بۆ : ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لە باشووری کوردستان!

- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

- سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی کوردستان.

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

- حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.

- يه‌کێتيی نيشتمانيی کوردستان.

- پارتی ديمۆکراتی کوردستان.

- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

  - حزبی شیوعی کوردستان.

پارتی چەپی کوردستان.

- پارتی کۆماری کوردستان.

- يه‌کێتيی نه‌ته‌وه‌يی و ديمۆکراتيی کوردستان.

  - بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له نه‌ته‌وه‌ييه‌کان و چه‌په‌کانی کوردستان.

- تەڤگەری ئازادی کوردستان.

- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.

- هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

بۆ: ده‌زگاکانی پۆليس و ئاساييش و دژه‌تێرۆر و زێره‌ڤانی هێزه‌ تايبه‌تيه‌کان و ده‌زگاکانی پاراستن و زانياری.

بۆ هه‌موو کورد و کوردستانييه‌کی نيشتمانپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر و دڵسۆز.

ئێمه‌ وه‌ک نووسه‌ران و ئازادبیرانی کورد و کوردستانی، له رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ داوا ده‌که‌ين که کامپينێک رابگه‌يه‌نرێت و هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر خۆی به‌ خاوه‌نی ئه‌م کامپينه‌ بزانێت به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ راده‌گه‌يه‌نين و به‌ خه‌مخۆری و پێداگرييه‌وه‌ کار بۆ ئه‌م داخوازييانه‌ ده‌كه‌ين‌:

1- کۆچی بەکۆمەڵی بێ ئه‌ندازه‌ی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی عێراقی به‌ره‌ و باشووری کوردستان بووەتە جێگەی مەترسی و ئیتر پیویستی بەهەلوەستە هەیە پیویستە چیتر رێگا به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هاولاتیانی عه‌رب نه‌درێت تەنها لەکاتی زۆر پیویستدانەبێت کەپاش ئەوەی بەلگەکانی پشت راستی ئەوە دەکەنەوە کە ژیانیان لەمەترسیدایە . ئه‌و کۆچبه‌رانه‌شی هەتا ئیستا روويان له‌ باشوری کوردستان کردووه و لەوێ نیشتەجی بوون‌‌، کامپی تايبه‌تييان بۆ بکرێته‌وه‌ و له‌و شوێناندا ژيانيان پارێزراو بێت هه‌تا بارودۆخه‌که‌ ئارام ده‌بێته‌ و له‌کاتی پێويستدا بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ لێوه‌ی هاتوون.

2- به‌ هيچ شێوه‌يه‌ک زه‌وی به‌ هيچ بێگانه‌يه‌ك نه‌فرۆشرێت و له‌سه‌ر بێگانه‌ تاپۆ نه‌کرێت. هه‌موو ئه‌و پارچه‌ زه‌وی و خانوو و شووقانه‌ی که‌ له‌سه‌ر عه‌ڕه‌به‌کان و بێگانه‌کانی ديکه‌ تاپۆکراون، به‌ ياسا و بڕيارێک پووچه‌ڵبکرێنه‌وه‌ و به‌و نرخه‌ی که‌ کڕيويانه‌، لێيان وه‌ربگيرێته‌يه‌.

3- سنوورێک بۆ هەندێ  مه‌لا و مامۆستایانی ئايينی و گروپه‌ ئيسلامييه‌ ساياسيانه‌ دابنرێت که‌ هاوسۆزی له ‌شکری تێرۆريستی داعشن و ئه‌وانه‌ی وتاريان داوه‌ و گرته‌ی ڤيدۆيی توندوتيژانه‌ و ئاژاوه‌گێرييانه‌يان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، لێپێچينه‌وه‌ی ياساييان له‌گه‌ڵدا بکرێت و به‌ ياسا سزای ره‌وای خۆيان وه‌ربگرن، به هيچ شێوه‌یه‌ک بوار به دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و چالاکييه‌ توندڕه‌وی و ئاژاوه‌گێڕيانه‌ نه‌درێت.

4- ئه‌مڕۆ ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی کورد و نيشتمانيی  کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسيی دوژمناندايه‌ و داوای يه‌کڕيزی و يه‌کهه‌ڵوێستی له‌ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ين. داوای يه‌کبه‌ره‌يی نه‌ته‌وه‌يی له گشت پارت و رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ کوردی و کوردستانييه‌کان ده‌كه‌ين و به يه‌کده‌نگی و يه‌کڕيزی و يه‌کهه‌ڵوێستی رووبه‌ڕووی له‌شکری هێرشبه‌ر و تێرۆريستی داعش و هاوسۆزه‌کانيان ببنه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاکانی کورد و کوردستان و کوردايه‌تی بخه‌نه‌ پێش هه‌مووو جۆره به‌رژه‌وه‌ندييه‌کی ديکه‌وه.

