چه‌ند سه‌رنجێك بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ده‌وڵه‌تی كوردستان) ... ئاكۆ ئاكۆیی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 643
سه‌ره‌تا با ئه‌وه بڵێم نه‌وه‌ك هه‌ندإ كه‌س به وه تۆمه‌ت بارم بكه‌ن یا خود وا بیر بكه‌نه‌وه له‌م بۆچوونه‌م دا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دژی ئه‌و ئه‌و پرسهبم و به هه‌ڵه لێم تێبگه‌ن،له وهتإ هه‌ستم به‌وه كردووه كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیایهوكوردستان خاك و نیشتمانیه‌تی خواست و ئاواتم بووه له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كیانێكیش به ناوی كوردستان بوونی هه‌بوایه، ئه‌و رێبازه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتایه‌كان تاكو ئێستا كاری رێكخراوه‌یی تیا ده‌كه‌م دووه‌مین لایه‌ن بووه له كوردستان كه دروشمی (مافی چاره‌ی خۆنووسین) ی به‌رزكردۆته‌وه‌و خه‌باتی له پێناو كردووه هه‌روا یه‌كه‌مین لایه‌نیش بووه كه ئاڵای كوردستانی به‌رز كردۆته‌وه به بی ئه‌وه‌ی تۆزقالێك موزایه‌ده‌ی پێوه كردبێت، بۆیهچۆن ئاو هه‌وا بۆ مرۆڤ چه‌ند گرنگه و ژیانی پێوه به‌نده ده‌وڵه‌تی كوردستان‌م ئه‌وها لا گرنگه‌و پێویسته بۆ مرۆڤی كورد.
پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و جیا بوونه‌وه له عێراق ناوه ناوه دێته سه‌ر شانۆی سیاسی باشوری كوردستان به تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌ی كه باشوری كوردستان تووشی كێشه‌و قه‌یران و گرفتی سیاسی ده‌بێت به دیاریكراویش له بارودۆخی ئێستادا كه كۆمه‌لێك كێشه‌و قه‌یران یه‌خه‌ی گرتووه (شه‌ڕ دژی گه‌وره‌ترین هێزی تیرۆر، قه‌یرانی ئابووری، كێشه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا) له ساته وه‌ختی ئه‌م كێشه‌و گرفتانه پرسیارێك دێته پێشه‌وه (ئایا له‌م بارودۆخه‌دا گونجاولهباره باس له جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین؟) .
هه‌ڵبه‌ته له‌و كاتانه‌ی كه كێشه‌ی سیاسی له نێوانی دوو لایه‌ن دروست ده‌بێت و ناگه‌ن به ئه‌نجامێك كه هه‌ردوو لا پێی رازی بن ئه‌وه بیر له‌رێگا چهریهكی تر ده‌كرێته‌وه بۆ ده‌رچوون له گرفت و كێشه‌كان، له‌و كاته‌ی كه عێراقی پڕ كێشه‌و گرفتی كهلهكهبووی زیاتر له هه‌شتا ساڵ جارێكی تر پاش روخانی رژێمی سه‌ددام له 2003 له‌سه‌ر هه‌مان خه‌رمانی كێشه‌كانی دروست بۆوه كه ئێمه‌ی كوردیش رۆڵی سهركهیمان تیا بینی و رازی بووین له چوارچێوه‌ی (عێراقێكی فیدراڵی دیموركاتی) بژین كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌و بارودۆخه‌ی ئێستاكه گه‌یشت و ئه‌وه‌ی بۆمان نه‌خشاندبوو وا ده‌رنه‌چوو چوونكه نه عێراقێكی فیدراڵی و نه دیموكراتیش بوو به‌لكو عێراقێكی پڕ كێشه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و هاوێركردنی مه‌زهه‌بی و سیاسی ده‌رچوو، ئێستا كورد كێشه‌ی جددی و ته‌نگه‌ژه‌ی له‌گه‌ل به‌غدادا هه‌یه بۆیه مافی ره‌وای خۆیه‌تی بیر له رێگا چاره‌یه‌كی تر بكاته‌وه تا بتاوانإ ژیانێكی سیاسی گونجاو بۆ خۆی فه‌راهه‌م بكات، له‌م كاته‌دا ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه قوت ده‌بێته‌وه پێشم وایه ده‌بێت زۆر به جددی بیر له‌م پرسیاره‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی بكه‌ینه‌وه.
به چه‌ند خالێك ده‌رده‌شه‌ی ئه‌م پرسه پۆلین ده‌كه‌م:
- گه‌ر باسكردنمان له جیابوونه‌وه له عێراق و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌وه بێت تا بزانین هه‌ڵوێستی دۆست و نه‌یاران له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه چۆنه‌و كاردانه‌وه‌یان چ جۆرێكه و چی یه؟! ئه‌وه رۆن و ئاشكرایه نه‌یاره‌كان و به‌شێك له دۆسته‌كانمان تا سه‌ر ئێسقان دژن و به جۆره‌ها شێواز دژ ده‌بنه‌وه به تایبه‌تیش وڵاتانی ده‌روبه‌رمان (عێراق،توركیا،ئێران،سوریا) .
- سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی دۆسته‌كانیشمان زۆربه‌یان ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه كه جۆری هه‌ڵویسته‌كانیان دیاری ده‌كات، مه‌به‌ستم له دۆستانی رۆژئاوا‌و ئه‌وروپایه چوونكه ئه‌وان هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ئه‌بینن به تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وان له كارێكی ئه‌وها ههستیارو گرنگ به بإ ئه‌وه‌ی كورد ئاماده‌گی تیا بێت و هه‌نگاوی جددی و پرۆفیشناڵی بۆ هاوێژبێت به ئاسانی هه‌ڵوێست ده‌رنابڕن.
- ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا كه ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له گه‌ڵ باشوری كوردستاندا ده‌یكه‌ن ئه‌وه ئه‌م بارودۆخه سیاسی و شه‌ڕ دژی تیرۆر‌و ململانێی نێوان به‌ره‌كانه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه دروستی كردووه، به‌ر له‌م باروودۆخه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له قۆناغێكی ئه‌وها دانه‌بوو بۆیه گرنگه ئێمه‌ی كورد له دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه ئه‌م گرنگیه‌ی كه ئه‌وروپا و رۆژئاوا بۆ كورد هه‌یانه بیچنینهوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵامان و په‌ره‌ی پێده‌ین و پێشیبخه‌ین.
- سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی وا باشتره كه‌مترین لێدوانی له باره‌یه‌وه بده‌ین و زۆرترین كاری كرداری له باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، ده‌كرێت بۆ ئه‌م پرسه هه‌وڵی نهێنی و ژێر به‌ژێری بۆ بدرێت تا له بارودۆخێكی ئه‌وهادا دژه‌كانی پرسی سه‌ربه‌خۆیمان كێشه‌و گرفتمان بۆ چێنهكهن، ده‌ركه‌وت له كاتی لێدوانی سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی كورد له مهر پرسی سه‌ربه‌خۆیی چ كێشه‌یه‌كیان بۆ ناینه‌وه.
- له ههنگاوهگرهنگهكان بۆ ئه‌م پرسه یه‌كخستنی ناوماڵی كورده به‌گشتی ئه‌ویش به به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی و وه‌لانانی كێشه‌كانمانه له سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كه ئه‌مه‌یان زۆر گرنگه به تایبه‌تیش له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئیستادا كه گیانی هاوكاری و كوردایه‌تی له هه‌موو كاتێك باشتره نمونه‌ی ئه‌وه‌شمان ئه‌و یهكدهنگیهو هاریكاریهی نێوان هێزو لایه‌نكانی كوردستانه له شه‌ڕی دژی تیرۆر.
