ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

کاتژمێر ١٢:٢٨ خولەکی نیوەرۆ رێکەوتی ١/١٠/٢٠١٥ گەورە تیرۆریست (ئاراس سەعید فەرەج مەجید بەرزنجی) ناسراو بە هەردوو نازناوی( سەعد و فەلاح کوردی) لە کردەوەیەکی تایبەتی هەواڵگری بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیک حەوێجە کرایە ئامانج.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەم تیرۆریستە لە هێرشەکەدا کوژرا. ئەم گەورە تیرۆریستە بەرپرسی راگەیاندنی ویلایەتی کەرکوکی تیرۆریستان بوو، هەروەها ناوبراو پلان دانەری هەر سێ تەقینەوەکانی شاری هەولێر لە رێکەوتەکانی (٢٤/٨/٢٠١٤ و ١٩/١١/٢٠١٤ و ١٧/٤/٢٠١٥) بووە، وێرای ئەوەش سەرپەرشتی چەندین کرداری تیرۆریستی لە ناو شاری کەرکوک کردووە.