بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 20 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە لە چەند تاوانێكی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون و ئیستاش بەپێی ماددەكانی یاسای سزادان بەند كراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 22/12/2015، كاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ لە پرێسكۆنفراسێكدا كە بۆ عەمیدی مافپەروەر (عەبدولقادر محەممەد حەسەن)، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ساز كرا، چۆنیەتیی ئەنجامدانی چەند تاوانێك بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خرایە ڕوو. پوختەی تاوانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەيە:

كوشتن. .

١. تۆمەتبار (ع. ر. ش)، تەمەن (٣٠)ساڵ، پیشە كاسب، كە لە (20/5/2014)، لە بەحركە چووەتە سەر ماڵی برایەكەی و لەسەر بڕی 8 هەزار دۆلار كوشتوویەتی، بەڵام لە (10/12/2015) پۆلیس توانی دەستگیری بكات، ئێستایش ئەم تۆمەتبارە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە.

2. تۆمەتبار(ف. ع. ق)، تەمەن (٣١)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار(م. م. ع)، تەمەن (٢٣)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار(ر. م. ص)، تەمەن (٢٨)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار(ت. ف. ع)، تەمەن (١٩)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم چوار تۆمەتبارە تاوانی كوشتن و‌ دزیكردنیان لە كارگەی كەسارە و دزینی ئۆتۆمبێل و ڕێگری و هێرشكردنەسەر فرۆشگای خواردنەوە كهولییەكان لە كۆمەڵگەی شاوێس و بەستۆڕە ئەنجام داوە، ئێستاش بەپێی ماددەكانی (429، 430، 406، 446) لە یاسای سزادان بەند كراون.

دزی. .

3. تۆمەتبار (م. ش. هـ)، تەمەن (١٨)ساڵ، پیشە بێكار، هەڵساوە بە دزینی (٢٦) ملیۆن دینار لە گەڕەكی كوردستان و ٤٠ مەتری، ئێستایش تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادان.

4. تۆمەتبار (ق. غ. ص)، تەمەن (٢٨)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ر. خ. ع)، تەمەن (٢٦)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی هەزار و 200 دۆلار و بڕێك زێر، ئێستاش ئەم بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە یاسای سزدان.

5. تۆمەتبار (م. د. م)، تەمەن (١٩)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ك. ا. ا)، تەمەن (١٨)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ع. ب. ع)، تەمەن (٢٠)ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ا. ن. ع)، تەمەن (١٦)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم چوار تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی (6,500,000) شەش ملیۆن و نیو و 800 دۆلار و لاپتۆپ و ئایفۆنێك، لە گەڕەكەكانی عەینكاوە و هەڤاڵان و مامزاوە و تەعجیل وە بازاڕی گومرگ، ئێستاش تۆمەتباران بەندن بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان.

6. تۆمەتبار (ا. ح. ح)، تەمەن (٢١)ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە دزینی كارت لە سێ ماركێت لە گەڕەكی ژیان، ئێستاش تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادان.

7. تۆمەتبار (ا. ع. م)، تەمەن (٣٢)ساڵ، پیشە مامۆستا، تۆمەتبار(م. ع. م)، تەمەن (١٨)ساڵ، پیشە قوتابی، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان سەنی)، لە نزیك یاریگای فرانسۆ میتران، ئێستاش ئەم دوو تۆمەتبارە بەندن بە پێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان.

٨. تۆمەتبار (ص. ص. ت)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (س. ح. م)، تەمەن (٢٤) ساڵ، پیشە كاسب، ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی جانتای ئافرەتان لە نێو بازاڕدا، ئێستاش ئەم بەندن بە پێی ماددەی (44٢) لە یاسای سزادان.

٩. تۆمەتبار (ج. ر. م)، تەمەن (٤٩) ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (ش. ع. ع)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە كاسب، تۆمەتبار (م. ش. ع)، تەمەن (٢٤) ساڵ، پیشە كاسب، ئەم تۆمەتبارانەش هەڵساون بە ئەنجامدانی دزینی (٥) ئۆتۆمبێلی لانگرۆزر (وەنەوشە)، ئێستاش تۆمەتباران بەندن بە پێی ماددەكانی (٤٤٢، ٤٤٧، ٤٤٨، ٤٤٩) لە یاسای سزادان.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر