خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و بەتایبەت دەرچوانی پۆلی (١٢) ئامادەیی ئاگادار دەکەین، کە جگە لە سایتی ڕەسمی وەزارەتەکەمان بەناونیشانی (http://mhe-krg. org/ku) و، پەیچی ڕەسمی وەزارەتەکەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناویشانی (https://www. facebook. com/mhekrg) پشت به‌هیچ سایت و پەیجێکی دیکە نەبەستن بۆ دەسکەوتنی زانیاری لە بارەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کوردستان، بەپێچەوانەوە ئێمە لە هیچ زانیاریەکی ئەو وێب سایت و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت پڕۆسەکانی (زانکۆ لاین) و، وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوشدا لەگەڵ کردنەوەی پرۆسەی زانکۆ لاین، ناونیشانی وێب سایتی (زانکۆ لاین) بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢) ئامادەیی بڵاو دەکەینەوە.