وەڵامێک لە شێخ جەعفەرەوە بۆ سەرجەم یەکێتیە دڵسۆزەکان

ئەوانەی بە من دەڵێن بوەتە پارتی بۆ لەحزەیەک لە خەویشدا نابینن لە یەکێتی داببڕێم، هەتا بمێنم بەرگری لە یەکێتی ناو یەکێتی دەکەم.

یەک شت دەڵێم بە رونی بۆم بڵاو بکەنەوە کوردی خۆمان 'دەڵێت بەرد لە جێی خۆی سەنگیە ' من پێویستم بەوە نیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بچم، پێویستم بە هیچ شتێک نیەو بۆیە بە هیچ شتێک هەڵناخەڵەتێم! من کە بە خەیاڵما نەهاتوە ببمە ئەندام مەکتەبی سیاسی کە مەرکەزێکی گرنگە، و لە حوکمەتدا ببمە وەزیری پێشمەرگە کە لەوەزارەتی پێشمەرگە گرنگ تر نیەبەڵگەش بۆ ئەمەکۆپی ئە نوسراوەی کە ۲٠۱۱ ناردومە بۆ مەکتەب سیاسی، ئەگەر تامەزرۆی دەساڵات و سامان بومایە ڕێگا زۆربو بیگرمە بەر بە درێژای ۲ کابینە وەزیری پێشمەرگە بوم تەحەدا ئەکەم بڕۆن بۆ چاودێری دارای تەنها یەک دینار !، یەک فیشەک، یەک تفەنگ تەنانەت یەک بەتانیش لە ماوەی دەسەڵاتی مندا ونبوبێت من هەرگیز پێویستم بە هیچ نەبوە جگە لە خۆ فیداکردن بۆ خاک و خەڵک.

من بەرگری لەیەک ریزی کورد دەکەم جا کێ پێی ناخۆشە با بڕوات یەکتری بکوژێت، من فیشەک بە کوردەوە نانێم فیشەک دەنێم بەو کەسەی کە هەرەشەیە بۆ سەر دەسکەوتەکانی کورد، فیشەک بە کوردەوە نانێم بۆ دەسەڵات و کورسی هیچ کەسێک !