دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (3) ىئەنجومەنىوەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠١٦) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا، دوێنێ وەزیرى خوێندنى باڵا دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.

لەو چوارچێوەیەدا و، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە له‌ ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەنوسراوى ژمارە ( ٨١١٠ ) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە...(http://www.mhe-krg.org/ku/node/2916)

بەهەمان شێوەو لە ڕێنمایى ژمارە (٥) کە بەنوسراوى ژمارە ( ٨١٠٩ ) کە لە ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى دکتۆرا تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە...(http://www.mhe-krg.org/ku/node/2939)

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى