ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، چوار رێگریان دەستگیر كرد كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، چوار رێگریان قۆڵبەست كردووە كە لە چەندین تاوانی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون.

بە وتەی نەقیب هۆگر، تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی (م. د. م)، (ع. ب) و (ك. ا) و (ا. ن)، دوای دەستگیركردنیان دانیان بەوەدا نا كە لەسەر ڕێگای گومرگی سەوزە و میوە ڕێگریكردن لە خەڵك كردووە و، هەروەها ماتۆڕسكیل و دەمانچە و بڕێكی زۆر پارەیان دزیوە.

دەشڵێت، دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادان.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

Pishderi81@gmail. com

 

هەولێر. . بكوژێك دەستگیر كرا

بنكەی پۆلیسی بەحركە، ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر بكوژێكیان دەستگیر كرد كە براكەی خۆی كوشتبوو.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی كەسێك لە (20/5/2014)، برایەكی خۆی بە ناوی (كامەران رەمەزان شاكر)، لە سنووری بەحركە كوشت، ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی بەحركەوە دەستگیر كرا.

نەقیب هۆگر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا پۆلیسی هەولێر وردەكاریی زیاتر سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو دەكاتەوە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر