بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، وردەكاریی دەستگیركردنی چەند تاوانبارێكی ڕاگەیاند كە لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لە چەندین تاوانەوە تێوە گلاون.

لە پرێسكۆنفراسێكدا كە كاتژمێر (١١)ی بەیانیی ئەمڕۆ (٢٣\٢\٢٠١٦) بۆ لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ساز درابوو، چۆنیەتیی ئەنجامدانی چەند تاوانێك و دەستگیركردنی ژمارەیەك تاوانبار بۆ میدیاكان خرایە ڕوو.

لە پرێسكۆنفرانسەكەدا، لیوا (عەبدولخالق) ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا تاوانبار (ر.ف.ع)، تەمەن (٣١) ساڵ، پیشە كاسب، لە گەڕەكی فەرمانبەران مامی خۆی لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی

كوشتووە، بۆیە دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.هەروەها تاوانبار (ی.س.ج)، تەمەن (٢١) ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تاوانبارەیش برادەرێكی خۆی لە پاركی شانەدەر كوشتووە، دوای دەستگیركردنیشی، دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

گوتیشی، هەردوو تاوانبار (خ.س.م)، پیشە كاسب، (ا.ف.ج)، پیشە كاسب، تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتیان كردووە بە مەبەستی تۆقاندنیان، ئێستایش بەندن بەپێی ماددەی (٤٠٦) بڕگەی (٣١) لە یاسای سزادان,

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی گرووپێكی دزیكردنیشی ڕاگەیاند كە لە (٥) كەس پێك هاتوون بە ناوەكانی (ش.ج.م)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە كاسب، (ا.س.س)، تەمەن(١٨) ساڵ، پیشە قوتابی، (هـ.ف.ا)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە كاسب، (م.ا.ا)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە كاسب، (هـ.ج.م)، تەمەن(١٩)ساڵ، پیشە كاسب

ئەم تاوانبارانەیش هەڵساون بە ئەنجامدانی كاری دزی كە بریتی بوون لە دزینی مۆبایلی جۆراوجۆر و لاپتۆپ و ئایپاد و زێڕ و پارە و شكاندنی چەندین قاسە، دزییەكانیش لە (١٣) ماڵ ئەنجام دراون لە شاری هەولێر، بۆیە دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی تاوانباران بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان.

(عەبدولخالق تەڵعەت) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تاوانبار (س.ح.ا)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە فەرمانبەر 9 هەزار و 300 دۆلاری ئەمەریكی و (١٢) ملیۆن دیناری عێراقی دیزیوە، بۆیە پاش قۆڵبەستكردنی، دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی تاوانبار بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان.هەروەها تاوانبار (ج.ب.ا)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب، دووكانێكی لە گەڕەكی تەعجیل شكاندووە و (٨٤) مۆبایلی دزیوە كە بڕەكەی دەكاتە 9 هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریكی، بۆیە دادوەر بڕیاریدا بە بەندكردنی تاوانبار بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕووونیشی كردەوە، تاوانبار(م.ب.ع)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە كاسب، تاوانبار(م.م.ح)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە كاسب، مۆلیدەی كارەبا و هەندێك كەلوپەلی كارگە و هەروەها مەكینەی پاككەرەوەی مریشكیان لە شارۆچكەی قوشتەپە دزیبوو، بۆیە دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی تاوانباران بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

pishderi

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

07504302755