- ئهوناكۆكیانهی له باشوریش له نێوان هێزو لایه‌نه‌كاندا به جۆرێك له جۆره‌كان بوونی هه‌یه به‌رپرسیارانه كۆتایان پێبهێنرێتو هه‌ست به گرنگی قۆناغه‌كه بكرێت له دوو لایهنهوهوه یه‌كه‌میان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له سه‌رمانه تا ئاستی كه‌مكردنه‌وه‌و بچوكردنه‌وه‌ی كێشه ره‌واكه‌مان، لایه‌نی دووه‌میشی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی كه له‌عێراق و سوریا له لایه‌ك و باشور‌و رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان له لایه‌كی تر و هاتنه سه‌ر هێلی ئه‌وروپاو رۆژئاوا بۆ هاوكاری كردن و پاڵپشتیمان، هه‌لێكه‌و هاتۆته پیش له ده‌ستی نه‌ده‌ین و ئه‌م هه‌نگاوانه به زووترین كات بإ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوێكی بۆ بهێنینه‌وه بهاوێژین (له‌سه‌ر هه‌موو پرسهگرنگهكان یه‌ك ده‌نگ بین،به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وه‌لا نێین و كوردانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه بیر بكه‌ینه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخینه باڵا،ئاشته‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین، هێزی پێشمه‌رگه به ته‌واوی یه‌كبخه‌ین و سێبه‌ری حزبی به‌سه‌ره‌و نه‌هێلین و بیكه‌ین به هێزێكی نیشتمانی، سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان به سیسته‌م بكرێن و ده‌ستی حزبی له نێو حكومه‌ت نههێلدریت و شه‌فافیه‌ت و دلسۆزی پێوه‌ر بیت بۆ كاره‌كانمان)
- به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرسه نهكهرێت به دروشم بازی و موزایده‌ی سیاسی پێوه بكرێت و لایه‌نه‌كان یه‌كتر تاوابار نه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له‌گه‌ل سه‌ربه‌خۆی دانین و دژن پێم وایه هه‌موو لایه‌نكان خه‌می سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان له به‌ره، موزایدهكردن به‌م پرسه لێدان و بچوكردنه‌وه و له باربردنیهتی.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژێرخانی ئابووری بنیات بنێت و به هێزی بكات چونكه ژێر خانی ئابووری پاییهكی گرنگی ده‌وله‌ته، ده‌ركه‌وت به نه‌بوونی ژێر خانی ئابووری روبه‌رووی چ كێشه‌یه‌ك و قه‌یران بووینه‌وه.
- سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كرێت به كارتی فشار و هه‌ر كاتێك له گه‌ل به‌غدا یان لایه‌نه‌كی تر كێشه دروست بوو پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بورژێنین و وه‌ك كارتی فشار به كاری بهێنین كه ئه‌مه كرا ئه‌وه ده‌بێته سه‌ودا كردن به‌م پرسه.
- وێڕای ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌بێت، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له رووی سیاسی و دبلۆماسی و پیوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌وروپاو رۆژئاوا به‌هێز بكات و په‌ره‌ی پێبدات و دۆسیه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ده‌وڵه‌تی كوردستان) له ناوه‌نده سیاسی و ستراتیژیه‌كانی ئه‌م وڵاتانه بجولێنێت تا زۆرترین پاڵپشتی و هاریكاری بۆ په‌یدا بكات به تایبه‌تیش لای زلهێزه‌كان، تا بتوانرێت مافی ریفراندۆم بۆ مافی چاره‌یخۆنووسین به‌سه‌رپه‌رشتی یوئین به ده‌ست بهێنرێت، ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمێكی لێهاتوو وشاره‌زاو پسپۆر له‌م باره‌یه پێك بهێنرێت و ئاسایه گه‌ر به نهێنیش كاره‌كانیان بكه‌ن.
- گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێداون جێبه جێ بكرێن، كه پێشم وایه گه‌ر نیهتو خواستی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لای سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌بێت جێبه‌جێكردنیان مه‌حاڵ نیه، ئه‌وكات به‌ڵإ بارودۆخه‌كه گونجاوله بارده‌بێت بۆ جیابوونه‌وه وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.