سلێمانی. . . حه‌وزێكی فرۆشتنی ئاو داده‌خرێت
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- Hits: 1439
له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وزێكی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌ناوچه‌ی سهچناری شاری سلێمانی تێكدا كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای ئاوی پیسی فرۆشتوه به ته‌نكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان.
ئازاد نه‌بی محه‌مه‌د نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت له لایه‌ن هاوڵاتیان له هه‌بوونی حه‌وزێكی نایاسای كۆكردنه‌وی ئاو له پاشماوه‌ی شه‌معه‌ی ئاوی سه‌رچنار، كه له لایه‌ن چه‌ن كه‌سێكه‌وه دروستكراوه و شه‌معه و مزه‌خه‌ی ئاوی بۆ دانراوه به شێوه‌یه‌كی نایاسای به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئاوی حه‌وزه‌كه به ته‌نكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گوازراوه به تایبه‌تی نه‌خۆشی كۆلێرا كه له ڕێگه‌ی ئاوی پیسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه،
هه‌روه‌ها وتی: دوای به‌دواداچوون بۆ ڕاست و دروستی زانیاریێكان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای قایمقمیهت ده‌ركه‌وت كه ئاوی ئه‌و حه‌وزه له‌لایه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان به‌كارهاتووه، بۆیه به بریاری به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان قائیمقامی سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29/10 به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت و به‌هاوكاری شاره‌وانی سلێمانی هه‌ستاین به تێكدانی حه‌وزه‌كه و دهسبهسرا گرتنی مزه‌خه‌ی ئاوه‌كه.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی