چوار کوڕە خاسە و مێرخاس و لەهەنگێن کورد، چوار ئەستێرەی گەش و درەووشاوەی دەوری گەلاوێژی لەیلا . ڕێز و پێ زابیبی هەتاهەتایی خاک و خەڵکی کوردستانیان پێشکەش .

ساڵ، ساڵی ١٩٧٩ و شار، شاری سەقز و دۆخ، دۆخی ڕەوینەوەی تەم و مژی دەسەڵات چەپەڵ ڕەزاقولی تاران وەبان سەر مەردم کوردستان بوو. مەشخەڵ سەربەستی و ئازادی خوەش خوەش دائیسا و تیشک ڕووناکی وە گشت لا بڵاڤ ئەکرد . کەنیشک و کوڕیەل خێل و هۆز کوردیەل، سروودی ئازادی ئەچڕین و جە زەوماوەندی سەرفەرازی، شەڕی سەرچوپی و گاوانیی، وەگەرد یەکتریان بوو. ژیلەمۆی کوانوو و وەجاخ کوردەواری کڵپە و گڕی سەندبوو . دێوەزمەی تاران تەس درابوو و جە هەمبەر لافا و گڕکانی خرۆشاوی کۆمەڵانی کوت و زنجیر پسین وڕاپەڕیو، بۆڕ درابوو . ڕۆژیەل، ڕۆژی ڕاپەڕین خوەش و بە پێز، شەویەل , بە دەم چیرۆکی کۆن و کەونئارا و شەونامە دەرباز ئەبوون . حەمە جەزا ماڵی ئاوا و بەهەشت جیگا بووت ئاواز و گۆرانی داستان دۆت و خوشکە شیرینەکەی کوردستان، خوشکە لەیلا، ئەڕامان ئەچڕی .

گیان بەرز قارەمان و بووکە ئازا و ئازیزەکەی کورد و کوردستان، لەیلا، جە بان کیف نەکەرۆز و وەنەوشە نیشتەوە و لە ناو هەرا و بگرە و بەردەی شەڕی مامەشا و جاقل و کەلی سەرا و شریخە و قاسپەی چەکی کوڕە بارزانی و ئەفسەرانی ئازادی و هیوا و سەردارانی سەرداری هۆز، بووگە میوان دڵ و مژی کەیلی ئازادی خاک و خەلک، لێو بە بزە و چاو گەش و ڕوون وینەی هیوای، ڕازاوە وە بەرگی بووکێنی سەردار وسیخمەی خانمانەی کوردانەی، ئاڵای ئازایەتی و ئازادی ئەڕامان وە دیاری هاورد .

لەیلای بەغدای تاوان بەزێن، لەیلای پێشمەرگەی کوردستان، لەیلای سەردار، سەردار خانمیەلی سەرداران کوردستان، لەیلای ئازاتر جە ئازایەتی، لەیلای گڕەمەشخەڵانی تووڕەیی بە ڕووی دیوەزمە نگریسەکەی بەغدای تاوان و تاوانکاریی مێژوو، لەیلای گیانی پاکی خانمە باش پەهلەوان و لەهەنگێن دمدم، لەیلای کانگای ئەڤین و خۆشەویستی خاک و خەڵک و مرۆڤ، ئەڕامان فێرگەی ئازایەتی و نەبەزی و کوردێنی بوو . جەو دەم و ساتەدا فێرگەی خۆشکە لەیلا لە سەقز، یەکەم هەنگاوی لەیلایانە بوو ئەڕای تواو لەیلایەلی پێڕەوی لەیلا . فێرگەی خوشکە لەیلا لەو شارە، چەپکە گوڵئ خوشەویستی و ڕێز و پێ زانینمان بوو ئەڕای ئەستێرە پڕشنگدارەکەی پێشڕەی خانمەکانی کوردستان . چۆکمان دادا و سەرمان نەوی کرد و دەستی پیرۆز و چاوی ساڕێژ لە هیوا و ئاوات شاژنە گاوەرەکەی کوردستانمان ماچ کرد و چەپکە گۆڵەکەمان پێشکەشی کرد .

بەیانیان ئەڕای کوڕیەدل، دوانیوەڕۆ پەی کەنشیک گەل و ئێوارانیچ ژ مێران ڕا، وانەی کوردی جە فێرگەی خوشکە لەیلا و بە گیانی خوشکە لەیلایانەوە، دائەدرا . فێرگەی خوشکە لەیلا ، ژمارەیەک لەیلای سەردەمی پەی ژیانی جەنگاوەرانەی لەیلایانە فرچک دا و ژمارەیەک ژ وان لەیلایان ێن کوردان، خوە گەهاندنە ئاسمانی تژی ژ ئەستێرەی لەیلایانە و تەوار ئاسا بوونە دەستە خوشکی بەئەمەگی لەیلاکەی کوردستان و بەرگی پیرۆزی لەیلایانەیان پۆشی، پیرۆزی ژ وان و ڕێز وپێزانینیچ ژە مەڕا مای . مەستوورە شاسواری، تەوار، گرەوی لە دەستەخوشکەکانی بردەوە و یەکەم کەس بوو کە لەیلا ئاسا بە ڕووی نگریسی دێوەزمەی ڕەشی ڕەش پۆش و ڕەش و ڕژد دڵ و بوودەڵەی تارانا هەڵ شاخایەوە و بە پەیکەری گوللە ئاژین کراوی، شەقڵ و مۆرکی ڕووڕەشی مێژووی مرۆڤایەتی نووسان بە ناوچاوانی دێوەزمەکەی تارانەوە . لەیلا بەغدای تاوانی بەزاند و تەواریش تارانی تاوان درۆ.

جە قووڵایی مێژوو و ڤەشتی هەتا خانمەکانی دمدم و لەوانیشەوە بۆ خانمی خانمانی سۆران و جاف هەتا لەیلا و تەوار و تێکڕای لەیلا و تەوارەکانی کوردستان بە دویاندا، کورد ماڵی بە ئاوەدانی و وەجاخ ڕۆشنی ماوتەوە و هەر ولۆ دێ بمێنێ ژی . سپا و کاروانی کارامە و بەوەجی لەیلایەل کوردستان ئیڕۆ خوەش ئەمەشن و ئاکاری لەیلایانەیان کوردی سەربەر و سەرفراز کردوە جە ناو مرۆڤایەتی دا . سپاس و ڕێز پێزانینی هەموو جیهانیان پێشکەش بێت، نەخاسما جە لەیلا قاسم، کاروان سالاری ئەم سەردەمەی خانمە بەرز و پێرۆزەکانی کوردستان .

بلا خامە و بەهرە و هونەر جە کوردستان، لەیلا و گشت لەیلایەل تریش ئەڕامان بڕازێنەوە وەک ئەوەی شیاویانە و فیرگەی خوشکە لەیلا ببێتە هێما سی زارۆلە و منال یەل کورد و کوردستان پەی گیانی ئازایەتی و مێرخاسی و ئازادی .

کاردۆخ

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

١٢/ ٠٥/٢٠١٥