دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى تورکیا (١١) بیست و یەک زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر

  • پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
  • دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
  • دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەى بنەرەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن تورکیا کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
  • لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:

 (https://docs.google.com/forms/d/1iV_FUWqa6jKe13ffWqVd1f4oCipJGaSZM-P6Ux70V_4/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)

 

 

دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا

  • پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
  • دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
  • دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTC)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەرەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن تورکیا کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
  • لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:

 (https://docs.google.com/forms/d/1iV_FUWqa6jKe13ffWqVd1f4oCipJGaSZM-P6Ux70V_4/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link).

سێیەم/ پسپۆڕییەکان و ژمارەى کورسیەکانى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا

ناوى زانکۆ

جۆرى خوێندن

بوارى خوێندن

ژمارەى کورسى خوێندن

Yuzuncuyil University

دکتۆرا

Veterinary Medicine – Internal Medicine

٢

Yuzuncuyil University

دکتۆرا

Agriculture-Soil Science and Plant Nutrition

٣

Bingol University

ماستەر

Agriculture-Soil Science and Plant Nutrition

١

Bingol University

ماستەر

Chemistry (Physical Chemistry)

١

Bahcesehir University

ماستەر

Energy System Operation and Technologies

١

Bahcesehir University

ماستەر

Industrial Engineering

١

Siirt University

ماستەر

Chemical Engineering

٢

 

ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی