ئاسۆس نەجیب هیچ پەیجێکى لە فەیس بووک نیە

ماوەیەکە چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بەناوى ئاسۆس نەجیب وەزیرى پێشووى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کراونەتەوەو بەناو وێنەى ئەو بابەت و نوسین بڵاودەکاتەوە. لێرەوە بۆ راى گشتى رایدەگەیەنین کە ئاسۆس نەجیب هیچ پەیجێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نیە، ئەو قسەو بابەتانەشى بەناوى ئەو بڵاودەکرێنەوە دوور و نزیک پەیوەندى بەوەوە نیە.

چەند جارى پێشووتریش بۆ هەمان مەبەست ئاسۆس نەجیب تەئکیدى کردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک هیچ پەیج و ئەکاونتێکى بەناوى خۆى لە فەیسبووک نیە.