١- لە پارێزگاى ئەدەنە ١٧٧٣٥٩ دەنگى هێناوە ، وبە رێژەى ١٤،٤٣ %  دەنگەکان پلەى چوارەمى بەدەستهێناوە و (٢) کورسى لە کۆى (١٤) کورسى بەرکەوتوە  وناوى پەڕلەمانتارە دەرچوەکانيشرەزوان توران و ميراڵ دانش بێشتاش ە.

٢- لە پارێزگاى ئەديەمان دووەم بوە و ٦٩٥١٣ دەنگى هێناوە بەرێژەى ٢٢،٦٩%و  (١) کورسى لە کۆى (٥)  بەرکەوتوە ، پەرلەمانتارەکەشى ناوى بەهجەت يڵدرمە.

٣- لە پارێزگاى ئەفيون ٤٤٠٠ دەنگ و بەرێژەى ١،٠٥% لە پلەى پێنجەمدايە (٠) کورسى بەرکەوتوە لە(٥) کورسى.

٤-لە پارێزگاى ئاگرێ ١٨٥٥٠٦ دەنگى هێناوە بەرێژەى ٧٨،٢٢% يەکەم بوەو (٤)  کورسى  لەکۆى (٤)  بەرکەوتوە ، پەڕلەمانتارە سەرکەوتوەکانيش ، لەيلا زانا، بەدران ئۆزتورك، ديارەت تاشدەمير، محمەدئەمين ئيلهان.

٥-لە پارێزگاى ئاقسەرايى ٣٥٤٠ دەنگى هێناوە و بەرێژەى ١،٧٣% بە پلەى چوارەم هاتوە (٠)کورسى لە (٣)  بەرکەوتوە.

٦-لە پارێزگاى ئەماسيا ٢٤٦٥ دەنگى هێناوە و بەرێژەى ١،١٨% لە پلەى پێنجەمدايە و(٠) کورسى لە ( ٣) بەرکەوتوە .

٧-لە پارێزگاى ئەنقەرە ١٦٧٦٣٣ دەنگى هێناوە و بەرێژەى ٥،٢٣ % لە پلەى چوارەمدايە (١) کورسى لە (٣٢) بەرکەوتوە . بەناوى سڕى سورەيا ئوندەر.

٨-لە پارێزگاى ئەنتاليا ٩٠٦٤٦ دەنگى هێناوە و بەرێژەى ٦،٩٤% لە پلەى چورەم دايە (١) کورسى لە (١٤)بەرکەوتوە، بەناوى حەقى سەروهان ئولوج.

٩-لە پارێزگاى ئەردەهان ١٧٠٩٦ دەنگ و بەڕێژەى ٣٠،٣٧% لە پلەى يەکەمدايە (١)کورسى لە (٢) بەرکەوتوە بەناوى ئورهان ئەڵتاى.

١٠-لە پارێزگاى ئەرتوين ٢٩٤٣ دەنگى هێناوەو بە ڕێژەى ٢،٢٧% لەپلەى چوارەمدايە (٠) کورسى لە (٢) بەرکەوتوە.

١١- لە پارێزگاى ئايدن٥٨٥٤٠ دەنگ و بەڕێژەى ٨،٨٤% لە پلەى چورەمدايە (.)کورسى لە (٧) بەرکەوتوە.

١٢- لە پارێزگاى بالكئەسير ٢٤١٢١دەنگ و بەڕێژەى ٣،٠٧% لە پلەى چوارەمدايە (.)کورسى لە (٨) بەرکەوتوە.

١٣- لە پارێزگاى بارتن ١٤٨٤دەنگ و بەڕێژەى ١،٢٤% لە پلەى پێنجەمدايە (.)کورسى لە (٢) بەرکەوتوە.

١٤-لە پارێزگاى باتمان ١٩١٣٠٩ دەنگ و بەڕێژەى ٧٢،٥٨% لە پلەى يەکەمدايە (٣)کورسى لە (٤) بەرکەوتوە. عەلى ئەتاڵان، سەعادەت بەجەرکلى، ئايشە ئاجار باشاران.

١٥- لە پارێزگاى بايبورت ٤٩٠دەنگ و بەڕێژەى ١،٠٨% لە پلەى پێنجەمدايە (.)کورسى لە (٢) بەرکەوتوە.

١٦- لە پارێزگاى بيلەجەك ٤٣٤٩دەنگ و بەڕێژەى ٣،٣% لە پلەى چوارەممدايە (.)کورسى لە (٢) بەرکەوتوە.

