دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانی، فۆرمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكیی – فه‌رمانگه‌ی خۆ پاراستن و شه‌فافیه‌تی پڕكرده‌وه‌.

له‌ فۆرمی ژماره‌ ٠٠٢٥٢٩ج دا، د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی سه‌رجه‌م سامان و سه‌روه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌كانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كردوه‌.