5- ئاشتی و ئارامی و پێکه‌وه‌ ژيانی هه‌موو ئايين و ئايينزاکان و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پته‌وتر بکرێت و رێگا له هه‌ر جياوازييه‌ك و هه‌ڵاواردنێك و خۆسه‌پاندنێکی ره‌گه‌زييانه‌ و ئايينيانه‌ و حيزبيانه‌ و ناوچه‌گه‌ريانه و خێڵه‌کيان بگيرێت و پاراستنی ئه‌زموونی باشووری کوردستان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ريی کورد و کوردستانيانی باشوور له‌سه‌روو هه‌موو شتێکی ديکه‌وه‌ دابنرێت.

6- مەبەستی سەرەکی ئێمە، سنوور دانانە بۆ عەرەباندنی کوردستان لەلایەن شوڤێنیەتی عەرەبییەوە، کە بە نوێنەرایەتی داعش و ئیسلامی سیاسی عەرەبی، لەبەرەکانی شەڕ دژی کورد شکستی گەورەیان هێناوە و دەیانەوێ، بە پلانیکی توکمە لەڕێگەی کۆچرەوە درێژە بە نەخشەجیۆى دانیشتوانی کۆمەڵگەی کوردی و کوردستان بگۆڕن.

تکايه با ناوه‌کان به‌پێی ريزبه‌نديی ئه‌لفوبێ بێت:

.  ئاسۆ بياره‌يی، توێژەری دەروننی کۆمەلایەتی و نووسەر.1

.  به‌ختياری شه‌مه‌یی، هۆڵه‌نده‌، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.2

.  به‌ڕێز عه‌لی شۆڤڵ. سويد، نووسه‌ر.3

.  حەمەفەریق حەسەن، نووسەر.4

.5. چالاک موحمەد بەرێوەبەری کتێبخانەی هەواڵنامە، دیجیتاڵ

. نەرمین ئەمین، کارمەندی یانەی مێرمنداڵانی تەنیا، لە سوێد.6

.  شوان شه‌فيق ره‌ئووف، شاعير.7

 

.  هاوڕێ باخه‌وان. نووسەر و بەڕێوەبەری رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ زانیاری.8

.  ئاری ئیبراهیم ئه‌ڵمانیا مامۆستای فیزیا.9

.  ئاری ئامانج. پێشمەرگەی دێرین. هۆڵەندە.10

.  ئــومــێــد ئــیــسمــاعـیل ئــەمـین / ئەڵمانــیا / سەربەخــۆ.11

 تامان شاکر. نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان. باشووری کوردستان..12

.هاوڕێ کرێکار. باشووری کوردستان  .13

.  ئەردەلان لەتیف-مامۆستای زانکۆ، ماستەر لە پەروەردەی کۆمەڵایەتی.14

.  ئەنوەر کوڵکنی. باشووری کوردستان.15

.  رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.16

.  رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.17

.  هيمن ئةحمةد /دةربةنديخان /بيشمةركةى ديرين.18

.  جوان عەلی شۆڤڵ. کارمەند. سوێد.19

.  شێخ ڕەسوڵ / کوردستان / مامۆستا.20

.  حەمەسالح قادر ( م. سەردار ).مامۆستاو پیشمەرگەی دیرین.21

.  خەرمان موحەمەد، ئەڵمانیا.22

.  تانیا، خوشکی شەهید، ئەڵمانیا.23

.  سەعید قادر. پێشمەرگەی دێرین، نەرویج.24

.  عەدالەت عومەر. چالاکوانی بواری ئەنفال. باشووری کوردستان.25

.  موحەمەد هەورامی. هەورامان، باشووری کوردستان.26

.  ئاوان مەریوانی. رۆژەهەلاتی کوردستان.27

.  ویسی، تاران.28

.  ئازاد قەساب. کەرکوک. باشووری کوردستان.29

.  جەلیل عەزیز . پێشمەرگەی دێرین.30 

.  پشکۆ ئەمین. پێشمەرگەی دێرین، سلێمانی. باشووری کوردستان.31

. که‌ریم  موحه‌ممه‌د  ساڵح، زه‌رده‌شتی ناس، سوید.32

 .   حه‌کيم کاکه‌وه‌يس، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.33

. رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.34

.  هونه‌ر خه‌فاف. پێشمه‌رگه‌ی دێرين و چالاکوان.35

عومەر فارس عەزیز .. لێپرسراوت کوردستان نێت - هۆڵەندا