١٧- لە پارێزگاى بينگۆل ٥٣٥١٩دەنگ و بەڕێژەى ٤٠،٩٩% لە پلەى دووەمدايە (١)کورسى لە (٣) بەرکەوتوە. بەناوى هشيار ئۆزسۆى.

١٨- لە پارێزگاى بتليس  ٩٣٢٦٣دەنگ و بەڕێژەى ٦٠،٣٦% لە پلەى يەکەم دايە (٢)کورسى لە (٣) بەرکەوتوە، بەناوەکانى مزگين ئيرگات و مەحمود جەلادەت قەيدالى.

١٩- لە پارێگاى بۆلۆ، بە  ٣٠٦٩ و بەرێژەى ١،٦٧% لە پلەى پێنجەمدايە (٠) کورسى لە کۆى (٣).

٢٠- لەپارێزگاى بوردو ٢٤٥٦ دەنگ و بەرێژەى ١،٤٨% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣).

٢١-لە پارێزگاى بورسە ٩٦٥١٣ دەنگ و بەرێژەى ٥،٥١% لە پلەى چوارەم دايە (١) کورسى لە کۆى (١٨). ئاسيا کۆڵچاك .

٢٢- لە پارێزگاى چەناق قەڵا ٩١٠٦ دەنگ بە رێژەى ٢،٦٨% لەپلەى چوارەمدايە (٠) کورسى لە کۆى (٤).

٢٣-لە پارێزگاى چانقرى ٩١٤ دەنگ و بەرێژەى ٠،٨٤% لە پلەى پێنجەمدايە (٠)کورسى لە کۆى (٢).

٢٤-لە پارێزگاى چۆروم ٦١٣٤ دەنگ و بەرێژەى ١،٨٥% لە پلەى پێنجەمدايە (٠) کورسى لە کۆى (٤).

٢٥-لە پارێزگاى دێنزەلى ٢٣٨٤٩ دەنگ بەرێژەى ٣،٨% لەپلەى چوارەمدايە (٠) کورسى لە کۆى (٧).

٢٦- لە پارێزگاى دياربەکر٦٣٦٩١٥دەنگ و بەڕێژەى ٧٩،٠٦% لە پلەى يەکەمدايە (١٠)کورسى لە (١١) بەرکەوتوە

ئيدريس بالوکەن، نورسەل ئايدۆغان، نعمەتوڵا ئەردۆغموش، فەلەكناس ئوجا، ئالتان تان، چاغلار دەميرال، زيا پير، ئيمام تاشچيەر، سيبەل يغتالب، ئەديب بەرك.

٢٧- لەپارێزگاى دوزجە، ٤٤٦٣ دەنگ بەرێژەى ٢،٠٣% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣).

٢٨-لە پارێزگاى ئەدرنە ٦٩٥٥ دەنگ و بەرێژەى ٢،٦٥ % لە پلەى چوارەمدايە و(٠) کورسى لە کۆى (٣).

٢٩-لە پارێزگاى ئێلازغ (ئێلازز) ٤٨٧٠٤ دەنگ و بەرێژەى ١٥،٢٥% لەپەلى سێيەمدايە و (٠)کورسى لە کۆى (٤).

٣٠-لە پارێزگاى ئەرزنجان ٧١٦١ دەنگ بەرێژەى ٥،٥١% لە پلەى چوارەمدايە و (٠)کورسى لە کۆى (٢).

٣١-لەپارێزگاى ئەرزڕوم ٧١٧٤٠ دەنگ بەرێژەى ١٧،٧٨% لەپلەى سێ يەمدايە (١) کورسى لە کۆى (٦) ، سەحەر ئاق چنار بەيار.

٣٢-لەپارێزگاى ئاسکى شەهر١٨٩٥٧ دەنگ بەرێژەى ٣،٥٨% لە پلەى چوارەمدايە، (٠)کورسى لە کۆى (٦).

٣٣- لەپارێزگاى غازى عەنتاب ١٣٨٦٧٨ دەنگ و بەرێژەى ١٥،٢٠% لە پلەى چوارەمدايە و (٢) کورسى لە کۆى (١٢) بەدەستهێناوە بۆ جەلال دۆغان و مەحمود تۆغرول.

٣٤-لە پارێزگاى گيرەسۆن ٢٥٩٩ دەنگ و بەرێژەى ١% لەپەلى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٤).

٣٥-لە پارێزگاى گوموشخانە ١١٠٩ دەنگ و بەڕێژەى ١،٥١% لە پلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە (٢).

٣٦- لە پارێزگاى هەکارى ١٢٢٨٠٧ دەنگ و بەڕێژەى ٨٦،٤% لە پلەى يەکەمدايە (٣)کورسى لە (٣) بەرکەوتوە بۆ سەلمە ئيرماك ، نيهاد ئاقدۆغان، عەبدوڵا زێدان.

٣٧-لە پارێزگاى هەتاى (لواء أسکندرون) ٥٤٤٥٦ دەنگ و بەڕێژەى ٦،٥٨% لەپلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (١٠).

٣٨-لەپارێزگاى ئيغدر ٥٣٨٤٤ دەنگ بەرێژەى ٥٦،٧٣% لە پلەى يەکەمدايە و (٢) کورسى لە (٢) کورسى بەدەستهێناوە بۆ محەمەدەمين ئەديەمان و قزناز تورکەلى.

٣٩-لە پارێزگاى ئيسپارتە ٤٦٨٠ دەنگ و بەرێژەى ١،٨١% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٤).

٤٠- لە پارێزگاى ئەستانبول ١٠٣٠٧٦١ دەنگ و بەڕێژەى ١٢،٤٣% لە پلەى سێيەمدايە (١١)کورسى لە (٨٨) بەرکەوتوە،

سەلاحەددين دەميرتاش، پەروين بولدان،تورگوت ئوکەر،فيليز کەرەستەچى ئۆغڵو، گارۆ پايلان، هودا کايا، ئەردال ئاتەش، عەبدوڵا ليڤينت توزەل، سەزاى تەمەللى، عەلى کەنعان ئۆغڵو، ئەمينە بەيزە ئوستون.

٤٠-لە پارێزگاى ئيزمير ٢٧٣٠٨٩ دەنگ و بەڕێژەى ١٠،٣٢% لە پلەى چوارەم دايە و (٢) کورسى لە (٢٦)  پێبڕاوە بۆ ئەرتوغرول قۆرقوجو ،  موسليم دۆغان.

٤١-لە پارێزگاى قارەمان مەرعش ٢٩٧٤٩ دەنگ و بەرێژەى ٥،١٥ % لە پلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٨) پێبڕاوە.

٤٢-لەپارێزگاى قەرەبوك ١٥٧٨ دەنگ وبەرێژەى ١،١٢% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێ بڕاوە.

٤٣-لە پارێزگاى قارەمان ١٧٢٤ دەنگ بە رێژەى ١،٢% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێ بڕاوە.

٤٤-لە پارێزگاى قارس ٦٤٣١٥ دەنگ و بەرێژەى ٤٤% لە پلەى يەکەمدايەو (٢) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە بۆ ئەيهان بيلگەن و شەفەق ئورانلى

٥٤-لە پارێزگاى قەستەمۆنۆ ١٥٢٨ دەنگ و بەڕیژەى ٠،٦٧% لەپلەى شەشەمدايە و(٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە

٥٥-لەپارێزگاى قەيسەرى ١٨٠٧٠ دەنگ بەرێژەى ٢،٣١% لەپلەى پێنجەمدايەو (٠) کورسى لە کۆى (٩) پێ بڕاوە.

٥٦-لەپارێزگاى قڕقەڵا  ٢٠٣٧ دەنگ بە رێژەى ١،٢٦% لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە.

٥٧- قرقلارئەلى ٥٣٤٢ دەنگ و بەرێژەى ٢،٣١% لەپلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە.

٥٨-لە پارێزگاى قڕشەهير ٨١٢١ دەنگ و بەڕێژەى ٦،١% لە پلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێ بڕاوە.

٥٩-لەپارێزگاى کلس ٢٤٢٨ دەنگ و بەرێژەى ٣،٧% لە پلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێ بڕاوە.

٦٠-لە پارێزگاى کۆجئالى (خۆجە عەلى) ٧٧٥٤٠ دەنگ و بەرێژەى ٧،٣٧% لە پلەى چوارەمدايە و (١) کورسى لە کۆى (١١) پێ بڕاوە ،بۆ عەلى حەيدەر کونجە.

٦١-لە پارێزگاى قۆنيە ٥٠٧٧٣ دەنگ و بەرێژەى ٤،١٦% لە پلەى چوارەمدايە و(٠) کورسى لە کۆى (١٤) پێ بڕاوە.

