پەیامێک لە کۆسرەت ڕەسول ەوە بۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- کوردستان نێت
- Hits: 717
براو هاوڕێ و هه‌ڤاڵی هێژام شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
سڵاوێكی گه‌رم،
به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی و پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان گونده‌كانی "وه‌حده، خالید، سه‌عد" ئازاد بكه‌ن و ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵ بكه‌ن، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوون له یه‌كه‌یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و فه‌رمانده چاونهترسهكان و جه‌نابتان ده‌كه‌م.
هه‌ر له‌و رۆژه‌ی جه‌نگی دژ به داعش دروستبووه، جه‌نابتان وه‌ك نموونه‌ی فه‌رمانده‌ی قاره‌مان و ئازای گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه له ریزه‌كانی پێشه‌وه بوونه‌و هیوادارم هه‌میشه سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
16/3/2015