پێڕست

 

  1. کورتەیەک لە ڕابردوو. 3
  2. گەمەی نەوت و دۆڕانی وەهابی. 5
  3. ( دیرۆک ومێژینەی عەجەم و یەمەن زۆر بە کورتی ) 11
  4. هۆڤانەتی ئیسلامی - عەرەبی لە خزمەتی عەجەم دا 13
  5. بیرئانینا جەفەنگەک.. 14
  6. ... فێڵی عەجەمانە. 14
  7. ( تێبێنێک لە مەر دەستەواژەی ئاری و ئاریایی ) 15
  8. ماکی مێژوویی دۆزی کورد و دەوری عەجەم. 18
  9. لە ئیمپراتوری بارووتەوە بۆ ئیمپراتووری ئاتۆمی. 20
  10. جەفەنگەێد ئا نوو ئو دەدووان ، خێرۆی ڕێککەوتنەکە لۆ مەلاکان. 22
  11. حەشدی شەعبی لفەدووانەی بەسیجی ئێرانی و لفەدژانەی داعشە. 22
  12. مەتەڵی تاواریش سەید محەمەد عەلی خامەنەیی ! 25

 

 

کورتەیەک لە ڕابردوو

 

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامی عەرەبی چونە ئایدیۆلۆژی پارێزەری عەرەب و عرووبە هەتا سەردەمی ئێستا ، دژبەری نیوان عەرەب وعەجەم و دژایەتی ئابووری و سیاسی یان ، هۆکاری سەرەکی و کاریگەری ئاژاوە و قیران یەلی جۆراوجۆری ناوچەکە بووگە . شەڕی ئەم دوولایەنە لە قادسیەی سەعدی کوڕی وەقاسەوە هەتا قادسیەی سەدامی کوڕی حسەین (بەعسی) درێژەی کێشاوە و هێشتاش هەر بە گەرمە بەردەوامە . هەتاکو عەرەب لە بەغدا خاوەن دەسەڵاتی سیاسی بوون ، شەڕەکە بە ئاشکرا مۆرکی شەڕی ئەو دوو لایەنەی پێوە بوو . بە لەناو چوونی دەسەلاتی سیاسی عەرەب لە بەغدا و سەرهەڵدانی دەسەلاتی تورکان لە کۆنستانتینۆپۆڵ (ئیستانبۆل) ئەم شەرە بارێکی نوێی ئایینیی شێعە و سوننی ئیسلامی زەقتر لە جارانی بە خوەگرت و عارەبان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ناویان کویرەوە بوو و تورکی عوسمانی بوونە ئاڵاهەڵگری ئیسلامەکەیان و لە جیاتی ئەوان شەڕی عەجەمیان لۆ ئەکردن . بژاردەی کونستانتینۆپۆل وەک ناوەندی دەسەڵاتی سیاسیان لۆ ترکان ، بێجگە لەوەی کە مەبەست و ئەرکیان لە دژی ئاورووپا و رۆژئاوا دابین ئەکرد ، بواری یاری عەجەمیان لە دزەکردنە ناویان و ترکایەتی عەجەمانەیان وەک ئەوەی لەگەڵ عەرەب کردیان ، لێ بڕین . دیوار و قەڵای ترکان لەوە بەرزتر و قایمتربوو کە عەجەم بتوانێ دزەی تێ بکات و فێڵە عەجەمانەی لۆ بچێتە سەر .

شەڕی جیهانی یەکەم و ئاکامە سیاسی و ئابووریەکانی ، دۆخی ناوچەکەی گوڕی و شەڕی عەرەب و عەجەمی خستەوە گەڕ و دەوورێکی نوێ وە . ئیمپراتووری تورکان پوکایەوە و ژمارەیەک دەوڵەتۆکەی کاپەڕشەیی عەرەبان سەریان هەڵدا. ئەو بابەتە دەوڵەتۆکانە ، بە هی عەجەمانیشەوە ، دەسنیای دەسەڵاتە زەبەلاحەکانی ئیستعماری و ئیمپریالیستی ڕۆژئاوایی بوون و لە کاتی سازکردنیانەوە هەتا پاش شەڕی جیهانی دووهەم ، نە ئەوەندەیان لە بارا بوو و نە لە کێشیاندا بوو و نە بواری ئەوەشیان پێ ئەدرا کە بە کۆنە شەڕی ڕابردوویانا ڕابگەن و پێوەی خەریک بن . شۆڕشەکەی ناسر لە میسر لە ١٩٥٢ دا ئەو دۆخەی شکاند و عەرەبی هەڵدایە سەر سەکۆی چالاکی عارەبایەتی و بەرگی نوێی نەتەوەگەری عەرەبی وەبەر عەرەباندا کرد . لە ڕوانگەی مێژووییەوە ئەکرێ بێژین کە ئەوە ناسر و شۆڕشەکەی بوو کە عارەب و عرووبەی ژیانەوە و ئەو دەوڵەتۆکە کاپەڕشەیانەش بوارەکەیان لۆ ڕەخساند . کوودەتای قاسم لە عێراق و ئەوەکەی سووریەش لە درێژەی شۆڕشەکەی ناسرا هۆکاری کاریگەری گەشەگردن و پەرەسەندنی بیری عرووبە لە ناو تێکڕای جیهانی عەرەبیدا بوون و پاش ناوی عەرەبی لە ناوی ئەو وڵاتانە زیاد کرا کە رەنگ دانەوەی ئەم ڕاستی یەن . ئیتر لەو سەردەمەوە عەرەب بوونەوە بە یاریکەرێکی چالاکی جیهانی سیاسی لە ناوچەکە . لە خۆراش نەبوو کە ناسر دوژمنایەتی عەجەمانی تاو دا و جیهانی عەرەبی لە دژی عەجەم هرووژاند و قاسمیش لە هاوسایەتی عەجەم گڕی ئاگری ئەو دوژمنایەتی یە کۆنەی عەرەب و عەجەمی ئەوەندەی دیکە خۆش کرد .

لەو جیهانی لفەدژانەی سوسیالیزم و سەرمایەداری پاش شەڕی جیهانی دووهەم و شەڕی سارد و گەرمی نێوانیان ، ناسر و ناسیۆنالیزمی تازەبابەتی عەرەبی دایە پاڵ عرووسان و کمۆنیستان . عەرەب لەو بژاردەیاندا ، بە لە بەرجاوگرتنی ئاکامی دواییان لە ئێستادا ، سەرکەوتوو نەبوون و هەر ئەو بژاردەیەش وای لێکردن کە لە شەڕی دەولەتی جوولەکەدا ، ئیسرائیل، تووشی شکان لە پاش شکان بن و ئاخرەکەشی بە قەیرانێکی قووڵی بیر و هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بە سەریاندا شکایەوە . ژ هەمبەر ئەواندا، عەجەم دایە پاڵ بەرەی سەرمایەداری و پاڵەپشتی کردن و ئالیکاری ئیسرائیل کە ئەوەندەی دیکە عارەبی سەر شێت ئەکرد و بنەمای دژبەری نێوانیانی لەو کاتەدا و بۆ داهاتووش پێک ئەهێنا و ئاسۆی پێک هەڵپرژانی ئەو دووەی دیاری ئەکرد .

هەر لەم ڕیگەەوە و بەم بژاردە سیاسیەی عەجامانەوە بوو کە ئەوان توانیان لە ماوەیەکی کورتدا مەترسی قاسم و ڕژیمەکەی لە هاوسایەتی و هاوکەوشەنی خۆیان ، عێراق ، دوور بخەنەوە و بە سەرکە وتوویی جیهانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی تووشی لێکدابڕان و پەڕتەوازەیی بکەن .عەجەم لەو گەڕە مێژوویی یەدا سەرکەوتن بە سەر عەربدا و دواتر لە ١٩٧٥ و پەیمانی ئەلجەزایردا شەقلی سەرکەوتنەکەیان نا بە ناوچاوانی عەرەبانەوە و بڕە بەرژەوەندیێکی خاک و ئاویان لە کەنداو و یەکاوانی عەرەبان ( شەتولعەرەب) دەستەبەر کرد لە سەر حسابی عەرەبان و بە بەکار هێنانی کوردان لە باشوور . هۆکاری ئەو سەرکەوتنەش ئەوە نەبوو کە عەجەم بە تاقی تەنیا ئەوەندی لەبارا بووبێ کە بتوانی تەس بە عەرەبان بدات و بۆریان بدات بەڵکو هەڵ ئەگەڕێتەوە بۆ ناکارامەیی ناسیونالیزمی عەرەبی و سروشتی هەڵەشەییانەی کاروباری سیاسیان کە لە ئاست ڕاستیەکانی ژیانی سەردەمدا کوێریان ئەکات . وێنەی هەڵس و کەوتی عەرەب لە هەمبەر جوولەکە و دەوڵەتەکەیان و پاشانیش عەجەم ، بە ڕوونی ئەوە دەرئەخات کە ئەوان کێشی ئەوەیان نەبووە کە مێژووی زیندو و چالاکی ڕۆژی خۆیان ببینن و وەگەردی چوونە پێویست بجووڵێنەوە و شتێک لۆ خۆیان دەستەبەر بکەن . سەرکەوتن و باڵادەستی عەجەم بە سەر عەرەبان ، لە ڕاستیدا سەرکەوتنی سەرمایەداری ڕۆژئاوا ، ئەگەر بکرێ ئیسرائیلیشی لەگەل بخەین ، بە سەر بەرەی کمۆنیستیدا بوو کە دوائاکامەکەشی بە هەرەس هێنان و ئاش بەتاڵی بەرەی کمۆنیستی دەرچوو ، لە ڕوانگەی مێژوویی یەوە.

عەرەبی دۆڕاوی مێژوویی ئەو کاتە ، دیسان هەلی ڕووخانی ڕژیمی قولیزادەی دوژمنیان لە کاتێکدا دۆڕاند کە ڕژیمی ئیسلامی مەلاکانی سەفەویی لە ئێران ئەو هاوهاویەی ڕژیمی پێشوویان وەگەرد ڕۆژئاوا بە دەستەوە نەما و کەوتنە دوژمنایەتی بەرەەی ڕۆژئاوا و ئەمجارە ئەمان بوون کە بایان دایەوە بۆ لای بەرەی کمۆنیستی و ڕووسی . ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە هێشتا پەیمانی دۆستایەتی ( پەیمان سەداقە ) ڕووس و عەرەبان کارا بوون و بەلەز ئەمەشین . بژاردەی شەڕ لە دژی ئێران لە لایەن بەعسیەکانی عێراق و پاڵەپشتی تێکڕای جیهانی عەرەب بۆ ئەو شەڕە کە بە شەڕی قادسیەی سەردەم لە دژی مەجووسی عەجەمان ناونرا ، کوانی کیس کردووی دوژمنایەتی دێرینەی عەرەب و عەجەمی تەقاندەوە . سەرەڕای پەیمانەکانیان وەگەرد عرووس و ئالیکاری چەک و تەقەمەنی و زانیاری سەربازی ڕۆژئاوا و هۆڤانەتی عەرەبی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بە ڕەهایی و تەنانەت لە دژی خەڵکی ئاسایی و هاووڵاتیانی خۆیشیەوە وەک هەڵەبجە ،  عەرەب لەم شەڕەشدا دۆڕاندی . بواری باری سەرکەوتن یان شکانی شەڕەکە لە باری سەربازیەوە بۆ هەر دوولای عەرەب و عەجەم ، لە دەس خۆیانا نەبوو و یاریکەرانی سیاسەتی جیهانی ئەو گەمەیان هەڵ ئەسووڕاند. دۆڕاندنی عەەب لەو شەڕەدا و پاشان لە هێرشی بەعسی یەکانی بەغدا بۆ سەر کویەت بە ئاشکرا دەرکەوت و جیهانی عەرەب و ناسیۆنالیزمی عەرەبی زۆر بە پیسی شەقی برد و قادسیەکایان لە دژی مەجووس بوو بە شەڕی " خەلیفە " کانیان و ئەمجارە ئیتر بەر بوونە یەکتر وەک پێشتر لە مێژووەکەیان بە سەریاندا هاتبوو.

بە داگیر کردنی کویەت لە لایەن بەعسیەکانی بەغداوە ، عەجەم ، کوردەکەو ماچۆ پشتوینی لێ کردەوە و لەوان و لە هەموو لایەک خویا بوو کو جیهان شەڕی بەعسیان لۆ ئەکەن . شەڕی یەکەمی کەنداو و چوک دادانی بەعسی و سەدامیان و ئاکامە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی ، مەترسی ڕژیمی بەعسی عێراقی لە سەر عەجەم لابرد . شەڕی دووهەمی کەنداو و لەناو بردنی ڕژیمی بەعسی لە عێراق گەزۆی خێر و بێر بوو ڕژایە بەردەمی عەجەمان . ئەم گەزۆی خێر و بێرەش تەنیا بە لە ناو بردنی ڕژیمی بەعسی نەبڕایەوە بەڵکو ڕۆژئاوایی یەکان و لە پێش هەمووشیانەوە ئامریکا ، بە هێنانە ئارای سیاسەتی سڕینەوەی بەعسی لە عێراق و بەو ناوەوەو و لە ژێر ئەو پەردەوە هەموو عێراقی عەرەبیان ڕادەستی عەجەمان کرد بەوەی کە لەو ڕیگاوە تێکڕای عەرەبی سوننەی عێراقیان لە دەسەڵاتی سیاسی دوور خستەوە . عیراق ئیتر ئەو عێراقە نەما کە ئینگلیزیان لە سەر بنەمای باڵادەستی کەمینەی سوننە بە سەر زۆرینەی شێعەدا سازیان کردبوو . ئەم عێراقە نوێیەی ئامریکا مینا عێراقە کۆنەکەی ئینگلیزیان ، بووە هەوینی ئاژاوە و قەیرانی سیاسی نەک هەر لە عێراق بەلکو لە ناوچەکەش و بگرە بەرفرەتریش .

شەڕی گۆرین و کۆنی عەرەب و عەجەم کەوتە قۆناخیکی نوێ وە کە عەجەم بە ئاشکرا تێیدا باڵادەستن . دەسەڵاتی سیاسی عیراق، بە تایبەت پاش کشانەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوا لەو وڵاتە ، بووە تاپۆی مەلای عەجەمان و بە مەرامی خۆیان و گۆڕ سیاسەت و ستراتیژی خۆیان تەراتێنی تێدا ئەکەن . جەفەنگی ژیانی سیاسی عارەبان لەوەدایە کە تەنانەت هەڵپەی پشت ڕاستکردنەوەیان لە ژێرباری گرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیان ، نەک لە بەرژەوەندی خۆیان بەلکو هی عەجەمان شکایەوە . ئەو شتەی کە میدیاکانیان لە زمانی میدیاکانی ڕۆژئاواوە ئەیان گواستەوە و ناوی بەهاری عەربیان لێ نا بوو ، بوو بە شەختەی مێژووی هەنووکەیی عەرەب . ڕۆژئاوا لە یەک شت دا تووشی هەڵەیەکی قورسی سیاسی بوو بەوەی کە پێی وابوو کە بە بەهاری عەرەبی ڕوخساری سیاسی عەرەب ئەگۆڕدرێ بە بابەتێکی تازەبابەتانە و سەردەمیانە و مینای دێمۆکراسی سیاسی ڕۆژئاوایی ئەبێتە بنەمای ژیانی سیاسیان و بەمەش ئاسایشی ئیسرائیل و جیهانی سەرمایەداری ئەپارێزرێ . پێشتریش لە ستراتیژیێکی درێژخایەندا کە بە ڕەوتی ئاشتی میسر و ئیسرائیل دەستی پێکردبوو و بە لەناوبردنی بەعسی عێراقی و چەک داماڵینی لیبیای قەزافی کۆتایی پێ هات ، ڕیگەی ئەم گۆڕانکاری و سووراو و سپیاوی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهانی عەرەبیان خۆش کردبوو . هەڵەی ڕۆژهەڵات لەوەدا بوو کە ئاست و قووڵایی و گرینگی وەرچەرخانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە سوسیالیزمەوە بۆ ئیسلامیی ، بە هەند وەرنەگرت . ئیسلامی وەهابی تەنیا ئەوە نەبوو کە خۆی لە ئەلقاعدەدا ڕێکخستبوو بەڵکو لە ڕاستیدا ئایدۆلۆژیێکی نوێی ناسیۆنالیزمی گشتگیری عەرەبی بوو و پێشتریش لە لایەن سەدام و تاڕادەیەک قەزافی و ئێران پاکستانیشی لە سەربێ ، وەک ئایدێۆلۆژی دەوڵەتی دەهاتە بەکار ئانین . ئەو بەهارە عەرەبی یە کە ڕۆژئاوا خەونی پێوە ئەبینی ، بوار و دەرەتانێکی بەربڵاوی بۆ گەشەکردن و تەشەنەکردنی وەهابی یەکان ڕەخساند و دیاردەی تێروری ئیسلامی – عەرەبی لە سەرەتای سەدەی ٢١دا بوو بە ڕۆژەوەی ڕۆژانەی سیاسی خەڵکی ناوچەکە و جیهانیش . وەک لە ڕووداوەکانی میسردا بینرا وەهابی یەل تەنانەت بواریان بو تاقم و دەستەی ئیسلامیی جیاواز لە خۆیان وەک ئیخوانەکان ، نەهێشتەوە. لە ڕاستیدا ئەوە وەهابییەل بوون کە بەهاری عەرەبیان بەرەو شەختەی عەرەبی لێخوری و تێیشیدا سەرکەوتن .

تێروری ئیسلامی وەهابی ، ئایدیۆلۆژی و ڕیکاری عەرەبی لۆ چارەسەرکردنی کێشەی مێژوویی دۆڕانی عەرەبی دیاردەیەکی نامۆ بە ژین و ژیاری سەردەمیانەی مرۆڤایەتی یە و هیچ ئاسۆیێکی ڕوونی مێژوویی نەبووە و نیە . هەڵپەی وەهابی یەل و دەزگا و سازی تێرور و ڕەشەکووژیەکەیان هەر لە ئەلقاعدەوە هەتا داعش ، ئەڕای خۆساخ کردنەوە و خۆداسەپاندن بە سەر ژیانی سەردەمیانەی مرۆڤایەتی بە عەرەبیشەوە ، نەک هەر هیچیان بۆ دەستەبەر ناکات بەڵکو ئەوەندی دیکە و پتر لە جاران دۆزی نەتەوەیی عەرەبی بە قوڕا ئەبات . ئەوەی کە ١٤٠٠ لەمەوەبەر بۆ ئیسلامی عەرەبی دەستی دا ، دووپات نابێتەوە و مێژووی مرۆڤایەتیش هەڵ ناگەڕێتەوە بۆ ئەو چاخە کۆنە . ئەوە وردە وردە و بە ئاشکرا خەریکە دەرئەکەوێ کە سەردەمی تەراتێنی هۆڤانەتی وەهابی بە سەر ئەچێت . ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی یەمەن و لەوەش گەلێک گرینگتر ڕیککەوتنی ڕۆژئاوا وەگەرد عەجەم یەل لە سەر دۆزی ئاتۆمی ئێران وسەرکەوتنی سپای عێراق و لەویش گەلێک گرینگتر " حەشدی شەعبی " بە سەر داعشا لە تکریت و ئەنبار، بەربانگی تیاچوونی وەهابی و کۆتایی ژیانی هۆڤانانەیانە .

 

گەمەی نەوت و دۆڕانی وەهابی

 

وەهابیەکان بە هاتنە سەرکاری عەوڵای کوڕی عەبدولعەزیز پاش فەهەدی زڕبرای ، ڕۆژیان هات . وەک باسی هەیە ئەم حەوڵایە لە بەردەست وەهابی یەکانا پەروەدە بوو و بە شیری وەهابیگەری فرچک درابوو ، زیاتر لە وەچەکانی دیکەی عەبدۆلعەزیز . لەم سۆنگەوە لەوانەیە زۆر لە ڕاستی دوور نەکەوینەوە ئەگەر بوشین کو وەهابیگەری و تێروری ئیسلامی – عەرەبی لە سەردەمی دەسڵاتداری ئەم کابرایە گەیشتە لووتکە خۆی و تێروری وەهابیگەری بوو بە مەترسی سوور و زەق بۆ سەر جیهانی مرۆڤایەتی . وەهابیگەری لە ژێر پەردەی سیاسی دەوڵەتی سعوودی و دیپلۆماسی وەگەرد جیهانی ڕۆژئاوا و ئینگیزیان لە پێش هەموویانەوە ، بە چاوساخی ئارامکۆ ، پەرەی سەند و پەلی هاوێشتە زۆربەی وڵاتان . فێل و شێوازی وەهابیەکان دەق مینا سەرەتای ئیسلامە کە بە ئیسلامی نەرم و نیان و ئەهوەنی مەککەوە دەستان پێ کرد و رێگە و بواری ئیسلامی دڕ و هێرشکار و تاڵانکاری مەدینەیان ساز کرد . جیاوازیەک کە ئیسلامی ئیستا وەگەرد کۆنەکە هەیەتی ئەوەسە کە ئیسلامی مەککەیی و مەدینەیی هەر تک پێکەوە ئەمەشن و ئەمەش هەڵ ئەگەڕێتەوە بۆ تاکتیک و فێڵی وەهابیەکان . بەشی مەککەیی یەکەی ڕێگەخوشکەرە بۆ بەشە مەدینەیی یەکەی . بەم فێڵە کە فێڵی ئیسلامی سەرەتایی یە ، وەهابیە یەل كلاویان لە سەر جیهان و بە تایبەتی تریش ڕۆژئاوا ناوە . لە ڕۆژئاوا هەڵدان لە ئیسلامی مەککەی بۆ ئیسلامی مەدینەیی یان ناو ناوە " ڕادیکالیزە کردن – بەرەو توند و تیژی بردن " و لە ئاستی تاکە کەسی دا ئەیبینن . لێ ، لە ڕاستیدا ئەوەی ڕۆژئاوا ناوی ڕادیکالیزە کردنی لێ ناوە هەمان بنەچەی لیکدانەبڕاوی  " تەبەڕا و تەوەڵا" ی ئایینی ئیسلامە و وەهابی و ناوەهابی و سەفەوی یەل گشت گۆڕ ئەو بنەچەیە ئەجووڵینەوە و کوردەکەو ماچۆ بە خشکە و بە بێدەنگی یان بە گوتەی سیاسەت بازان لە ڕیگای دیپلۆماسی گەڵاڵە بۆ داڕێژڕاوە ، جێ بە جێی ئەکەن .

وەهابی یەل سامان و داهاتی نەوتی وڵاتەکەیان کە بە خێر و بێری یەزدانی ئەزانن ، لۆ خزمەتی بیرۆکەی دژە مرۆیی یان وەکار تێنن و خۆیانی پێ تەیار ئەکەن لە هەموو بواریکا . لەوەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی بەرگی ئیسلامی پۆشیەوە ، وەهابیەکان لە هەوڵی ئەوەدا بووگن کە ئیسلامی وەهابی و سروشتە دڕ و دژە مێژوویی و دژە مرۆیی یەکەی وەک تاقانە ڕێبازی ئیسلامی بە سەر هەموو لایەکدا بسەپێنن . بەهاری عارەبی کە بە فیتی ڕۆژئاوایی یەکان هاتە ئاراوە ، باشترین دەرەتان ئەرای وەهابی یەل ڕەخساند پەی پێکانی ئەو ئامانجەیان . وەهابی یەل لە کۆنەوە و لە سەروبەندی داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن کمۆنیزمی عرووسی یەوە ، دایانە پال ڕۆژئاوا ، بەتایبەتی ئامریکا . ڕۆژئاوا بواری بۆ گەشەکردنی وەهابیگەری لە ئاستی جیهانیدا پێک هێنا و وەک ئامرازێک لە دژی کمۆنیزمی ڕووسی دکاری ئەهێنان . ئەم ستراتیژیەی  ڕۆژئاوا بوو بە بەڵا و تاعوونی ماڵ وێرانکەر ئەڕای ئەفغانیەل و تووشی دەردێکی سیاسی و مێژوویی کردن کە هەتا ئیمڕۆش ئەو خەڵکە کەونئارا پێوەی ئەناڵینن و هێشتا زۆری ماوە کە پاشەڵی پیسی ئەو سیاسەتە لەو ولاتە قەیران و تاعوونی ئیسلامی وەهابی لێدراوە کۆتایی بێت .

پاش تێکشکانی سۆڤیەت لە ئەفغانستان و کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکەی ، قەیرانی ئەفغانستان لە قەیرانێکی زەقی جیهانیی و دەس تێوەردانی ڕاستەوخۆی سۆڤیەتی کمۆنیست و ڕۆژئاوای سەرمایەداری یەوە بوو بە قەیرانێکی ناوخۆی و ناوچەیی و ئیتر دەبا هێزە ناوخۆیی یەکان فرمانی ئەو وڵاتە بەڵا لێدراوە بە لایەکدا بخەن . کمۆنیزم هێشتا بووکە شووشە قورمیش کراوەکانی هێشتبوەوە و ڕۆژئاواش بە تەواوەتی دەستی لە بەرەی ئیسلامی - وەهابی بەرنەدابوو و کمۆنیزمی جیهانیش هێژ مابوو و لەم سۆنگەوە پێویستی پیان بوو . کوردەکەۆ ماچۆ ، شەڕە ئاغا بوو بە شەڕە نۆکەر . لەم دۆخەدا پاکستان بوو بە گزیری ڕۆژئاوایی یەکان و بە دەستێکەڵی لەگەڵ وەهابی یەلی هاوئاقاریان و لە ئاستی ناوچەیی دا ، خولێکی نوێی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەفغانستانیان دەس پێکرد. ئەم دۆخە بواری چالاکیی وهابی یەلی لەو دەڤەرە هێشتەوە و ئاخرەکەشی بە سەرکەوتوویی ، دەسەڵاتی سیاسی ئەفغانستانیان گرت بە دەستەوە. لێرە بە دواوە ئیتر وەهابی یەل وڵاتیکی دیکەیان لە دەرەوەی سعوودی لە بەردەست دا بوو . کردەی وەهابی لە ئەفغانستان بە گشتی تاڵەبان و ئەلقاعدەی لێ شین بوو کە لە ڕاستی دا بەرهەمی یەکانگیری وەهابی و ڕۆژئاوا لە دژی کمۆنیزم بوو .

هەڵپەی سەرچڵانەی دژە کمۆنیستی ڕۆژئاوایی یەکان ، ئانکو کەمتەرخمیان و ڕووکاریی بوونی سیاسەتیان ، ئەوانی لە حاست مەترسی وەهابی و لق و پۆ و وەچە تێروریستیەکانی کوێر کرد و ئەو ڕاساتیەیان نەبینی کو ستراتیژی وەهابیگەری ڤەژاندنا خەلافەتی ئیسلامی و گەڕانەوە بۆ سەردەمی سەرەتایی ئیسلامەکەیانە . ئەم ستراتیژیە هەر زوو لە لایەن ئەلقاعدەوە راگەیندرا و کارا کرا لە ئاستیێکی بەربڵاودا . وەهابی یەکان لەم بۆچوونەیاندا دوو بەربەست و کۆسپێ سەرکیان لۆ خۆیان دیاری کرد . یەکەم هێز و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و دووهەمێش ولاتانی ناوچەیی یە کە بە دەسنیای تاقمی یەکەم ئەیان ناسین.  ئەلقاعدە بوو بەناوێک کە هەموو بەرنامە و ستراتیژی کۆن و نوێی وەهابیگەری بە ئاشکرا نوێنەرایەتی ئەکرد و بە پالەپشتی پترۆدۆلاری وەهابیەکان و ئارامکۆ لە سعوودی و هاوتەریب لەگەڵیان ، خۆیان کردە دەمڕاسی موسڵمانان هەر لە فلیپینەوە هەتا کۆسۆڤۆ .

هاتنە سەرکاری مەلا شێعەکانی ئێران ، لەگەڵ ئەوەدا کە ژیانەوەی ئیسڵامی سەرەی محەمەدی ، وەک خۆمەینی باسی لێوە ئەکرد، خیراتر ئەکرد و خەونی وەهابی یەلی ئەهێنایە دی ، لێ ، لەل خۆیا ڕکەبەرێکی بە هێزی لە هەمبەر وەهابیگەریا هێنایە ئاراوە . خومەینی هەر زوو و بە بێ ئەوەی کە سرنجی ورد و قوولی کەس ڕاکێشێ ، ململانی و ڕکەبەری و ڕقەبەری خۆی وەگەرد وەهابی یەل ڕاگەیاند و ئیسڵامەکەی ئەوانی بە ئیسڵامی ئامریکایی و ئارامکۆی ناو نا .( ئارامکۆ ئەو کۆمپانیا نەوتی یەی ئامریکایەکانە کە هەر لە کۆنەوە دەورێکی هەرە بەرچاوی لە ژیان و ژیاری خەڵکی سعوودی و بەرەی وەهابی گێراوە . ئەیگێڕنەوە کە ئەوە پیاوانی ئارامکۆ بوون کە بەکار هێنانی یەکەم ڕادیۆ و دواتریش تەلەڤیزێۆنی بۆ بانگەشە و پەرەپێدانی ئیسلامی وەهابی لای کۆلکە شێخەکانی وەهابی هێنایە ئاراوە کە پێیان وابوو کە دەسکەوتی تازەبابەتی پێشەسازی و تێکنۆلۆژی ئەهریمەنیە و دژی خواستی خواکەیانە . ئەگەر بێژین کە ئارامکۆ ، وەهابیگەریی نۆژەن کردەوە و بە چەک و کەرەسەی سەردەمیانە پڕ چەک و تەیاری کردن و ڕێگەی هاوکاری و ئالیکاری وەگەرد ڕۆژئاوای سەرمایەدای ئەڕایان خوەش کرد ، فرە لە ڕاستی دوور ناکەفینەوە ) .

بەکار هێنانی دەستەواژی ئیسلامی ئامریکای لە لایەن مەلا خومەینی یەوە لە راستیدا راگەیاندی شەڕی دژە وەهابی بوو ، هەر چەند کە هێشتا کاتی ئەو شەڕە بە خەستی نەگەیشتبوو . لۆ هەڵگرسان و دەسپێکردن و خۆش کردن ئەو شەڕە ، خومەینی ڕۆژێکی تایبەتی لە ڕێ و ڕەسمی حەجدا داهێنا . ( ڕۆژی رق دەربڕین و بێزکردن و دابڕان لە بێ دینەکان بە کردەی توند و تیژیی ، بەرائەت لە موشرکین - یەک لە هۆگرانی مەلا خومەینی لە باسی ئەو کردەی دا نووسیویەتی کە "خاستگاه اصلی دیدگاه امام خمینی در برائت از مشرکان ، همان اصول تولّی و تبرّی بوده است . واتە ڕوانگەی سەرەکی خومەینی لە ڕق و بێزاری لە بێ دینان ، هەمان بنەچەی بیزاری و هۆگری یە بەدەمارگیریی یەوە " . ئەم دەستەواژانەش " تەبەڕا و تەوەلا " کە گیانی دەمارگیری و هاندان لۆ توند وتیژی ماکیانە ، بە بنەچەی ئایینی ئیسلام دائەنرێ ئەوەتا ئەبینرێ کە ئەلقاعدە و داعشیش بە تەواوەتی پێڕەوی لێ ئەکەن و تێرور و ڕەشەکوژی عارەبی – عەجەمی – ئیسلامی لە دژی مرۆڤایەتی لەم بۆچوونە ئایینی یەوە سەرچاوە ئەگرێ و پاکانەی لۆ ئەکرێتن . هەر وەها ئیسلام لە سەر ئەم بنەچەیە جیهانی کردبوو بە دوو بەشی بەرەی ئاشتی و بەرەی شەڕ – دارولسەلام و دارولحەرب ) .

کردەو و هەڵوێستی خومەینی بێگومان ئەچێتەوە سەر واتا و کردەی تاقمە پیاوکوژەکانی " تەبەڕایی" سەدەرمی سەرەتایی سەفەوی و هەر لە سەرهەمان بنەما و شێوازی ئەوانیشە . تاقمی پیاوکوژی تەبەڕایی سەفەویەکان ، دارودەستەی تاتار تێکەڵ بە هەرچی و پەرچی و کوردەکەو ماچۆ، دز و حیزی شاران ، تەور و چەقۆ و قەمە بەدەس لە ناو شاری تەورێز و ئاردەبێڵ دا ئەسووڕانەوە و رق و بێزاری (تەبەڕایی ) خۆیان لە ٣ خەلیفەکەی ئیسلامەکەیان ( ئەبوبەکر ، عومەر وعوسمان) بە هات و هاوار و قیڕەقیڕ دەرئەبڕی و جا وەی لەو خەڵکە سوننیەی ئەوکاتی ئەو دەڤەرە کە بەدەنگیانەوە نەچووبا و هاودەنگ نەبووبا لەگەڵیان . کوشتنی دەس بەجێ و سک هەڵدڕین بەشی ئەوانە بوو کە بە دەنگی بەرز و بە ئاشکرا لەو ٣ خەلیفە " تەبەڕای "  نەکردبا. خومەینیش بە هەمان شێواز ، هەمان مەبەستی سمایلی سەفەوی ، یەک لە دڕترین و بوودەڵەترین و بێ رەوشت ترین دەعبای مێژووی عەجەمی داماو ، ڕەچاو کرد لۆ ژیانەوەی هەمان ئیسلامی ڕەسەنی تاتارەکانی لۆبنانی نەک هەر لە ئێران بەلکو لە جیهانی ئیسلامیشدا . لۆ وەبیر هێنانەوەی کمۆنیستان پێویستە کە ئاماژە بەوەش بکرێ کە مەلا خومەینی ئامریکای کردبوە شەیتانی گەورە و لە ریزی بێ دینانی ڕۆژدا دای نابوو لۆ خاپاندی خەڵکی و کمۆنیستانیش ئەو کردە و بۆچوونە دزیو و کۆنەی سەفەوی یەکانیان وەکی خەباتی دژی ئیمپریالیستی لێک ئەدایەوە و بە دەنەی کمۆنیستی ڕووسی ئاغا و بەراتدەریان ، دایانە پاڵ ئەو دێوەزمە و پڵتەی مێژووی مرۆڤایەتیە . دەک خوا لەوە خراپتربە قوریاندا بکات کە بەسەریاندا هات .  

شەڕی وەهابی و سەفەوی لە ژێر ئاڵای شەڕی شێعەگەری و سوننیگەری لە نیوان عارەب و عەجەمدا سەرلە نوێ هەڵگرسایەوە و ناسیۆناڵیزمی عارەبی و ناسیۆناڵیزمی عەجەمی سەردەم ڕاستەوخۆ بە گژ یەکدا چوونەوە . شەڕی ئەم دوو لایەنە هۆگر و پێڕەوی "تەبەڕا و تەوەڵا " یە شەڕێکی  هەمە لایەنە و بەربڵاوە و لە زۆر بار و بوارەوە ملیان دە ملی یەکدی ناوە . لە بواری دیپلۆماسی یەوە هەر یەکەیان هەڵپەی ئەوەیەتی کە ڕۆژئاوایی یەکان سی خۆی ڕابکێشێ و کاڵای دێمۆکراسیش و داب و یاسا و ڕێسای دێمۆکڕاتیکانە ، دەسمایەی ئەو گەمە سیاسیەی ئەوانە کە وەگەرد سروشت و بنەچەی ئایینەکەیان نامۆ و ناتەبایە . ڕۆژئاوایی یەلیچ گەمەی خۆیان هەس لەم بوارەوە و جار و بار ئەبنە مشتەری ئەو کاڵا ناقۆڵایەی ئەو دوو لایەنە . جا با ئیتر کێشەی ناوخۆیی و بارودۆخی ژیانی خەڵکی هەر دوو لا بوەستێ . بازرگانی ڤێنیسی و سیاسەتبازانی سەردەم ، دەق وینەی پێشینیانیان ، قەت دە خەمی سەرکوت و نەبوونی ئازادی و دەم بەسانی زاڵ بە سەر خەڵکدا نەبووگن و نین ژی . وەهابی و سەفەوی لەم بوارەدا دەستیان ئاوەڵایە و چیان پێ خۆش و چیان پێ پێویست بێ وەگەرد خەڵکە ئیخسیرەکەی دەستیان ئەیکەن پەی پاراستنی پێگە جێگەی هەنووکەیی خۆیان . ئەمەیچ ئەکەفێتە مەیدانی کێشەی کۆمەڵایەتی کە ئەڕای وەهابی و سەفەوی مانا و نرخێک نەیری .

لە بواری سەربازی و چەک و تفاقی شەڕی ئی دە بابەتی سەردەمیانە و گاریگە و کارساز و چارەنووس ساز ، سەفەوی یەل عەجەمان فرە هان وە پێش وەهابی یەلەوە . سەفەوی یەل فرەیەک جوور چەکی ستراتیژیکی و دەس درێژی و پەلامار مینا مووشەک و کەشتی و فرۆکە ها وەدەسیان و هەر ڕۆژ ژی دە هەوڵی فرەتەرتەر و کاراتەرتەر کردنیاندان . چەک ئاتۆمی ئەو چتەسە کو سەفەویەل دخازن دەسیتیان بکەفێت و مینا چەکێد ستراتیژیک ئا پڕ گرینگ ژ دەما ئیڕۆ وەکاری بینن پەی سەرکەفتنا ستراتیژێت خۆە ئا سیاسی و دیرۆکی . مەلای عەجەم لەم بوارەدا خاس چوونەتە پێش و ئەوا خەریکن مەبەستەکەشیان ئەپێکن . ئەگەر هێژ خودی چەکەکەشیان دەس نەکەوتبێ ، ئەوا تەنانەت دەنگو و واتە واتی هەبوونی ئەو چەکە تا ڕادەیەکی بەرچاو سی بەرژەوەندی سەفەوی یەل کار ئەکاتن .

جە هەمبەر ڤێ چەندێ ئانکو باڵادەستی سەربازی و چەکی عەجەم وە مل عەربا ، ژ بواری ئابووریدا هەیا نووکە عارەب باڵادەست بوون و باڵادەسیتیەکەشیان شتێکی ئەوتۆی ئەڕایان دەستەبەر نەکردگە . ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەیە بە ناکارامەیی فەرهەنگی سیاسی و دیپلۆماسی عارەب . ئابووری عارەب لە سەر نەوت و پترۆدۆلار هەڵ ئەسووڕی و هەتا ئێستاش نەیان توانیوە بەو هەموو سامانە کەڵەکە بووەی بەر دەستیان ، شتێکی ئەوتۆ بەرهەم بهێنن و مۆرکی خۆیان لە بازاری جیهانیدا هەرچەندە کەم و بچووکیش بێت ، دیاری بکەن . کاڵای عەرەب لە جیهانا ئیمڕۆ ، تێروریستی ئیسلامی و هۆڤانەتی عەرەبی یە کە جیهانی مرۆڤایەتی بێزی لی ئەکات. وەهابی یەل ، لەئاقاری بە هێزکردنی هۆڤانەکانی خۆیان گەمەیەکی هێگجار نەزانانە و پڕ مەترسی لۆ خۆیان ، لیستن . ستراتیژی وان نەزانان ئەڤ بوو کە چەکی نەوت بەکار بهێنن لۆ کزکردنی نەیارانی ناوچەیی یان و سەفەوی یەلیچ لە پێش هەموویانەوە . سعوودیەکان نرخی نەوتیان زۆر بە خراپی شکاند و پێیان وابوو کە ئابووری گەمارۆدراوی عەجەمان بە چۆکدا ئەهێنن و بەمەش ڕێگە خۆش ئەکەن بۆ پەرەسەندی داعش لە ناوچەکە و کێشی بەرهەڵستکاری و بەرنگاربوونەوەی شێعەی سەفەوی لە بەرانبەر داعشدا کەم ئەکەنەوە ئانکو ئەی شکێنن . لەوەی کە شێعەی سەفەوی هەم ژ ئێران هەم ژی جە عێراق بەو گەمە نەوتیەی وەهابی یەل کز ئەبەن، وەهابی یەل باش بۆی چوون و هات و هاواری عەجەمێش بەرز بوەوە و زیڕەیان لێ هەستا .

نەوت ئانکو ئەم زێڕە ڕەشەی چاوگەی خێر و شەڕە لۆ زۆرێک لە خەڵکی جیهان ، لە میژە بووگەسە هۆکارێکی هەرە دیار و کاریگەری ئابووری جیهانیی . فرەیەک دەوڵەت و دەسەڵات لە مێژوی نوێ دا تیاچوون و یان ساز کران تەنیا بە هۆت نەوتەوە . هەر لە کوردستانەکەی ئی دەخۆن و نەوتەکەی بابا گۆرگۆرەوە و بگرە هەتا ڤێنۆزوئێلا و دارفور و لیبی و نایجیریا و ئەلجیریا لەم دوایانە، کاریگەری نەوت و دەوری بۆنکەرانی چاوچنۆکی نەوت لە چارەنووسی گەلان و نەتەوەکانی ئەم جیهانەی ئیمە ، بە ڕاشکاوی دەرئەکەوی . نەوت وەکی هۆکارێکی ئابووری و لەوێشەو بۆ سیاسی ، کۆمەڵێک بەرژەوەندی تەبا و ناتەبا و هاوهاو و دژبەر ئەهورووژنێ و گەمەی نەوت ئیستا بووگەسە گەمەیەکی فرە قوویل و تێکچڕژاو . عارەب بە گشتی و وەهابی یەلیچ بەتایبەت  تەنیا یاریکەری ئەو گەمە نین و  لە کێشیشیاندا نیە کە وەپی بلیزن وەک پێویست .

شکاندنی نرخی نەوت بە زیانی شێعەی رکەبەر و رقەبەری وەهابی یەل ئەشکێتەوە ، گومان لەمەدا نیە . لەل ئەمیچ ، ئاورووپا و ئابووریەکەی قازانجی لێ ئەکەن و بەتایبەت پاش قەیرانە ئابووریە دەسکردەکەی ئەم ساڵانەی دوایی ، ئەم داشکانی نرخی نەوتە گەزۆی وەهابی بوو کو ئەڕایان باری . قەیرانی ئۆکڕاینا و گەمەی سیاسی و ئابووری ڕووسەکان لەم پێوەندی یەدا ، ئەوەندی دیکە ئاورووپای تێنووی نەوتی هەرزان کردبوو . نەوت و گازی ڕووسی ئەرای ئابووری ئاورووپا چەت و قۆرتێکی خراپی تێکەفت . نەوتی عەجەمان هێژ لە ژێر باری گەمارۆی ڕۆژئاوادایە . نەوتی لێبیا بۆ کەس مسۆگەر نیە و وەهابیەکان شان بە شان ئاورووپا ، شیرازەی ئەو وڵاتەیان تێکدا و ئاسۆیەکی ڕوون پەی بازاڕی نەوت لەورە نایتە دیتن . ئەلشەباب و بۆکەلحەرامی دەسکردی وەهابیەیەل نەوتی ئافریکای تووشی قەیران کردوە . بەهەمان پێ و دان داعش نەوتی عێراقی لە بازاڕی جیهانی دا دەستەوسان کردوە . بازگەی تەنگاوی ( باریکە ڕێی ئاویی) عەدەن لە یەمەن و سوئیز لە میسر لە ژیر هەڕەشەی وەهابی یەل دایە . نەوت و گازی ئاسیای ناوەڕاستیش هەر لە سەرک چوو و وەهابی یەل سعوودی و ئەلقاعدە و پێڕەوانیان بەربەستی قەیرانی قووڵ و لە چارنەهاتووی ئەفغانستانیان بۆ سازکرد . ڕواڵەتی کێشەکە وادەرئەخات کە لە هەر شوێنێک بۆی نەوتێکی باش و زۆری لێ بێت ، ئەوا تێروریزمی ئیسلامی رێگاچارە و ڕێکاری وەهابی یە لە هەمبەر وان دەڤەران . ئەلقاعدە و داعش و ئەلشەباب و بۆکولحەرام چوار وێنەی ئەم دیاردەیەن و تیلی وەهابی یەلیش بە ئاشکرا و بە نهێنی  ، خویایە . ماکی هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان لەم ڕاستی یەوە سەرچاوە ئەگرێ . شەڕی هۆڤانانەی هۆڤانەکانی داعش لە کوردستان نها لە سەر نەوت و دواتریش خاکە .

وەهابیەکان لە پاش ڕووخانی ڕژیمی قولیزادە لە ئێران هەموو هەوڵیکیان لە سەر ئەوە چر کردوەتەوە کە خۆیان بکەنە دەمڕاسی ئۆپێک و لەوێشەوە سیاسەتی و گەمەی نەوتی خۆیان بە سەر وڵاتانی دیکەدا زاڵ بکەن . لەم ئاقارەشەوە ئەوەندە چوونەتە پێشەوە کە وەک ئاماژەی پێکرا چەکی تێروریان بۆ بەرژەوەندی سیاسەتی نەوتی خۆیان بەکار تێنن و دەسکەوتی نەوتیش ئەکەنە دەسمایە لۆ پەرەپێدان بە وەهابیگەری و تێروری ئیسلامی ، یان بە واتایەکی تر باوەڕی " تەبەڕا و تەوەڵا"ی ئیسلامەکەیان . تی زانین و تێ بینین کو هەندێک بەرژەوەندی ، بەتایبەت هی ئاورووپاییەکان و ئەوەکەی ئینگلیزیان کە یە پێوەندی تایبەتی وەگەرد وەهابی یەل دیرن ، بواری ئەم گەمە نەوتی یەی لۆیان خوش کردبێ . لێ ، هۆکارەک دن ئا پڕ گرینگ دژی وان گەمەێد وەهابی دەور ئەبینی و ئەڤ ژی ئامریکا و سیاسەتی نەوتی ئەو وڵاتەیە . بە پێچەوانەی ئاورووپا، ئابووری ئامریکا بەو قەبە و قەوارە گەورەیەوە ، زۆر بە نەوتی دەرەوەی خۆیەوە گرێ نەدراوە . هەر لەم سۆنگەشەوەیە کە نەوتی هەرزان لە بەرژەوەندی ڕاستەوخۆی ئابووری ئامریکا نیە و بە پێچەوانەوە ، ئابووری ئاورووپا و لەم دوایەنەشدا ئابووری هێند و چێن وەک ركەبەری ئابووری ئامریکای پێ بەهێزتر ئەبێ کە ڕاستەوخۆ بە زیانی ئابووری ئامریکایە وکارئەکاتە سەر ململانێ و رکەبەری ئابووری لە ئاستی جیهانی دا .

ئاورووپا بە گشتی و تەنانەت بە یەکگرتووی وەک ئەوەی کە یەکیەتی ئاورووپا کۆی کردنەتەوە ، کێشی ئەوەیان نیە کە مەترسێک ئەڕای ئابووری ئامریکا چی بکەن . ئەوەی کە ئیمڕۆ ئابووری ئامریکا پێوەی سەرقاڵە و چاوەڕوانی مەترسی لێ ئەکات لە داهاتوودا، ئابووری بەلەز ڕوو لە گەشەی چینە لە پلەی یەکەم و پاشانیش هێندوستان و برازیل و ڕووسیە وئافریکای خوارووەش لە هەوڵی ئەودایە کە خۆی تێکەڵ ئەم مەکۆ ئابووری یە بکات ، (BRIC ناوی ئەم خێزانە ئابووریە نوێ یە ) . ڕووسی پاش هەرەسی کمۆنیزم هێشتا ئەوەندە بە خۆدا نەهاتوەتەوە و پشتی ڕاست نەکردوەتەوە کە بە تەنێ مەترسێکی سوور سی ئابووری ئامریکا چی بکاتن . ئابووری ژاپۆنیش پاش شەڕی جیهانی دووهەم مینا بەشیك ئانکو تەواوکەری ئابووری ئامریکا دەور ئەبێنێ و سەرەرای بڕێک شانۆگەریی بانگەشەکاری ڕواڵەتی لۆ خاپاندن و شوێنەگومکێ ، ڕکەبەری نێوانیان ، باڵی کەم کەس ڕائەکێشێتە سەر ئەو مژارە .

گەر بێتو ئەوە لە بەر چاو بگرین کە پاش هەرەس و تەپینی کمۆنیزم و سۆڤیەت ، ئامریکا بووگەسە قوڵەئاغای بێ ڕکەبەری جیهانیی جیهانی سیاسی و ئابووری و سەربازی و پێشەسازی و تەنانەت زانستی و داهێنانی زانستی ، ئیتر ئەوە خویا ئەبێتن کو ، کوو ئەبی تاقمی وەهابی بکاربن نرخی نەوت لە دژی بەرژەوەندی ئەوان زۆر بە خراپی دابشکێنن . گەڵالەداڕێژەرانی سیاسەت و گەمەی نەوتی وەهابی ئەشێ لە گوێی گادا نوستبێتن و ئاگایان لەوە نەبێت کە داشکانی نرخی نەوت لە پێش ئاورووپا و هەر وڵاتێکی دیکە، ئابووری چین بە هێز ئەکات و ئامریکا ناتوانی جە هەمبەر ولو سیاسەتەک بێ دەنگ بێتن و بوار بە ڤان وەهابی بدات یاری بە ئابووری جیهانی بکەن . وەهابی یەل دەبا بیان زانیبا کە تەنانەت ئارامکۆی ئاغاشیان لەو سیاسەتە نەوتیەی ئەوان زیان و خەسارێكی گاورەی بەرئەکەوێ . ئەزموونی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە هەر لایەنێک بەرژەوەندی کۆمپانیا گاورە نەوتیەکان بخاتە بەر مەترسی یەوە ئەوە وەبەر ڕقی کوێر و ماڵ وێرانکەرانەی ئەو کۆمپانیانە ئەکەوێ و شوێنێکی لەم جیهانەدا لۆ نامێنێتەوە . حەمەی مەسەدقی عەجەمانیش بۆ نموونە ئەم وانە تاڵەی جیهانی سیاسەت بازی بازرگانەکانی ڤێنیزی وەرنەگرت و و بەو دەردە چوو کە چوو . ناسر و ناسریەکانی میسریچ چێوی ئەم کاردانەوەی پارەپەرەستانی جیهانی خوارد بەوەی کە لە کێشەی ئاوەڕۆی سوئێزدا بەرژەوەندیانی خستە بەر مەترسی و پێی وابوو ئالیکاری کمۆنیزمی ڕووسی لە کێشی دایە و دەکارێ ئەو مەترسی یە لە ناو بەرێ .

بژاردەی ئامریکا چونە قوڵەئاغای جیهان لۆ بەرپەرچ دانەوەی گەمەی نەوتی وهابی فرەن و دکارێ بە سانایی پڕانی ئانکو گشت یاریکەر و هۆکارگەلی ناوچەیی و جیهانی وەگەڕ بخات و وەگەڕێشی خست و زۆر بە توندی و بە پیسی تەسی بە وەهابی و گەمە ساویلکانەکەیان دا . ئالەم ڕێکار و ڕیگاچارەی ئامریکایەلیش ، خوا یاریان بوو و حەوڵای کوڕی عەبدولعەزیز کە سەری مارەکەی وەهابیگەری بوو لەم دوایانەدا ، کوت و پڕ سەری نایەوە و یان سەریان پێ نایەوە ، هەر خوا بۆ خۆی ئەزانێ .