ئەم دەنگە زۆرە، هى ئەو کوردانەيە کە کەمال ئەتاتورك لە کوردستانەوە رايگواستنەوە بۆ شارە گەورەکانى تورك وەك قۆنيە و قەيسەرى و ئيزمير و ئەستانبول، مێرسين ..هتد.  بەمەبەستى کپ کردنەوەى شۆڕشەکانى کوردستان ،بەڵام دواى سەد ساڵ، ئێمڕۆ  ئەم کوردە پەراگەندانە بەدەنگەکانيان خەونى ئەتاتورك لە گۆڕ دەنێن.

٦٢-لە پارێزگاى کوتاهيە ٣٢١٦ دەنگ و بە رێژەى ٠،٨٨% لە پلەى پێنجەمدايە و(٠) کورسى لە کۆى (٤) پێ بڕاوە.

٦٣-لە پارێزگاى مەلاتيە ٣٤٧٥٨ دەنگ و بەرێژەى ٧،٩١ % لە پلەى چوارەمدايە(٠) کورسى لە کۆى (٦) پێ بڕاوە. چاوەڕوان دەکرا کورد لەم پارێزگايە دەنگێکى زۆرترى بهێنايە ، چونکە بە بۆچونى مێژوناسان ئەم شارە بەشێکە لەکوردستان.

٦٤-لە پارێزگاى مانيسيا ٥٩٧١٧ دەنگ و بەرێژەى ٦،٧٣% لەپلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٩) پێ بڕاوە.

٦٥- لەپارێزگاى مێردين ٢٧٦٩٢٠ دەنگ و بەرێژەى ٧٣،٢٦% لە پلەى يەکەمدايە و (٥) کورسى لە کۆى (٦) پێ بڕاوە. مەدحەت سانجار، گوڵسەر يڵدرم، ئەرۆڵ دورا، محەمەد عەلى ئەسڵان، ئەنيسە گونەلى.

٦٦-پارێزگاى مێرسين ١٨٣٩٣٤ دەنگ و بەرێژەى ١٧،٨٥% لە پلەى چوارەم دايە و(٢) کورسى لە کۆى (١١) پێ بڕاوە، بۆ چيلەم ئۆز و دەنگير مير محەمەد فيرات.

٦٧-لە پارێزگاى مۆغلا ٢٨٧٤٧ دەنگ و بەرێژەى ٥،١١% لە پلەى چوارەمدايەو (٠) کورسى لە کۆى (٦) پێ بڕاوە.

٦٨-لە پارێزگاى موش ١٣٧٨٧٨ دەنگ و بەرێژەى ٧١،٣٢% لەپلەى يەکەمدايە و (٢) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە. بۆ هەريەك لە بورجو چەليك ئۆزکان و ئەحمەد يڵدرم.

٦٩-لە پارێزگاى نەوشەهير ٢٤١٤ دەنگ و بەرێژەى ١،٣٩% لەپلەى پێنجەمدايە و(٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە.

٧٠-لەپارێزگاى نيدە ٢٢٧٤ دەنگ و بەرێژەى ١،١٩ % لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە.

٧١- لەپارێزگاى ئۆردو ٣٤٢٢دەنگ و بەرێژەى ٠،٨٢ % لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٥) پێ بڕاوە.

٧٢- لەپارێزگاى عوسمانيە ١٠٧٣٥دەنگ و بەرێژەى ٣،٨٣ % لەپلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٤) پێ بڕاوە.

٧٣- لەپارێزگاى ريزە ٢٢٣٢ دەنگ و بەرێژەى ١،١٤ % لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە.

٧٤- لەپارێزگاى سەکاريا ١٤٧٧٢ دەنگ و بەرێژەى ٢،٥٨ % لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٧) پێ بڕاوە.

٧٥- لەپارێزگاى سەمسون ٨٨٧٨  دەنگ و بەرێژەى ١،١٨ % لەپلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٩) پێ بڕاوە.

٧٦- لە پارێزگاى سيرت ٩٣٥١٣ دەنگ و بەرێژەى ٦٥،٨١% لەپلەى يەکەمدايەو (٢) کورسى لە کۆى (٣) پێ بڕاوە  بۆ هەريەکە لە قەدرى يڵدرم و خەديجە سويب تەکين.

٧٧- لەپارێزگاى سينۆپ  ١٥٦٣ دەنگ و بەرێژەى ١،٢٤% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێ بڕاوە.

٧٨- لەپارێزگاى سيواس ٥٠٣٦دەنگ و بەرێژەى ١،٣٦% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٥) پێ بڕاوە.

٧٩-  لەپارێزگاى شانلى ئورفە ٢٩٣٨٤١ دەنگ و بەرێژەى ٣٨،٤٩% لەپلەى دووەمدايە و (٥) کورسى لە کۆى (١٢) بەرکەوتوە بۆ ، عوسمان بايدەمير، ديلەك ئۆجەلان، ئيبراهيم ئەيهان، لەيلا گۆڤەن، زيا چاڵشکەن.

٨٠- لە پارێزگاى شڕناخ ١٨٨٠٠٢ دەنگ و بە رێژەى ٨٥،٣٦% لەپلەى يەکەمدايە و (٥) کورسى لە کۆى (٥) بەرکەوتوە، فەيسەڵ سارێ يڵدز، لەيلا بيرلك، فەرهاد ئنجو، ئايجان ئيرمەز.

٨١- لە پارێزگاى تەکرداغ ٣١٥٤٣ دەنگ و بەرێژەى ٥،٥٤% لە پلەى چوارەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٦) پێبڕاوە.

٨٢- لەپارێزگاى تۆکات ٤٤٣٠ دەنگ و بەرێژەى ١،٢٧% لەپەلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٥)  پێبڕاوە.

٨٣- لە پارێزگاى ترابزۆن ٤٠٣٣ دەنگ و بەرێژەى ٠،٨٨% لەپلەى پێنجەمدايەو (٠) کورسى لە کۆى (٦)  پێبڕاوە.

٨٤-  لەپارێزگاى دەرسيم (تونجەلى) ٣٢٢٤١ دەنگ و بەرێژەى ٦٠،٩١% لەپلەى يەکەمدايە و (٢) کورسى لە کۆى (٢) پێبڕاوە بۆ هەريەك لە عەليجان ئونلو و ئەديبە شاهين.

٨٥- لە پارێزگاى ئوشاك ٥٤٢٢دەنگ و بەرێژەى ٢،٣٩% لەپلەى چوارەمدايەو (٠) کورسى لە کۆى (٣)  پێبڕاوە.

٨٦- لە پارێزگاى وان ٣٦٨٥١٦دەنگ و بەرێژەى ٧٤،٨٢% لەپلەى پەکەمدايەو (٧) کورسى لە کۆى (٨) کورسى پێبڕاوە،  بەناوەکانى فيگەن يوکسەکداغ شەن ئۆغلۆ، لەزگين بۆتان، توغبە هەزەر، سەلامى ئۆز يەشار، رەمزى ئۆز گۆکچە، يوردوسەڤ ئۆزسۆکمنلر، ئەحمەد ئۆزجانەر.

٨٧- لەپارێزگاى يالۆڤا ١١٤٢٢ دەنگ و بەرێژەى ٨،٣% لەپلەى چورەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٢) پێبڕاوە.

٨٨- لە پارێزگاى يۆزکات ٢٢٩٧  دەنگ و بەرێژەى ٠،٩٦% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٤) پێبڕاوە.

٨٩- لە پارێزگاى زۆنگولداغ ٤٣٩٩ دەنگ و بەرێژەى ١،١٧% لە پلەى پێنجەمدايە و (٠) کورسى لە کۆى (٥) پێبڕاوە.

ئەگەر بەووردى لە نەخشەى دەنگەکانى هەدەپ بڕوانين چەند راستيەكمان بۆ روون دەبێتەوە ، لەوانە:-

١- نوێنەرانى پارێزگا سنوريەکانى تورکيا لە گەل هەريەکە لە جۆرجيا، ئەرمينيا، ئێران، عێراق و نزيکەى نيوەى سنورى سوريايان بەدەستهێناوە.

٢- زۆرترين ژمارەى دەنگ و پەرلەمانتارەکانى هەدەپ لە شارى ئەستانبولە ودەنگەکان  بەرادەى نزيکەى دوو بەرامبەرى دەنگەکانى شارى دياربەکرن. بێگومان ئەوەش دەنگى ئەوکوردانە ناگرێتەوە کە  بەشێوەى نافەرمى لەم شارەدا دەژين، چونکە بۆيان نەبووە لە ئيستانبول دەنگ بدەن. ئەم ئەنجامە قسەيەکى فەقێ حوسێنى سەرۆکى ئينستوتى کورد لە ئەستانبولى هێنماوە ياد، کە ساڵى ١٩٩٢ لە دژى شەڕى کورد دژ بەکورد کردى وگوتى ئەم دووپارتەى باشور نازانم بەچ حەقێك خۆيان بە نوێنەرى هەموو کورد دەزانن ، لەکاتێکدا هەموو کوردى عێراق ژمارەيان هەر ئەوەندەى کوردى ئيستانبولە.

٣- هەدەپ لە ١٣ پارێزگا پلەى يەکەم بوە ولە پارێزگاکانى وەك ئورفە، بينگۆل و ئەديەمان دووەم و لە ئێلازغ و ئەرزروميش سێيەم بوە ،بەڵام  لەپارێزگاکانى وەك مەلاتيە و عەنتاب وئەرزنجان و ئەدەنەش دەنگێکى کەمترى هێناوە.

٤- بەرزترين رێژەى دەنگ لە پارێزگايەك لەو ٨٩ پارێزگايە بە پارتێك درابێ  ٨٦،٤% بوە و ئەويش لە پارێزگاى هەکارى بوە و دراوە بە هەدەپ.

٥- لە و ٢٦ پارێزگايەى هەدەپ لە پلەى چوارەمەوە دابەزيوەتە پلەى پێنجەم لەهەر هەمويان پارتى سەعادەتى ئيسلامى شوێنەکەى گرتۆتەوە،لەوانەيە ئەمەش ئەوە بگەيێنێ کە لايەنگرانى فەتوحوڵا گولێن دەنگيان بە پارتى سەعادەتى ئيسلامى داوە نەك هەدەپ وەك نەيارانى هەدەپ ئيديعايان دەکرد.

٦- نيوەى دەنگەکانى هەدەپ لەو ميترۆپۆلە تورکيانە بوە کە کوردێکى زۆرى تێدايە وەك شارەکانى ئەستانبول ، ئەزمير ، مێرسين، ئەنتاليا ، ئەنقەرە ، کۆجئالى ، بورسە و قۆنيە بوە. لە ئيالەتەکانى ترى تورکياش، هەرچەندە پێنجەم يان چوارەميش بوبێ ، ژمارەى دەنگەکانى لە نێون يەك بۆ دوو لە سەدابوە، ئەمەش ئەوە دەگەێنێ کە ژمارەيەك لە غەيرە کورد دەنگيان بە هەدەپ داوە ، ئەگەرچى ژمارەشيان ئەوەندە زۆر نەبوبێ.

٧- هەرچەندە پارتێکى ترى کوردى بەناوى هەق پار ەوە وەك هاوڕکى هەدەپە لەنێو کۆمەڵگاى کورديدا بەشدارى کردو ژمارەيەکى کەميش لە دەنگى کوردەکانى برد ، بەڵام ئەوە تەنها ياريى يە ديموکراتيەکەى جوانتر کرد و نەى توانى هيچ لە ژمارەى دەنگدەرانى هەدەپ کەم بکەنەوە، بگرە بەپێچەوانە بوە هاندەرێك بۆ کوردەکان تا بچن دەنگى زياتر دەنگ بە هەدەپ بدەن.

٨- هيچ گومان لەوەدانيە، کە ئەم سەرکەوتنە مەزنەى هەدەپ لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو،کاريگەرى ئەرێنى دەبێ لە سەر دەنگدەرە دوو دڵە کانى کورد. چونکە لەگەلى شارى کوردستان کە دەنگ بە پارتێکى تر دراوە ، لەترسى بەفيڕۆچونى دەنگەکان بوە. لەبەرئەوەى گومانيان هەبووە لە تواناى ئاوديوبونى هەدەپ لە کۆسپەى ١٠%.

لەکۆتاييدا دەبێ بگوترێ سەرکەوتنى هەدەپ و ئاوديوبونى لە بەربەستى ١٠% خالێکى وەرچەرخانى مەزنە لە مێژووى کوردستان و تورکيا، بەدانپيانانى خودى تورکەکان پێش وڵاتانى جيهان......

تێبينى ئەم ژمارە وداتايانە لە ماڵپەڕى فەرمى هەڵبژاردنەکانى تورکيا وەرگيراوە.

http://secim.haberler.com/2015/

جمال مەلاقەرە

١٦-٦-٢٠١٥