‌ئەمجارە هەر بەتەنیا هەڵبژاردنی حوزەیران بۆ کورد گرنگ نییە، کە ئایا هەدەپە بەربەستی یاسایی سەدا دە تێدەپەڕێنێت یاخود نا. بەڵکو ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە چارەنوسسازە، بگرە بۆ ناوچەکەو دونیاش.

‌ئاکەپەو ئەردۆگان بەئاشکرا لەهەوڵی هەنگاونانن بۆ سیستمی سەرۆکایەتی وبەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان، مەترسیدارتریش گەڕانەوە بۆ دواوە بۆ مێژوویەکی تاڵ، بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەو ئیمپراتۆریەتەی دەیان نەهامەتی بەسەر گەلانی ناوچەکەدا هێناوە بەگەلانی تورکیاشەوە لە میانی سەدان ساڵی حوکمڕانی.

‌کۆمەڵکوژی ئەرمەن و کوشتوبڕی میللەتانی ژێردەستەی تر.

گەلانی توركيا بەدياريكراويش گەلى تورك دواى زياتر لە هەشتا ساڵ بەڕێوەبردنى حكومەتى نەتەوە پەرستى، لەپێشتريش بۆ ماوەى سەدان ساڵ حكومەتى دينى . . . كە چ كارەساتيك و مەرگە ساتيكيان بۆ ئەم وڵاتەو ناوچەكە خولقاندوه، ناكريت بۆ دواوە

‌ گەڕانەوە بەڵكو بەئاوڕدانەوه لەدواوه دەبێت سيستمێك هەلبژێرن بۆ ئايندە مايەى ئارامی و ئۆقرەيى پەخش بێت، ئيتر خۆيان و نەتەوەكانيتر لەكەنارى ئارامى لەنگەر بگرن. . ديموكراسى و ريزگرتنى بەرانبەر مافەكانى مرؤڤ و مافى گەلان له چاره نووسینى خۆيان، رێک وەكو ئەوروپا كە قاچێكى توركيا لەسەر ئەو پانتايیە ئارام و 

‌بەهەشتى ژيانەيە كە لە تەواوى گۆى زەوى خۆزگەى بۆ دەخوازن. . ‌

‌ئەردۆگان و ئەکەپە هەر بەتەنیا نایەنەوێت جلوبەرگی پاسەوانی سەرۆکایەتی بگۆڕن بۆ شێوەی سەربازی عوسمانی. بەڵکو بەفۆرمێکی نوێ دەیانەوێت مێژوویەکی کۆنی پڕ لەنەهامەتی بۆ ناوچەکەو تورکیا بگەڕێننەوە، کە رەنگە گەلی تورک سوتەمەنی سەرەکی بن بۆ ئەم پرسە. بۆیە ئەوەندەی سەرکەوتنی هەدەپە گرنگە بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەیان کەڕەت شکستی ئەکەپە لەبەدەستهێنانی زۆرینە بۆ گوڕینی سیستمی پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی و گەڕانەوەی تورکیا بۆ دواوەو سەردەمی عوسمانی گرنگترە.

‌هەدەپە هەرچەندە بەواقیعیش هەر نوێنەرایەتی کورد ناکات لەم هەڵبژاردنە کە دەیان پاڵێوراوی لە پێکهاتە نەتەوەیی وئاینی . . . هتد لەخۆ گرتوە، بەفیعلیش سەرکەوتنی هەدەپە و بەرنامەکەی گواستنەوەی تورکیاشە بۆ قۆناغێکی کەناری ئارامی و دیموکراسی.

‌لە ئێستادا جگە لەنیگەرانی دراوسێکانی تورکیا لەمەڕ سیاسەتەکانی ئاکەپەو ئەردۆگان. نیگەرانیەکی تەواوی رۆژئاوا بەگشتی و ئەوروپا بەدی دەکرێت لە فەرامۆشکردنی پێوەرەکانی کۆبنهاگن لەلایەن ئەنقەرەوە لەسایەی حوکمڕانی ئاکەپە.

‌ئەمەریکاو ئەوروپا بەراشکاوی سەرزەنشتی دەستێوەردانی حکومەتی ئەکەپەیان کردوەو دەکەن لەدادگاو بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان و سانسۆر خستنە سەر پێگە ئەلیکترۆنیەکان و رەوشی خراپی رۆژنەمەوانی لەم وڵاتە.

‌بۆیە ئێستا گەلانی تورکیا لەبەردەم دووڕیانێکی مێژوویی گرنگدان، ئایا گەڕانەوە بۆ دواوە هەڵدەبژێرن کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئێستادا بەم ئاگرە دەسوتێت و لە دۆزەخێک دەچێت. یان پێشکەوتن و هەنگاونان بۆ پێوەرەکانی کۆبنهاگن، کەلە ئەوروپاو ئۆقرەیی و جێگیری نزیکیان دەکاتەوە.

‌لەبەرئەوە دەنگدان بەهەدەپە مانای بەردەوامی ئاشتی لە تورکیا مانای دوورکەوتنەوە لەو ئاگرەی کەزۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوەی دەسوتێت و دەناڵێنێت. . . .