هاوکات بوونی تەقینەوەی داعش و داشکانی نرخی نەوت بە فیتی وەهابیەکان ، بووگەسە هۆی ئەوە کە بەرژەوەندی ئامریکا و مەلا شێعە سەفەوی یەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و بیان خاتە بەرەیەکی هاوبەش ، ئەگەر کورت و کاتیش بێت، لە دژی وەهابیگەری و ڕێکارە ئابوور و سیاسیەکانیان . عەجەم لە مێژە بەری هۆڤانەتی وەهابی ئەچنێتەوە و ئەی قوزێتەوە پەی مەبەستۆ شکاندنی بەستەڵکی سیاسی و دیپلۆماتیکی تەڤ ڕۆژئاوا . ئەگەر هەڵە و هەڵپەی سیاسی و سەربازی و ئایینی وەهابی یەل پێشتر لە ئاستێکی دیاریکراودا لە بەرژەوەندی سەفەویەکانی ئێراندا بوو ، ئەوە ئەم جارە و کێشەی نەوت ، دەروویەکی گاورە و پێشتر نەبیبراو و تەنانەت چاوەڕوان نەکراوی پەی عەجەم واز کر بەوەی کە بەرژەوەندی ئابوور و سیاسی ئامریکا ڕاستەوخۆ کەفتە بەرمەترسی .  

لەم سۆنگەوەیە کە بینیمان لە وەها دۆخێکدا وتو وێژ لە سەر بەرنامەی ئاتۆمی عەجەمان کارا کرایەوە و ئاخرەکەشی ڕێککەوتنێکی لێ شین بوو. گۆر ڤی ڕێككەفتن ، عەجەم دکارن بەرنامەیت خوە ئا ئاتۆمی ، بە بەرتەسک کراوی ، بمەشێنن. تێ چاوەڕانکرن ژی کو گاڤ ب گاڤ گەمارۆی ئابووی لە سەر مەلاێن شێعە ژی بیتە ڕاکرن . مۆتەکەی شێعەگەری سەر دل ئو جانا عەرەب ب سەدان قات مەزن ترئەبێتن و لە ئەگەری جی بە جی کردنی ئەو ڕێککەوتنەدا . عەجەم ئەبنە خودان هێزەک ئاتۆمی ، گەر بەتەنێ لە ئاستی بەرهەم هێنای وزەدا بی ژی ، ئابوورید ڤان هەل ئەدا ، ژ ئالید سیاسیڤە ژی جێهێت خو پتر مەکوم ئەکەن  و بەشێکی فرەتر لە عەرەب بڕ ئەدەن بە لای خۆینا .جا وەرە عارەبی داماو و دۆڕاو واوەیلای لۆ بکە و شەینان وگێڕە . پاش جاڕدانی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان عەجەم و ڕۆژئاوا ، ئەوەتا نرخی نەوت هێدی هێدی ڕوو لە هەڵکشانە و ئەمەش شێعەی ئێران و عیراقی پێ بە هێزتر ئەبێت و ئامریکاش ئەبێ بسکەی سمێڵی بێت و سیگارێکی کووبایی لۆ دائیسنێ ئانکو کورد گوتەنی قەنەیەکی لە وان توتونی بێندار بۆ تێ بکاتەوە لەسەر دابی ژنراڵەکانی پنتاگۆن .

هاوکات لەگەڵ گەمەی ڕێککەوتنی ڕۆژئاوا وەگەرد مەلاکان ، گۆڕانکاری لە ئاستی سیاسی و سەربازی لە مەیدانی ململانێ وەهابی و سەفەوی سەردەمدا هەستی پێ ئەکرێ . ڕژیمە مرۆڤ کوژەکەی شام خەریکە وردە وردە بگەڕێندرێتەوە ناو جەرگەی سیاسەتی جیهانی و ئەمەش تەنانەت لەم ئاستە سەرەتایی یەدا سەرکەوتنێکە سی بەرەی شێعەگەری . بەرەی شێعە هێرشی هۆڤانەکانی داعشیان بۆ سەر کۆبانێ قوزتەوە . بەرخۆدانی کورد لەو شارە دەنگەک جیهانی دا و بووگە هێمای ئازایەتی کورد  جە هەمبەر هۆڤانەتی عەرەبی - ئیسلامی وەهابی یەل . مەلاکانی ئێران تەنانەت بواریان بە کوردی ڕۆژهەڵات دا تاوەکو ئەوانیش لە ژێر سێبەری ڕەشەکوژی سەفەوی و پەتی سێدارە و قەنارەدا ، ببنە دەنگێک پەی ستراتیژی شێعەگەری لە بەرانبەر وەهابی دا . هۆکاری یاریکەری کورد لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی کۆبانێ بە تێکڕا لە بەرژەوەندی عەجەم دا دەوری ئەبینی . بێجگە لە تاودانی هەستی نەتەوەیی یەکگرتوو لە ناو مەردم کورد، ئەویچ بە شێوەیەکی کاتی ، شەڕی کۆبانێ دەسکەفتەک ئا پڕ دە هێژا ژ کوردا ڕا چی نەکر. دەبێ عەجەم لەم کورت هێنانەی کوردا دەستی هەبێ . پارەک ئا بەربەجاڤ ژ پ ک ک نە سەر هێلا کوردێنینە و وەکی خویا دەکا ب خورتی خوە بە ڕژیمێن ئەسەد و مەلاێن عەجەم را گرێ داینە . ژ بەر ڤێ چەندێ ، کورد ئا نها ژ کۆبانێ شارەک وێران و خەلکەک ئاوارە هەی و ئاریشەێن سیاسی ێن کوردان زڤریتەڤە دۆخا بەرێ و جڤاکا دوایی ئا دهۆک ژی ، بەر بە بەتالی و بەتال بوون ئەچێتن . پ ک ک ژ کۆبانێ هەوقاس چوو کو بنگەها پێشمەگەێن باشوور ژ باژێر دەرخست و چاڤێن ڤان نەکاربوو ئالا کوردستان ژ ڤێ باژێرێت کاولکری ببینن . لێ ، وەکی مە گوت ڕژیمە بەعسی یەکەی شام بە تایبەت و عەجەم و بەرەی شێعە بە گشتی بەرهەمی خوێن و ئازار و ئازایەتی کورد ، نەخاسما ئی دە ژنە پێشمەرگەی کوردیان سی بەرژەوەندی خۆیان قوزتەوە و بە براوەی ئەو شەڕە دەرچوون . کێش ئەو دەرتانی لۆ ڕەخساندن؟ پ ک ک و بیرۆکەی دژە نەتەوەیی یان و گرێدراویان بە ئەسەد و مەلاکانی ئیرانەوە . ئەمەیچ بێ بەختیەک دەدی ئو ئا پڕ گرانە کو پ ک ک ژ کوردان ڕا کر .

دیسان هاوکات لەل ڕیککەوتنی ئاتۆمی لە لۆزانە ناو زڕاوەکەی ناو کوردان ، شێعەی عێراقی بووژانەوە و کەوتنە دۆخی هێرش بردنە سەر داعش و لە تکریت و ئەوا ئێستاش لە ئەنبار و هەندەک سەرکەفتن ئەڕای بەرەی شێعە دەستەبەر کرن. لۆ یەکەم جار سەرەک وەزیری شێعەکان لە بەغدا سەردانی هەولێری کرد و نەشی شاردەوە کە مەبەستی سەرکی سەردانەکەی پەی ئامادەکاری لۆ شەڕی گرتنەوەی موسڵ بوو. لۆ شەڕی تکریت و ئەنبار بەغدا ئەزانێ کە کورد چ دەورێکی نیە لەو دەڤەرە و تەنیا لە موسڵە کە کورد کێشێکی زۆر باشی جڤاکی و سیاسی و سەربازی هەیە و دکارێ دەورێکی کارساز بگێڕێ . هەر بۆیە ئەو کاکە و برالەیی یەی شێعەی بەغدا وەگەرد کوردیەل ئەینوێنێ ، لە ڕێککەوتنی نیوە ونیوەچڵ لە سەرکێشەی نەوت و بەشە دارایی کورد لە عێراقەوە بگرە هەتا تەرخان کردنی بڕە پارەیەک لۆ هێزی پێشمەرگە بە بێ ئەوەی بیکەنە یاسا و ڕێسای چەسپاو و پەسەند کراو و هەر وسا ژی سەردانی عبادی لە بۆ هەولێرێ ، گشت خڕ ئەچنە خانەی ئامادەکاری شێعە لە بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بە سەر وەهابی یەل کە ڕێککەوتنەکەی لۆزان کاراتری کردگەسەوە . سەردانی عەبادی بۆ ئامریکا و وت و وێژ لە سەر وەدەس خستنی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی کە لە ئامریکایان کڕیوە ، هێمایەکی ئا دەدەن ژ تێکەلێ و نزیکی شێعە و ئامریکایە . شێعە هەلەکەی ئێستا بە دەرفەتێکی لەبار و باش ئەبینێ کە خۆی لۆ داهاتوو پڕ چەک و تەیار بکات بە چەکی ئامریکایی . ئامریکاش نەرمی نیشان داوە کە ئەو چەکانە بە قەرز و قۆڵە ڕادەستیان بکات . ئەو بابەتە گرێ بەستانە ، گرێدراوە بە یەکپارچەیی سیاسی عێراقەوە و لە بنڕا دژی بزاڤی نەتەوەیی کورد و ئاقاری سەربەخۆیی کوردستانە کە بە تێکڕا گەمەی نەوتی وەهابی یەل بوارەکەیان لۆ ڕەخساندوە.  فێڵێکی جێگەی ڕامان و پڕ مەترسی بەرەی شێعەگەری سەفەوی جە هەمبەر دۆزی نەیتەوەیی کورد ئەوسە کە عێراقەکەیان بخەنە ژێر باری قەرز و قۆڵە و ژمارەیەک گرێ بەستی ئابووری و سەربازی و سیاسی بەمەبست دیاریکراو و دارژاو و گرێدراوی یەکیەتی خاکی عێراقەکەیان و بەمەش کۆسپ و ئاستەنگی جیهانی بۆ داهاتووی بزاڤی کوردی چی ئەکەن لۆ لەبار بردنی بژاردەی سەربەخۆیی کوردستان . ئەم فێڵە و ئەم تەونە دەورێکی کاریگەری گێڕا لە دۆزی سەربەخۆیی ئیسکاتلەند . ئینگلیز وهۆگرانیان خەڵکی ئیسکاتلەندیان لەوە وریا کردەوە کە لە ئەگەری سەربەخۆیی یانا ئەوان بەشە باری قەرز و قۆڵە و هەموو گرێ بەستەکانی دیکەی ئینگلیز وەک وڵاتی پێشوویان ، ئەکەوێتە سەرشانیان . ئەم تەونەش لە ڕاستیدا ئیسکاتلەندی سەربەخۆی پێش لە دایک بوونی ئەکرد بە ژێر قەرز و قۆلەی قورس و گرانەوە و برخی ئەو ئیسکاتلەندە سەربەخۆیە زۆر گران بە سەر خەڵکەکەیدا ئەشکایەوە و وازیشیان لێ هێنا . هاوهاوی شێعەگەری سەفەوەی و ئامریکا لەم دۆخەدا ئاوسی ئەوەها تەون و پێلانێکی قوویل و گرانە لۆ کوردان و لە سەردانەکەی عەبادی لۆ واشینگتۆن و هەر وەتریش لۆ هەولێرێ بە ڕاشکاوی دەرکەوت . تەونی بەرەی شێعە لۆ کوردان هیچ دوور نیە کە وەکی کۆبانێ بێت و شەڕ و ئازار و خوێن و ئازایەتیەکە بەشی کورد بێت و سەرکەوتنیش ئەڕای بەرەی شێعە بووت .

هەر لەم کاتە دایە کە بەرەی شێعە کەوتوەتە قۆناخی هێرش کردنی ڕاستەوخۆ بۆ سەر وەهابی یەلی نەیار و دژبەری . ئەوەتا ئەبینرێ کە لە سووریە و عێراق هەندەک دەسکەفت ژی دەستە بەر کرنە . هەرای یەمەنیچ گرێدای ڤی ستراتیژێت شێعەیە . وەهابی گەری پشت بەهار و شەختەی عەرەبی ، هەڵی دا و بوونە مەترسیەک ئا زەلال و سوور ژ تەنگەی عەدەن ڕا کو دەورێکی پڕ گرینگ جە ئابووری و بازرگانی جیهانیدا ئەبینێ و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوە کە بەرێ چەند ساڵ ئەلقاعدە لەورە پەلاماری پاپۆرە جەنگی یەکەی ئامریکای دا . ئەو دەروویە هەر لە عەدەنەوە هاتا بازگەی ئاوەڕۆی سوئێز لە میسر ، شاڕێیکی زۆر گرینگە لە بۆ ئابووری ڕۆژئاڤا و نرخەکەشی تەنیا بە بواری ئابووری یەوە نابەستیرێتەوە بەڵکو ژ ئالێد سەربازی و سیاسی ڕا ژی خودان نرخەک ئا پڕ بۆهایە و ڕۆژئاڤا ژی بە سانای مەیدان ناداتە تو هێزێک کو ئەڤ هۆکار جە هەمبەر وان و لە دژی وان بکار بینێتن . ناسر و ناسریزم مینا ناسێۆنالیزمی عەرەبی بە هەڵەی ئاوەڕۆی سوئێز لە سیاسەت و ستراتیژیاندا ، بارودۆخی شکانی خۆیان پێکەوە نا . لەم دوایانەش ئانکو چێتر وایە کو ببێژین هەر دوێنێ بوو کە جێگە و پێگەی ئاوەڕی سوئیز وەک شوێنێکی ستراتیژیکی گرینگ لەل هۆکارەیەل تر ، کە پاش هەراکەی میسر کەوتە بەر مەترسی وەهابی یەکان ، بواری گەڕانەوەی سپای مێسری لۆ دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە ڕەخساند و دام و دەزکای ئیخوانەکانیان پێچایەوە .

