بۆ گشت دام و دەزاگاکان و کە ناڵەکانی ڕاگەیاندن .

برا پێشمەرگەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرگری دا 

کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان 

1. بە درێژایی مێژووی کورد، پیشمەرگە زاراوەیەک بوە جێگەی شانازی هەمو کورد بوە بە بیرە جیاوازەکانیەوە وە هەر ئەوان خاوەنی شەرەفی ڕاپەڕین و ئازاد بونی گەلی کوردن و ئەرکێکی شەرعیان ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی پێشەمەرگە لەسەر خاک دەستی کەوتوە لەسەر مێزی گفتوگۆ بازرگانەکان وبەرپرسەکان دۆڕاندویانە.

2. ئەم وتارە هی ساڵی پارە و ئێستا نیە و بڵاوکردنەوەی لە ئێستادا بە شێکە لە چەواشەکاری ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستیەکان .

3. ئەم وتارە نزیکەی کاتژمێرێکە، بەڵام بە داخەوە چەند کۆپلەیەکی پچڕ پچڕی لێ بڵاو کراوەتەوە کە ئەویش بە مەبەستەوەیە ئەگەر هەموو وتارەکە وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە ئەوە هەموو ڕاستییەکان وەک خۆی دەردەکەوێت .

4. بە درێژایی وتارەکە من ناوی پیشمەرگەم بە هیچ شتێک نەوتوە و هەڵوێستیشم وایە کە هەر پیشمەرەگەیەکی باوەڕدار لە پێانوی ئاین و خاک و ئابڕودا بکوژرێ شەهیدە .