کۆمیتەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەلەی شۆرشگێری زە حمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئامریکا هەلدە ستن بە ساز دانی خۆپێشاندانێک لە رۆژی یەک شەممە رێکەتی ١٧ی مەی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١ی بەیانی هەتا ١ی پاش نیوەرۆ لە پێش دەرگای کۆشکی سپی ئامریکا لە واشینگتۆن پێتەختی ولاتە یەک گرتۆکانی ئامریکا بۆ پشتیوانی لە خەلکی راپەریوی کوردستان بە گشتی و بە تایبەت خەلکی مهاباد . بەشداریتان لە خۆپێشاندانە دەبیتە دلگەرمی خەلکی رۆژهەلاتی کوردستان و هەروەها بەجێ گەیاندنی ئەرکی نەتەوەیمان. کۆمیتەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئامریکا داوا لە گشت خەلکی بەشەرەفی کوردی دانیشتووی دەڤەری واشینگتۆن دەکا بە بەشداریتان لەم رۆژە گرینگە دا پشتیوانی خۆتان لە گەلی کۆرد لە رۆژهەلاتی کوردستان را بگەیەنن.

بە سپاسەوە:

کۆمیتە کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران - ئامریکا کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - ئامریکا

بۆ زانیاری پتر دەتوانن پیوەندی بکەن بە شمارە تلیفۆنانەی خوارەوە: 779-3346 (202) 716-6616 (202)

ناو و نیشان:

 

 

1600 Pennsylvania Ave NW

Wshington DC 20500