لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژادنی ئەم خولەی پەرلەمانی تورکیادا، (ئەردۆغان)، هەرچی هەوڵ و توانایی خۆی هەیە، بەکاری هێناوە بۆ ئەوەی بەهەر جۆرێک بێت نەهێڵێت هەدەپە لە ۱۰٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت، هەربۆیە ئەم جارەیان بە سەخترین و دژوارترین هەڵبژاردن ناودەبرێت بۆ (ئەرۆغان)، لەماوەی زیاتر لە ۱۲ ساڵی حوکمڕان و دەسەڵاتەکانیدا، هەرچەندە ئەمە بەو مانایە نیە کە (هەدەپ)، بوە بە ڕکابەری دووەم پارتی بەهێز بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات، بۆیە وا بەم شێوەیە (ئەردۆغان) لەم پرۆسەی بانگەشەکردنەدا دژایەتیان دەکات و هەزاران تۆمەتی ناڕەوای بەرامبەر (هەدەپ)و، (سەلاحەدین دەمرتاش)، بەکارهێناوە! نەخێر هیچ وانیە، بەڵام بێگومان ئەتوانن ببنه ڕێگرو بەربەستی هەندێک لە خەونەکانی (ئەردۆغان)، بەڵام ئەوەش بۆ هەمومان ڕوونبۆتەوە، کە هەتاوەکو ئێستا ئەقڵیەت و فاشیستگەرێتێ تورک، ناخوازێ دەنگ بە پارتێکێ کوردی خۆڕسک بدەن، بۆ حوکمڕانی ووڵاتەکەیان، هەربۆیە ئەمە نەک بۆ تورکەکان و (ئەردۆغان)، بۆ کوردەکان و (سەلاحەدین دەمرتاش)، خۆشی ڕوون بۆتەوە کە مەحالەو هەرگیز ڕوونادات مەگەر تەنها کەسێکی بەناو کورد بێت و لەسەر ناوی حزبێکی تورکی، (سەلاحەدین دەمیرتاش)، جاری پێشو ووتی تەنها بۆ ئەوە خۆم هەڵبژاردوە تین و گڕێک بدەم بە پرۆسەی دیموکراسی لەم ووڵاتەدا، چونکە ئێمەش وەکو ئێوە لە توانای بەڕێوەبردنی ووڵاتداین و ئەو مافەمان پێڕەوا دەبینرێ.

وەک ووترا مەسەلەکە ئەمە نیە و مەبەستی سەرەکی (ئەردۆغان)، ئەوەیە بتوانێت لە ئەو (٥٥٠)، کورسییەی پەرلەمانی تورکیادا، بە خۆیان و هاوپەیمانەکانیانەوە زیاتر لە (۳۳۰ ) کورسی بێنێت، بۆیە گەر ئەم ڕێژەیەی تێپەڕاند ئەوا ئەو، واتا (ئەردۆغان)، ئەتوانێت بە ڕاستەخۆ لە لایەن پەرلەمانەوە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ووڵات هاوشێوەی ئەمریکای لێبکات و ببێتە سیستەمی سەرۆکایەتی، واتا دەسەڵاتەکانی هەمان دەسەڵاتی (ئۆباما)، بێت نەک دەسەڵات و سەرۆکێکی وەک فوئاد مەعسوم بێت کەلە عێراقدا سەرۆکەو بەڵام بڕیار بە دەستی سەرەکی لە دەستی سەرۆک وەزیراندایە، مەسەلەکە ئەوەیە و تەنها شتێک که بەلای (ئەردۆغانە)، وە گرنگ بێت، ئەوەیە نەهێڵێت (هەدەپە)، ڕێژەی لە ۱۰٪ بە دەست بهێنێت، چونکە گەر (هەدەپە)، ئەم ڕێژەیەی بەدەست نەهێنا ئەوا ڕاستەو خۆ (ئەکپارتی)، واتا (ئەردۆغان) و حزبەکەی پەنجا بۆ شەست کورسی پەرلەمانیان لەکۆڵ دەبێتەوە، ئەو کاتە ئەوان کە زۆرینەی کورسێکانی پەرلەمانیان بەدەست هێنابێ و وەک دەڵێن دەیهێنن، کوردو هاوپەمانەکانی ئەم پەنجا یان شەست کورسیە لەدەست بدا، ئەوا به قازانجی (ئەردۆغان)، کۆتایی دێت و شەست زاید نیوەی کورسیکان بەدەست دەهێنن و ئەردۆغان لە پەرلەمانەوە دەسەڵاتەکانی زیاد پێدەکرێت و ئەبێت بە پاشای عوسمانی و ئیپراتۆرەکەیان زیندوو دەکاتەوەو خەونی دەیان ساڵەی خۆی بەدی دەهێنێت، بەڵام ئەگەر وا دەرنەچێت و پێچەوانەکەی بێت، هەرچەند لەڕاپرسی ئەنتەرنێتدا (هەدەپە) ئەم ترسەی ڕەواندۆتەوەو لە ۱۰٪ ی دەنگەکانی تێپەڕاندوه، ئەوا ئيتر (ئەردۆغان)، و هاوپەیمانەکانی ناتوانێت ڕێژەی کورسێکانیان لە (٣٦٧)، ، کورسی تێپەڕێنێت، ئیتر ئەوکات ئەردۆغان، ئامانج و مەبەستی سەرەکی خۆی لەدەست ئەدات و ئیتر ئەوکات دەبێت پەنا بۆ ڕاپرسی و دەنگی گەل ببات بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ووڵاتی بۆ زیاد بکرێت و بکرێت بە سیستەمی سەرۆکایەتی، ئەمەش لەکاتێکدا ڕوو ئەداتو بۆی دەکرێت کە لەو (٥٥٠ )، کورسیەی پەرلەمان کەمتر لە (٣٣٠)، کورسی یان دەنگی پەرلەمانی نەهێنێت.

وەک ووتمان ئەردۆغان لەم پێناوەدا هەزاران تۆمەتی ناڕەوای بەرامبەری (هادەپە)، و هاوسەرۆکەکەی بەکار هێناوە بەتایبەت بەناوی دینەوەو هەست و سۆزی موسڵمانان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، وەک بینیمان (سەلاحەدین دەمیرتاش)، لە یەکی ئایاردا لە ڕۆژی کرێکارانی جیهاندا، ڕۆیشتە مەیدانی (تەقسیم)، و لەیادی کۆمەڵ کوژێکەی یەکی ئایاری ساڵی (۱۹۷۷)، که بەدەستی دەسەڵاتی ئەوکاتە (٣٦)، کەس گیانیان لە دەستدا، ووتی: وەک چۆن موسڵمان قیبلەی (مەکە)یە، تاوەکو نەڕواتە ئەو جێگایە و تەوافی خۆی بە دەوری کەعبەدا نەکا ئەوە حەجی قبوڵ نابێ، هەر بەهەمان شێوە کرێکاران و زەحمەت کێشانی ووڵاتیش دەبێت بە هەمان شێوە بێتە ئێرە، چونکە ئێرە بۆ ئێوەی کرێکاران وەک قیبلە پیرۆزی کرێکارانە، جا کەواتە بۆ ئەوەی زیارەتان قبوڵ بکرێت دەبێت بێنە ئەم جێگایەو هەرگیز ئەو کارەساتە لەبیر نەکەن، بەڵام (ئەردۆغان) هات و قسەکانی بەشێوەیەکی تر هەڵگەڕاندەوەو ووتی: ئەوەتا (دەمرتاش) مەیدانی (تەقسیم)ی، کرد به قیبلەی موسڵمانان و دەڵێت ئێرە قیبلەو (مەکە)ی، ئێمەیە، هەرچەندە (سەلاحەدین دەمیرتاش )، لە ووڵامدا ووتی: من لە مالباتێکی موسڵمان و باوک و دایک موسڵمان لە دایک بوم و خۆم به موسلمان دەزانم، بەڵام (ئەردۆغان)، بەردەوامی بە تەکفیر کردن ئەدات و دەڵێت ئێوە (زەردەش)تین و موسلمان نین و ئێتر لێرە بەدوا بەناوی (سەلاحەدین)نەوە،  بانگت ناکەم و تەنها بە (دەمیرتاش)، بانگت ئەکەم و حەیف که ناوت (سەلاحەدین)ە، مەبەستی لە (سەلاحەدینی ئەیوبیە، هەروەها دەڵێت چونکە تۆ جوداخوازی و ووڵاتمان بەرەو هەڵدێرۆ ماڵوێرانی دەبەیت، پێم ناڵێی (نورەردینی) برات ئێستا لە کوێە؟ ئایا ئێستاکە لەناو تیرۆریستاندا نیە، ؟ (سەلاحەدین دەمیرتاش)، لە ووڵامدا دەڵێت: من موسڵمانم و ئەزانم لە ئیسلامدا کافر کردنی خەڵکی چەند تاوانێکی گەورەیە؟ ئایا تۆ ئەزانی حوکمی ئەم تەکفیر کردنەت چیە؟ گەر نایزانی ئەوە لە زانایانی ئیسلامی بپرسە، بۆ ئەوەی ووڵامی تەواو وەربگریت، ! ئەوە تۆی بوی به تیرۆریست و قاتڵ، به فەرمانی تۆ، هاریکاری تیروریستانی (داعش) دەکرێت،  براکەم (نورەدین)، ئێستا لە (شەنگال)ه، و بەرگری لە ناموسی کچ و ژنانی کورد دەکات.

بەهۆی کاریگەری قسەکانی (سەلاحەدین دەمیرتاش)ەوە، موفتی گەورەی (تورکیا)، ئەو ئۆتۆمبیلە گولە نەبڕە گرانبەهایە ڕەوانەی (ئەردۆغان )، ئەکاتەوە کە وەک بەرتیل پێی بەخشی بوو، بۆ ئەوەی دەنگی بۆ کۆبکاتەوە، (سەلاحەدین دەمیرتاش)، ووتبوی جەنابی زانای موسلمان ئایا لە ڕۆژی قیامەتداو لە سەر پردی (سیرات)، ئۆتۆمبیلی گران بەهاو گولە نەبڕ دەگاتە فریات؟ تۆ گەر موسلمانی ئایا ئەجەل بە دەستی خوا نیە؟! ئیتر ئۆتۆمبیلی گولە نەبڕت بۆچیە؟ که لەسەر داهاتی هاوڵاتیان و موڵکی دەوڵەت بۆت ڕەوانەکراوە، هەر بۆیە قسەکانی(سەلاحەدین دەمیرتاش)، لەناو تورکیادا کاریگەری زۆر بەدوای خۆیدا جێدێڵیت و ئەو دیاریە ڕەوانە دەکاتەوەو بەڵام (ئەردۆغان)، دیسانەوە هەوڵ ئەدات ئۆتۆمبیلێکی (مارسیدس)ی، مۆدێڵ بەرزی بۆ ڕەوانەکاتەوە، ئەم جارەشیان هەوڵەکانی بێ سود دبێت و لەترسی ڕەخنەکانی (سەلاحەدین دەمیرتاش) و ڕای کشتی خەڵکی وەری ناکرێت.

تاوەکو ئێستا هەوڵەکانی ناشرین کردنی یەکتری بەردەوامی هەیە بەتایبەتی لەلایەن (ئەردۆغان)وە، بەڵام وەک باس دەکریت ووڵامدانەوەکانی هاوسەرۆکی (هەدەپ)ە کاریگەری باشی بەدەست هێناوەو خەڵکی و چاودێرانی سییاسی بڕوایان وایە ئەم جارەیان (هەدەپ)و هاوپەیمانەکان دەنگ و کورسی باش بەدەست دەهێنن، چونکە ئەم جارە باری سییاسی (ئاپەکە)، کەوتۆتە لێژی بەهۆی ئەو گەندەڵی و دزیانەی کە خراوەتە پاڵ کەسە نزیکەکانی (ئەردۆغان)ەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا گەورەترین و ناخۆشترین ڕەخنە کەلەسەر (هەدەپ)، گیرابێ و لەوەیە کار بکاتە سەر دەنگەکانیان، (هاوڕەگەز بازەکانە) کە لەناو ئەو هاوپەیمانیەدان، بەتایبەت لە کولتورو عاداتی کوردەواریدابە نامۆو ناڕەوا دەبینرێت، هەرچەندە لە ووڵامی ئەم ڕەخنەیەشدا دەڵین ئەوە حوکمڕانەکانی ڕابردوو بوو بە یاساڕەوایتان داوە بەم ڕەگەزبازانە و تاوەکو ئێستاش کە دەسەڵات لە دەستی ئێوەیە بەهەمان یاسا بۆیان هەیە بەشداری لە هەڵبژادن و حوکمڕانی ووڵاتدا بکەن.