مەلای عەجەم زۆر زیرەکانە ئەو دۆخەی یەمەنیان قوزتەوە و لە ئاقاری بەرژەوەندی ڕۆژئاواوە و لە دژی وەهابی یەکان هەنگاویان هەڵگرت و کێشەی ناوخۆیی یەمەنیان گواستەوە بۆ ئاست و قۆناخیکی بەرزتر و بەرفرەتر و ڕاستەوخۆ تێکەلیان کرد بە شەڕی خۆیان لە دژی وەهابیە یەل ئانکو ئیسلامی ئامریکایی و ئارامکۆی وەکی مەلا خومەینی ناوی لێ نابوون . پێشتر و لە کاتێکدا کە شێعەگەری سەفەوی گوشرابوو و دەرووی ڕۆژئاوایان بە توندی لێ داخرابوو ، هەرای شێعەکانی بەحرێنیان نایەوە و بینیمان کە وەهابی یەکانی سعوودی هیچ سێ و دوویان لێ نەکرد و هێزی سەرکوتکەری سەربازی و ئاسایشیان ڕەوانەی بەحرێن کرد . ئەو دۆخە ئیستا ئیتر بووگەسە مێژوو و ئەوتا ئێستا مەلای عەجەم شەر و ئەویچ شەڕیکی تواو گاورە و گرانیان بردوەتە بەر درگا و ناوماڵی وەهابی یەل و بەم زووانەش کۆتایی پێ ناهێنن و بەرەو ئەوەی ئەبەن کە سنگی خۆیان بۆ هەتاهەتایە لە ناو ماڵی وەهابی یەل داکوتن . مەلاکان ئەزانن کە سەری ماری وەهابیگەری و تێروریزمی ئیسلامی -عەرەبی ها وە سعوودی . لەم سۆنگەوە شەڕی یەمەن و تێوەگڵانی ڕاستەوخۆی وەهابی یەل ، هاو تەریب وەگەرد ڕێککەوفتنیان لەگەڵ ڕۆژئاوا لە سەر بەرنامەی ئاتۆمیەکەیان ، دەور و گەڕێکی دیکەی سەرکەوتن و باڵادەستیان بە سەر وەهابی گەل لۆ ئەکاتەوە و چاکیش کردویەتەوە ژی .

=================================================

 

 

( دیرۆک ومێژینەی عەجەم و یەمەن زۆر بە کورتی )

 

خراپ نیە کە باسێکی دیرۆکی عەجەم و یەمەنیش بگێڕینەوە لیگرە . پاش سەرهەڵدان و گەشەکردنی ئایینی کریستیان ، جوولەکە بازرگانەکانی یەمەن کەوتنە بەر مەترسی و هەڕەشەی کریستیانەکان لە یەمەن و بە تایبەت عەدەن کە ئەوکاتەش ناوەندێکی بازرگانی و ئابووری گرینگی سەردەمی خۆی بوو. لە کوێش بازرگانی و ئابووری ڕۆژی بێت و خوەش بمەشێ ئەوا جوولەکە ئەبی خۆی پێ بگەێنن گۆڕ سروشت و داب و نەریتی ژیانی جوولەکانەیان . لۆ چاری ئەو ئاریشەیەی خۆیان، جوولەکە پەنایان بردە بەر نەوشێروانی ساسانی ( گەر بە هەڵە نەچووبێتم ) و ئەویچ هێزێکی سەربازی ناردە یەمەن لۆ پارێزگاری لە خزمانی دە جوولەکە . جا ئەوەی کە ئێژن هۆکاری شکانی سپای عەجەم بە دەس عەرەب ئەوە بووە کە سپای عەجەم گوایە شارەزای بیابان و تەپ و تۆزی بیابان نەبووە ، پووچ دەرئەچی و چوونی هێزیکی نەوشیروان بۆ یەمەن و مانەوەی عەجەمان لەوێ ئەشی وەک بەڵگە سەیر بکرێ پەی ئی مەبەستە . دواتر لە سەردەمی سەرهەڵدانی ئیسلاما لە ناو عارەبان ، بەلانی کەمەوە چوار کەسی دیکەش (عەنسی بن کەعب – ئەسوەد- لە یەمەن؛ موسەیلەمە لە یەمامە ؛ تەلیحە کە هەمان چووک کراوەی تەلحەیە  ؛ ژنێک بە ناوی سەجاح ) سەریان هەڵ دابوو کە جاڕی نوێنەرایەتی خواکەی خۆیان ئەدا . ڕەحمان و ڕەحیم ناوی دوو لە خواکانی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە پاشان لە کاتی عوسمانا کرانە ئاوەڵناوی خوای ئیسلام ، ئەڵا . عەنسی بن کەعب وەک باسی ئەکەن ئەبێ ڕش پێست و خەڵکی ئافریکا بووبێت و هەر بەم هۆشەوە نازناوی ئەسوەدی عەربیان لێ ناوە بە مەبەستی ڕەگەزپەرەستانەی عەرەبی لە دژی ڕەشەکانی ئافریکا . کاروباری ئایینی ئەم کابرایە چاک بۆی گرتبوو و خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆ کردبوەوە و ئەویش بە شەڕ، ئیسلامی لە دەڤەرەکەی خۆی سڕیەوە و گوایە لە عەدەنەوە هەتا بەحرێن و لە سەنعاوە هەتا تائێف و حەزەرەلمەوت لە ژێر دەسەڵاتی ئەو و ئایینەکەی دا بوون . پاشان لە سەردەمی ئەبوبەکرا بڕیاری ئەوەیان دا کە ئەو پێغەمبەرانە لە ناو بەرن . خالیدی کوڕی وەلید بۆ ئەو کارە دیاری کرا یەکیانی کوشت و یەکیانی هێنایە سەر ئایینی ئیسلام . ئەوەکەی یەمەنیش ،  عەنسی ، بە پێلانێکی هاوبەشی ئەبووبەکر و عەجەم و جوولەکەی دانیشتووی یەمەن تێرور کرا . بگێڕانی ئەو پێلانە ( قەیس و فیروز و دادویە) سەرەتا چوونە ناو ئایینەکەی عەنسی و گوایە بەیارمەتی ژنەکەی کە بە ڕەچەڵەک عەجەم و ناوی ئازاد – مەرزبانە - و ئامۆزای فیروز بوو، دزەیان کردە ناو ماڵەکەی و لە خەودا کوشتیان و بواری ئەویان ڕەخساند کە ئیسلام تێکڕای نێمچە دوڕگەی عەرەبی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەوە بازرگانی بە کوێلە و کویلەداری خێرا گەشەی کرد و بە سەدان ساڵ پێش ئاورووپایی یەکان ئەو کەسپە گڵاوە لە لایەن موسڵمانانەوە بەڕێوە ئەچو . عەجەم دەورێکی هەرە بەرچاویان لەو بازرگانیە ڕژد و دژە مرۆییە هەبوو . پێگەی بازرگانی کوێلەی عەجەمان بێجگە لە یەمەن ، لە ئافریکا ئەو وڵاتە بوو کە ئەو دژە مرۆڤانە ناوی زەنگبار یان لێ نا و ئێستا وەک زانزیبار ئەناسرێ . وشەی زەنگبار مانایێکی ڕژدی عەجەمانەی هەس و بە واتای مسی ژەنگ هەلگرتوو بەکار تێ و ئاماژەیە بۆ رەنگی پێستی مرۆڤی ڕەش پێستی ئافریکایی . تەنانەت بۆچوونێکێش هەیە کە مام نەورۆزی ( عەموو نەورووز ) عەجەمان بەو خۆ ڕەش کردنەوە و سەما سووک و چرووک وهیمای کەرەپیاویی یە لەو بازرگانی کوێلەی ئەو سەردەمەوە سەرچاوەی گرتبێ و بۆ دژایەتی کردنی گیان و ناوەرۆکی ڕاستەقینەی نەورۆز بەکار هاتبێ چوونکە ئەوە تەنیا لە ناو عەجەمدا باو کە ئابەو شێوە سووک و چرووک و ڕەگەزپەرەستانە بە پیر نەورۆزەوە ئەچن و لە هیچ کاتیکی میژوویی دا شتیکی لەو ئاستە و بەو ناوەرۆکە قرێژە ، نەبینراوە و نەزانراوە و لەناو تێکڕای هۆگرانی نەورۆز تەنیا عەجەم بەو سووک چرووکیە نەورۆز ئاکاتەوە .

زۆربەی بازرگانی کوێلەی عەجەم بە ئافرەتەوە بوو بۆ بەغدا و زۆرێک لەو خەڵکەی ئیستای ئەو وڵاتە ، زەنگبار، ڕەچەڵەکی خۆیان ئەبەنەوە سەر ئەسپەهان و شیراز و خۆیان بە ئیرانی ئەزانن . مەبەست لەم گێڕانەوە ئەوەیە کە بێژین لەوانەیە کە شتێکی ئالەم بابەتە لە ناو کۆنە عەجەم و جوولەکەکانی یەمەندا مابێتەوە و ئەوانیش خۆیان بە ڕەچەڵەک بە ئیرانی بزانن و مەلای عەجەمیش ئیستا ئەوەیان بە هەل قوزتبێتەوە و گەمەی خۆیان وەگەرد یەمەن لە سەر ئەو بنەمایە بەڕێوە بەرن .   

=============================================

  

لە مەر ڕێككەوتنەکەی لۆزان لە نێوان ڕۆژئاوا وعەجەمان ، ئیسرائیل و سەرەک وەزیرانی جوولەکە ، ناتانیاهوو ، هاواری لێ هەلسا و ترس و نگەرانی قووڵی خۆی لەو ڕێککەفتنە دەربڕی . کێش هەیە کە لەو دڵەڕاوکێی جوولەکە تێ نەگات و خومەینی و خەونی گرتنی ئورشلیم و هەڵیت و پڵیتی دوێنی ئەحمەدی نژادی سەرۆک کۆماری سەفەوی گەلی ، لە بیر چووبێتەوە . مەلاکان ئێستا لە هەموو کاتێک پتر لەو خەونە نەزۆکەیان نێزیک بوونەتەوە و گومانیش لەودا نیە کە دۆخی نوێی لۆزانیش ئەوەندەی دیکە بواری نزیک بوونەوە لەو خەونە ئەڕایان پێک ئەهێنێ . وادیارە کە ڕۆژئاوا و لە پێش هەموویشانەوە دەزگای بەڕێوەبەری حسەین ئۆباما لە ئامریکا ، دیسان ‌هەڵەی ستراتیژیکی ئەفغانستان دووپات ئەکەنەوە و ئەڕای شەڕی دژی تێروریزمی ئیسلامی – عەرەبی پەنا ئەبەنە بەر شێعەی سەفەوی ، یەکێک لە دژبەرە هەرە زەقەکانیان و بواری هەڵدان و پەرەسەندیان لۆ خوەش ئەکەن . هەڵەی ئەفغانستان و شەڕی دژە کمۆنیستی ڕۆژئاوایی یەل ، وەهابی و ئەلقاعدەی بۆ خۆیان و جیهانیش بەرهەم هێنا . ئیستاش ، ئەم هەڵەیان بە هەمان ناوەرۆکە لە دژی وەهابی و تێروری ئیسلامی ، ئەبێ چی لی شین بێت بۆ خۆیان و خەڵکی جیهانیش ؟ ئەگەر ئەلقاعدە وەکی ڕێکخراوێکی بچووکی نهێنی سەری هەڵدا و ئیستاش پاش ساڵانێکی زۆر ڕەشەکوژی و شەڕی دژە مرۆیی ، گەیشتوونەتە ئاستی داعشێکی دڕ و هۆڤان و داهاتوویەکی ڕوونیان نیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ، ئەوا شێعەگەری سەفەوی لە ئاستی دەسەلاتداری و بەڕێوەبەری وڵاتەوە دەستی پێکردوە و کێشی هێجگار فرەترە لە دەستەیەکی ڕەشەکوژی نهێنی کار بۆ ئاژاوە نانەوە و ململانێی سوور وەگەرد ڕۆژئاوا و جیهانی مرۆڤایەتی . ئەوەی لەم دۆخە نوێیەدا چاوەڕوان ئەکرێ ئەوەیە کە پاش ماوەیەکی کورتی تر ، شێعەگەری ببێتە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی لە چەندین وڵاتی ناوچەکە و یەمەن و بەحرێن و لۆبنان و سوورریە و بەشێک لە ئەفغانستان و پاکستان و میسرو فلستینیش بکەونە ناو بازنەی دەسەڵاتی تارانەوە ، وەک دۆخی ئێستای عێراق. ئەمەش ئەوە ئەگەێنێ کە عەجەم بە چەکێ شێعەگەری سەفەوی هەتا ئێشتا بڕێکی باشی عەرەبیان دابڕیە بە لای خۆیانا و بەرە ئەوە لێ ئەخوڕن کە ئەم بەشەی عەجەمانەی عەرەب فرەتر بکەن لە داهاتوودا . ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە کە شێعەگەری سەفەوی بەرەو ئاقاری بوون بە ئیمپراتوری هەنگاو ئەنێ و لە ڕێگەی شێعەگەریەوە خەڵکی تر بە عەرەبیشەوە ڕێک ئەخات کە شەڕی بۆ بکەن . لە خوڕایش نیە کە کاربەدەستانی تاران بە ئاشکرا باسی ئەو ئیمپراتوریە ئەکەن . ڕێککەوتنی لۆزان لە ڕاستی دا ڕێگە خوشکەری ئەم ستراتیژیەی سەفەویە یەلی تارانە و سەیر و سەمەرەش لەوەدایە کە ڕۆژئاوایی یەلچ دەس ئەدەنە باڵێان و بواری بەدیهاتنی ئەوخەونەی مەلاکانی تاران ئەڕەخسێنن .

دۆزی نەتەوەیی کوردیش ئێستا لە ناو جەرگەی ئەم دۆخە تیکچڕژاو و قەیرانایی یەدا ئەمەشی و ئەبی ڕیگا و ڕێکاری تایبەتی خۆی ببینێتەوە لۆ بەرەو پێشەوە چوون . کێشی نەتەوەیی کورد هێژ یەکانگیر نەبووگە و بەر‌هەڵەست و کۆسپی گاوەری بۆ ساز کراوە . ئێستا تەنیا باشوورە کە ڕاستەوخۆ لە گەمەی سیاسی ڕۆژی جیهانیی و ناوچەیی یەوە گڵاوە و تا ئێستاش باشیان هێناوە . ئارێشەی کورد ئەوەسە کە لە کاتێکدا کە بەشی ڕۆژئاوای کوردستانیش سەری هەڵداوە و سەرکردایەتی کورد لە باشوور هەوڵی ئەوە ئەدات بە بەردەوامی کە ئەوانیچ ببنە هۆکارێک پەی بەهێز کردنی دۆزی نەتەوەیی کورد بە گشتی ، لێ ، بەرەی شێعەگەری بە بەردەوامی هەوڵ ئەدات کە کردە و ستراتیژی کورد پووچەل بکاتەوە یەکەم لە ڕێگای پ ک ک و پاشانیش یەکیەتی نیشتمانی و ئیتر با ئیسلامیەکان و تێکەڵی بیرۆکەی ئایینیان وەگەرد مەلایەل و ئیسلامی سیاسی بە گشتی بوەستێ . دەر و دەروازەێت عەجەم لۆ خۆتێهەڵقورتاندن لە دۆزی کورد هەتا ئەم سالانەی دوایی باشووری کوردستان بوو و عەجەم ، مێژینەیەکی دوور و درێژی هەس لەو بەشەی کوردستان و ئاکاری قرێژ و دوژمنکارانەی لە مەر دۆزی کورد ، گەلێ جار ڕەوتی بزاڤی نەتەوەیی کوردی بەڵاڕێدا بردووە و تووشی ئاریشەی گاوەری کردگە . لۆ نەهامەتی کورد بە گشتی ، پێوەندی پ ک ک بە سووریە و ڕژیمی بەعسی –شێعەی کەمینەی زاڵ بە سەر زۆرینەی عەرەبی سوننی لەو وڵاتە ، بە پێچەوانەی عێراقی ئینگلیزیان ، درگایەکی دیکەی ئەرای عەجەم یەل خستە سەر پشت و ئەوە بۆ ساڵانێک ئەچێت کە تیلی عەجەم و مەلا سەفەوەیە یەلیچ گەیشتەگەسە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان. مێرخاس و عەگیدێن بەرێ ئا کوردان مینا ئەحسان نوری پاشا و میر کامەران بەدرخان سەرەڕای ئەوەی کە پێوەندی باشیان وەگەرد عەجەم هەبوو و تەنانەت ئەحسان نوری پاشا لەورە ئەژیا ، بچووکترین کەلێنیان بەو عەجەمانە نەدا کە لە ڕێگەی ئەوانەوە خۆیان بخزێننە ناو بزاڤی کوردی لە باکوور و ڕۆژئاوا . بلا پ ک ک چاڤێت خوە ڤەکا و ڕێبازێد ئەوان ناڤدارێن کورد وندا نەکات . لە هەر شوێنێک تیلی داگیرکەری کوردستان دەکاردا بووت بە تایبەت ئی دە عەجەمان ، بەشی کورد لێکترازان و ناکۆکی و ناتەبایی یە . ئەمەش ئەو چتەسە کە مەردم کورد نها بە چاوی خۆیان ئەیبینن . تێکەڵی پ ک ک بە مەلاێن عەجەم بووگەسە شمشێری دوو دەم و هەر دوو دەمەکەشی لە دژی کوردا تێت بکار ئانین ژ ئالێد ڤان ناحەزیت کورد ڕا . عەجەم تم هەولا خۆ خڕ ژ بۆ ململانی و کێ بەركێ جە هەمبەر ترکان خستوەتە گەڕ .  لە لایەک دخازی کو بواری ڤی چەندێ جە ترکان ڕا ببڕی ئانکو کێم و بەرتەسک بکاتن کە لە بەرەی سوننی ئیسلامی سیاسی پڕ پێشدا هەڕێ. ژ ئالێت دن ژی بیرۆکەی دژە نەتەوەیی پ ک ک و داسەپاندنی بە سەر کوردا پڕ ژ مەلاین عەجەم ڕا خوەش تێ و نەخاسما ژ دەمێ مینا نۆها کو ترکان ، پچەک کورد ناس کرنە و گاڤ ژ بۆ چارەسەری ئا ترکانەی کێشەی کورد لەو وڵاتەیان هەڵ گرتووە و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆجالان ژ گرتووخانەکەیان ، ئیمرالی ، لەگەڵ ێان جووتە .

 ڕژیمی مرۆڤکوژی بنەماڵەی ئەسەد وەک هۆکاری عەرەبی و پ ک ک وەک هۆکاری کوردی ، دوو دەسکەلا و داشدامەی سیاسەت و ستراتیژی مەلاکانی تارانە کە هەم دژی بزاڤی نەتەوەیی کوردو هەمیش لە هەمبەر سیاست و ستراتیژی تورک یەل هەم لەمەڕ کورد و هەم ژی لە مەڕ ئیسلامی سیاسی سوونە ، بە گەرمە پێوەی خەریکن . ئاکامی ئەم لیستۆکە سیاسیەی عەجەمان ، ئەو دۆخە نەخوازراو و نەرێنی یەی ئیستای کوردستانە کە بووگەسە کۆسپی سووری ڕەوتی بەرەو پێشەوە چوونی دۆزی ڕزگاری نەتەوەیی کورد بە گشتی . سەرکردایەتی کورد لە باشوور، پاش تیاچوونی دێوەزمە مرۆڤکوژەکەی بەعسی لە بەغدا بواری باشی لۆ ڕەخسا تاوەکو دۆزی کورد بەرەو ئاستێکی بەرز و باڵاتر بباتە پێشەوە . لەم ئەرکە مێژوویی یەشدا تا ڕادەیەکی بەربەچاڤ سەرکەفتن . ئەم سەرکەفتنەیچ قەت ژ مەلاێن عەجەم ڕا خوەش نەهاتوە و ناێت ژی . کاردانەوەی عەجەم لە هەمبەر هەر چەشنە سەرکەوتنێکی دۆزی کوردی لە هەر ئاستێک ، قوویل کردنەوەی دوژمنکاری ئاشکرا و نهێنیانە . ئەوەی پ ک ک و تا ڕادیەکی پچێک کێمتر یەکیەتی نیشتمانیی لە ئاقاری ستراتیژی مەلاکانی تارانەوە ئەجووڵینەوە، ئەزڤڕێتە سەر ستراتیژی پان و بەرینی سەفەی یەلی تاران لە بۆ داهاتووی ناوچەکە . وەکی باسکرا مەلاکانی تاران خەریکی بەدیهێنانی خەونی ئیمپراتوری پەرەخوازانەی شێعەگەری سەفەوین و هۆکاری کوردیچ یەک لەو هۆکارانەیە کە وەبانی کار ئەکەن و ئەڕایچیان چووگەسە سەر . گەمەی ساویلکانە و نەزانانەی وەهابی بە نەوت ، بواری ڕێککەوتنی لۆزانی لۆ عەجەم پێک هێنا و بەهێز تری کردن . بەشی کوردیش لەم گەمەدا ، مەترسی گەورەتری شێعەگەری سەفەوی یە .   

 

هۆڤانەتی ئیسلامی - عەرەبی لە خزمەتی عەجەم دا

 

لەوەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی بای داوەتەوە بۆ لای ئیسلام و خەونی نەزۆکی ١٤٠٠ سالەی سەرهەڵدانی ئیسلامەکەیان وەک مۆتەکە نیشتوەتە سەر دڵ و گیانیان ، دیاردەی تێرور و ڕەشەکوژی و هۆڤانەتی دژە مرۆیی ئەوان بووەتە چقڵی چاوی مرۆڤایەتی . جیهانی نایەکسانیی و هەلاواردن و چەوسانەوەی نەتەوەیی و چینایەتی و رەگەزی ، کێشە و مەترسی ژینگە ، ئاریشەی سووری ژیانی مرۆڤایەتی یە لەم سەردەمەی ئیستادا . مرۆڤ و مرۆڤایەتی دووربین و بەدەربەس ، بە گەرمە خەریکی دۆزینەوەی رێکاری چاسەری ئەو ئاریشە گەورە وگرانانەن . ئالەوەها سەردەمێکدا ئیتر شوێن و جێگایەک ئەرای هۆڤانەتی ئیسلامی – عەرەبی نامێنێتەوە . جیهانی مرۆڤایەتی بە هەموو لق و پۆکانیەوە دژیانن . تەنانەت دژبەرانی دوێنێ و ئیمڕۆی جیهانی سیاسی هەر هیچ نەبێ ، لە سەر دژایەتی هۆڤانەکانی وەهابی یەکن و یەک ئەگرنەوە . ئەگەر ئەم بۆچوونەی جیهانی مرۆڤایەتی تەنیا لە دەربڕینی سیاسی و هاوهاویی یان بوو و هەندێک خۆیان لە شەڕی مرۆڤایەتی لە دژی هۆڤانەکان ئەدزیەوە ، ئەوە هۆڤانەکان بۆ خۆیان و بە ئاکار و کردەوەی هۆڤانانەیان تێکڕای مرۆڤایەتیان هەر ژاپۆنەوە هەتا چین و هێندوستان و ئافریقا و ئاورووپا و ئامریکا بە گشتی، لە دژی خۆیان جووڵاندوە و بەرەی دژە تێرور و هۆڤانەتی ئیستا بووە بە بەری مرۆڤایەتی لە دژیان .

شەڕی دژی هۆڤانەکانی وەهابی بۆ ئیرانی ژیر دەسەڵاتی شێعەگەری سەفەویی ، دەروویەکی باش و لەباری لۆ گەمەی سیاسی و دیپلۆماسی کردوەتەوە . مەلای عەجەم هەموو دەرفەتێک ئەقۆزنەوە بۆ ئەوەی خۆیان وەک هێز و هۆکارێکی کارا و چالاکی شەڕی دژی داعش و هۆڤانەتی بنوێنن و لەم ڕێگەشەوە بەستەڵەکی سیاسی و دیپلۆماسی یان وەگەرد ڕۆژئاوا بشکێنن . هیچ دوور نیە و هیچ سەیریش نابێ کە بێژین لەوانەیە عەجەم هەم حەزی لە پەرەسەندنی هۆڤانەتی وەهابی یەل بێت و لۆ سیاسەت و ستراتیژی  هەنووکەی خۆی بە پێویستی بزانێ وهەمیچ ڕاستەوخۆ ئانکو بە دزی و نهێنی ژی ، تیلی لەو پەرەسەندنەدا هەبێت لە ڕیگای سووریەی هاپەیمان و هاوبەرەیەوە . ڕۆژئاواش کە هێزە شەڕکەرکانیان لە مێژە لە ناوچەکە کشاندوەتەوە ، ئەم هەڵپەی مەڵاکانیان پێ خراپ نیە کە ئەوان و دەس و پێوەندەکانیان شەڕی دژی داعشیان لە ناوچەکە بۆ بکەن چونکە باش ئەزانن و لۆیان ڕوونە کە ئەو سپا فشۆلەی لە عێراقا پێکەوەیان ناوە و بە چەکی تازەبابەتی خۆیان پرچەک و تەیاریان کردوە ، ئەوە نیە کە مەترسی داعشیان لە سەر کەم بکاتەوە وەک لە کارەساتی گرتنی موسڵ بە کوت وپڕی لەلایەن داعشەوە دەرکەوت . ڕۆژئاوا و لە پێش هەمووشیانەوە ئامریکا هەم لە ئەفغانستان و لەوێش گرینگتر هەمیچ لە عێراق هەر زوو ئەڕایان خویا بوو کە ئەوان سیاسەتی پەرخوازانەی مەلای ئیران و ئاکامەکانی لە ناوچەکەدا ، وەک هۆکارێک بە هەند وەرنەگرتبوو و هەر لەم سۆنگەشەوە بوو کە هەر زوو ملیان بەو راستی یە دا کە پێویستیان بە هاوکاری مەلاکان هەیە لۆ خاوکردنەوەی بەرخۆدان و کاردانەوەی سروشتیی لە دژی داگیرکردنی ئەو دوو وڵاتە . ئەوەی کە ڕۆژئاوا بە گشتی و ئامریکا بە تایبەتی گڵانە ناو ئاوەها گەمەیەکی سیاسی و سەربازی کە یەک لە نەیارە هەرە زەقەکانیان – مەلاکانی ئێران - براوەی یەکەمی ئەو شەڕانە دەرچوو کە ئەوان وەرێان خست لە ناوچەکە ، خۆی یەک لە گڕێ کوێرەی سیاسی دۆخی هەنووکەیی یە . لەوانە لە داهاتوودا پتر ڕوون بێتەوە کە شەڕە دەندوک و بووک و خەسووانەی مەلاکان وەگەرد " شەیتانی گەورە " بۆ خاپاندنی سیاسی خەڵک بووبێت . ستراتیژیستەکان و گەڵاڵەداڕێژەرانی سیاسی و سەربازی ئامریکا نابی ئەو ڕاستیەیان لێ بزر بووبێت کە ئیرانی مەلاکان هەر لە ڕۆژی یەکەمی هاتنە سەرکاریان دایانە پاڵ سۆڤیەتی بەرێ و دواتر ڕووسی پاش هەرەسی هێنانی کمۆنیزم . وادیارە کە ئامریکا چزی دەستی مەلاکانیان لە لوبنان و فلستین و لەم دوایانەش لە سووریە لە بیر چوەتەوە . هاوهاویی مەلاکان وەگەرد عروسە یەل دەبا وەک هۆکارێک لە ئاستی سیاسەتی جیهانیی ، سرنجی ئەوانی بۆ لای مەترسی و کێش و قورسایی ستراتیژی درێژخایەنی مەلاکان ڕابکێشابا. ئەمەش هاوتا و هاوتەریب لەگەڵ کێشەی هۆڤانەکانی وەهابی ئەچێتە خانەی هەڵەی ستراتیژیکی ئاورووپا و ئامریکایەکان کە هۆکاری ڕژیمی سەفەویی مەلا شێعەکانی ئێرانیان بە هەند وەرنەگرتوە ئانکو ژی بە مەبەست بواریان ئەڕایان خۆەش کردگە . بە ڕواڵەت ، ئەم کێشەیە وادەرئەکەوێ کە تێرور و ڕەشەکوژی لق و پۆکانی وەهابی و شەڕی ڕاگەیندراو و ڕاستەوخۆیان لە دژی ڕۆژئاوا و مەترسی زەقیان بۆ سەر بەرژەوەندیاکانیان ، بووبێتە هۆکاری لێک نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ئێران و گۆڕانی سیاسەتیان لە هەمبەر ئەو وڵاتەدا بە بێ لە بەرچاوگرتنی ئاکامی ئاوەها سیاسەتێک لە داهاتوودا. دیسان ، ئەوەی کە ئەمە هەڵەی ڕۆژئاوا بووگە ئانکو بە مەبەست سازکراوە ئەمێنێتەوە بو داهاتوو و زانیاری فرەتر .

 

بیرئانینا جەفەنگەک

 

گەر نەختاڵێک بە وردی و تۆزکالێک بەرفرەتر لە دەوری هۆڤانەکانی وەهابی لە داڕشتنەوە و ڕێکخستنەوەی سیاستی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا بڕوانین ئەو ئیتر بە ڕوونی دەرئەکەفێ کو گەمەی قرێژ و دژە مرۆڤانەی وەهابیەکان بە هیچ کلونجێک لە بەرژەوەندی ئامریکا و ڕۆژئاوادا و هەر لەم پێکیەش لە بەرژەوەندی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دا نیە و وەک باسی لێوە کرا مەلای عەجەمان تاکە هێزێکن کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کەڵکی لێ وەرئەگرن و لە بەرژەوەندی خۆیانا ئەیبینن و چاکێش وەگەردی ئەلیزن . جە هەمبەر ئی ڕاستیە ئەوەتا کابرایێکی وەکی هەباسی وەلیمان لێ ڕاست بوەوە و باسی ئەوەی ئەکرد کە ئامریکا، سوریە و تورکیەشی لەگەڵدا بێت ، داعشی بۆ ئەوە ساز کردووە و ئەی هێڵێتەوە کە حكوومەتی یەكگرتووی نیشتمانیی لە عێراقدا بەدی بهێنێ . ئێمە ئەمەمان ناو نا جەفەنگی ئاکادیمیانە و جێگەی سەرسووڕمانە کە کابرایەک بەو ناوەوە ، بەرژەوەندی ئامریکا و سووریە و تورکیا پێکەوە تێکەڵ ئەکات لە سازکردن و هێشتنەوەی ئەو داعشەی کە ئیمرۆ بووگەسە خۆرەی گیانی مرۆڤایەتی و ئاگای لە وەهابیەیەل نەبووبێت . تەنانەت ئەگەر هەباس بیگوتبا کە ئامریکا داعشی لۆ سەقامگیری دەسەڵاتی شێعەگەری لە بەغدا و لە لە ڕێگەی ڕاستەوخۆی ئەوانیشەوە هی ئێران دابین ئەکات ئەوە دیسان هۆکاری وەهابی لێ بزر ئەبێت . لە مەرسووریە ، ئەکری بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بە ئێران و بەغدای ژێردەسەڵاتی شێعەگەری سەفەویی یەوە گرێ بدرێ بەڵام لۆ تورکیە ، ئیتر هەباسی وەلی ئەبی لە هەساەریەکی دیکەوە هاتبێ و دژبەری و ململانێی شێعەگەری و سوننەگەری تورک و عەرەب و عەجەم لای فرمانێکی نەزانراو و نەناسراو بووبێت و ئاگای لە مێژووی ڕكەبەری ئەو دوو لایەنە نەبووبێت کە وانەی ساکاری مێژووە لۆ هەموان و تەنانەت قوتابی فێرگە ناوەندیەکانیش لێی ئاگادارن بە پێچەوانەی هەباسی وەلی .

 

... فێڵی عەجەمانە   

 

پاش لە ناوچوونی گوماناویی ئیمپراتوری مادەکان و هێنانە سەرکاری جێی باسی ئەخمەنەکان ، عەجەم ، بەتایبەت ئەمانەی ئێستایان، ئەو دەسەڵاتە نامۆ و ناتەبا بە فەرهەنگ و داب و نەریتی کۆنی ئاریایی خۆیان ، بە شانازیەوە ، ئەکەنە هی خۆیان و لە سازکەران و باسکەرانی ئەو چیرۆکە پتر دەهۆڵی بۆ ئەکوتن . ئەخمەنەکان دەووری یەکەمیان هەبوو لە لەناو بردنی شارستانیەتی هەرە بەرز و پێشکەوتووی بابلیەکان و میسریەکان و ئەوی ماد و لیدیایشی بێتە سەر  کە زۆریان لە سەر نازانین و لە مێژوودا ون کراون . دیاردەی نامۆ بە مێژووی ئەخمەنەکان ئەوەیە کە بە بێ شەڕ و بەرەنگاری گوایە چوار ئیمپراتوری گەورەی ئەو سەرەدەمە ، مادەکان ، بابلیەکانی هاوپەیمان و دۆستی ماد ، میسریەکان و لیدا یان لە ناو بردبێ. کۆڕەشی ئەخمەن سامان و شکۆی فەرهەنگی بابلیەکانی تاڵان کرد و بەو تاڵانیە گوایە پەرەستگای سلێمانی جوولەکەکانی لە ئورشەلیم نوژەن کردبێتەوە ، بەگوێرەی تەوراتی جوولەکە .  کردەی دەسدرێژی بۆ سەر خەڵکی دیکە و دەر و جیران لە لایەن ئەخمەنەکانەوە وەگەرد فەرهەنگ ئاریایی ناگونجێ . فەری یەزدانی کە خەشایاری ئەخمەن بەبای دا بە گویرەی چیرۆکی تەوراتی جوولەکە ( بەشی ١ و ٢ ی چیرۆکی ئیستێر (Esther)، کردەی دژی فەرهەنگی ئەو کاتی ئاریایی بوو. گۆڕ ئەوان چیرۆکێن جهوو ئافرەت و جێگە و پێگەی ژنی خاوەی کەسایەتی هەرە زەق لە ناو کۆمەڵگای ئەو دەمەدا لە مێژوودا سڕایەوە و خەشایاری ئەخمەن یەکەم کەسە لە مێژوو دا کە کەسایەتی ئافرەتی بەو جۆرە دزێوە شکاندبێت و ناو و کەسایەتی هەرە بەرزی ڤەشتی خێزانی وەک نموونەی ئافرەتی ئازا و خاوەن کەسایەتی مرۆڤانە کوشت . ئافرەتی ئاریایی ئەو سەردەمەی ئەخمەن و بە سەدان ساڵ پێش هێرشی عەرەب و فەرهەنگی دژە ئافرەتی ئەوان کەوتە بەر پەڵاماری نامرۆڤانە و بەو دەردە برا کە ئێستا ئاکامەکەی مایەی سەرشۆڕی مرۆڤایەتیە . لایەنگرانی مافی ئافرەت ئەشێ لەم چیرۆکە ئاگادار بن و لێرەوە دەس پێ بکەن . هەر لە درێژەی بەسەرهاتی ڤەشتی دا هەمان خەشایاری ئەخمەن فەرمانی کوشت و بڕی خەڵکی وڵاتەکەی دەرکرد و هەر خوا ئەزانێ کە چەند کەس قەڵت و بڕ و کۆمەڵ کوژ کران و ئێستاش عەجەم شانازی بەو کرمۆڵەی مێژووەکەیانەوە ئەکەن و خۆیانی پێوە با ئەدەن . کەم خەڵک و نەتەوە هەیە کە مینا عەجەم لە گۆبرابێتن و بکوژان و دوژمنانی خوێنینی کۆنی خۆیان بکەنە مایەی شانازیان .

ئاکار و کردەی دزێو و قڕێژی کەمبووجیەی کوڕی کۆڕەش لەگەڵ میسریەکان و ئایینیان و مارەکردنی خۆشکی خۆی ، نموونەیەکی دیکەی زەقی گیانی دژە ئاریایی ئەخمەنەکانە . لە کاتێکدا کە پەرسەکەکان ، عەجەمی ئەوکاتە ، لە ئەخمەن ، ئەخمەن تر دەرچوون ، مادەکان بەتایبەت مادی بچووک هەتا کاتی هەرەس هێنانی دەسەلاتی ئەخمەن لە لایەن ئەسکەندەرەوە، ملیان بەو دەسەلاتە دژە ئاریایی یە نەدا ، سەرەرای ئەو کوشت و بڕ و قەڵاچۆیەی کە دارێوش و پاشانیش خەشایار لە خەڵکی ئاریایی یان کرد . پەیکەرەکەی بێستونی کرماشان و بەرد نووسەکانی چیرۆکی قەلاچۆی ئاریایی یەکانە بە دەس دارێوش و دەوری مادی بچووک لە بەرەنگار بوونەوەی ئەخمەنە نا ئاریایی یەکان بە زەقی دەر ئەخات .

ئەسکەندەر لە گەلە زەماوەندە مێژوویی یەکەی خۆی و ڕۆخسانا و سەدان و هەزارانی دیکەی سپاکەی دا ، جل و بەرگی پاشایانی ماد لەبەر ئەکات کە هێمایێکە بۆ بەرز بوونی نرخی فەرهەنگی ماد لە چاو هی ئەخمەنەکان ئەویش پاش ئەو چەند سەدەیەی زاڵ بوونی ئەخمەن بە سەر خەڵکی ناوچەکەدا . ئەو رێ و ڕەسمی زەماوەندە  لە ڕاستی دا زەماوەندی تێکەڵی مێژوویی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەو سەردەمە بوو و ئەسکەندەری ماکدۆنی ڕێکی خست و لەوانەشە هەر ئەو بۆچوونەی بووبێتە هۆی زوو لە ناوچوونی خۆی و بە سەر وبەرەوە تیابردنی خۆی و مال و مندال و پاشماوەکانی . زۆر دواتریش و لە سەردەمی سەلاحەدین دا هەوڵێک لەم بابەتە درا و بڕیار وابوو کە ژن و ژنخوازی و خزمایەتی عادلی برای سەلاحەدین لەگەڵ خۆشکی ریچاردی شێردڵ – جۆانا (Joanna) ، ئاگری دوژمنایەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بکوژێنێتەوە کە ئەویش لە بار برا و هیچی لێ شین نەبوو .

لایەنێکی پڕ گرینگی دیکەی ئەو شوێنەوارەی بێستون ئەوەیە کە دارێۆش هەموو پاشا و سەرانی خەلک و نەتەوەکانی ئێرانی ( بەکارهێنانی وشەی ئێرانی تەنیا لