەبردنى کەرتى گشتى
٦ ٦ ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى