زۆر باس له ده وڵه تی کوردی ده کرێت ده وترێت کاتی ئه وه هاتوه ده وڵه تی کوردی رابگه یه نین که چی له جیاتی زه مینه ی به دوڵه ت بون بره خسێنین، هه وڵده ده ین ئه وه ی هه شمانه به ده ستی خۆمان له باری ببه ین. هه تا ساحێبی ئه م دوو حیزبه گه نده ڵه بین وبه داخه وه واده بێت به سی حێزبی گه نده ڵ، نه ده وڵه تی کوردی ده بینین وه نه یه ڵن ئه م گه له خۆشی ببینێت. ئه و105 ملیار دۆلاره ی کوردوستان  وه ری گرتووه له م چه ند ساڵه ی پیشودا له بوچه ی عێراق نه ک ووڵاتێک به ڵکوو 2 ووڵاتی پی ئاوه دان ده کرایه وه که چێ تازه به ته ماین به یاسا گه نده ڵی رێک بخه ین ئه وهه موو دزی وقۆرخ کردنه به س نیه ناچارین قه رز بکه ین تا له م قه یرانه رزگارمان بێت،  پێشینان ده ڵین ده وڵه مه ند چاوی به هیچ پر نابێت ئه گه ر 100 جار قه رز بکه ین به دڵنیای ئه م قه یرانانه چاره سه ر نابێت. ئه ی ئیمه ئه وه نازانین که هه رووڵاتێک قه رزار بێت سه روه ری خۆی له ده ست ده دات. ئه وسیقه وباوه ره ش ئه گه ر هه مان بێت له ده ره وه نامانمێنێت چونکه به ته ئکید ناتوانین قه رزه که بده ینه وه پاشان ده بین به پاشکۆی ووڵاتان ده بی هه ر بڵێین، به ڵی به گم، من گله ییه که م له گۆرانه زیاتر ئاخر خۆ کاتی هه ڵبژاردن ئه وه نده ی گۆران باسی داهاتی کوردستانی ده کرد به به ڵگه وه ده یسه لماند که ئه م هه موو پاره یه دیار نامینێت نازانین بۆ کوێ ده چێت، باسی داهاتی ده کرد ئه گه ر به عه داله ت دابه ش بکرێت ئه وه لێشمان زیاده، ئه ی خیره وا ئیستا به شی هیچ ناکات، و ئه مرۆ خۆی پشت گیری ئه جۆره گه نده ڵیه گه وره یه ده کات. بانێک ودوو هه وا. ئاخر ده ڵین کوردستان (% 90) به ره و ژوری مسلمانه که چی پاره ی حه رامی ده رخوار ده ده ن و ناشبێت فزه ش باکات . توبلێیت ئه م میله ته مسلمانه به هۆی ئه م شه ره داسه پاوه وه وازی له ئیسلامه تی هێنابێت. یان ئه م ماسته مویه کی تێدایه. لێره وه ده ست خۆشی له فراکسیۆنه ئیسلامیه کان ده که م بۆ ئه و هه ڵوێسته شه ره ف مه ندانه وئه و خۆ بێبه ریه له وتاوانه گه وره یه دژ به گه له که مان، سه رکه وتتوبن هیوا دارم به رده وام بن تا جه ماوه ر به خه به ر دێنن ودێنه قسه .