كاتژمێر (٩)ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆمەڵگای كانی قرژاڵە لە هەولێر، هاووڵاتییەك براكەی خۆی كوشت، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، پۆلیس لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی رووداوەكە و دەستگیركردنی تاوانبارەكە دەكات.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (٢٥\٢\٢٠١٦)، كاتژمێر (٩)ی بەیانی، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن ئاگادار كرانەوە كە هاووڵاتی (م. ع. ا) لە (كانی قرژاڵە)، براكەی بە ناوی (س. ع. ا)، تەمەن (٢٧) ساڵ، كە خاوەنی (٤) منداڵە، كوشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، ئێستا پۆلیس بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی رووداوەكە و هۆكارەكەی و هەروەها دەستگیركردنی تاوانبارەكە دەكات.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر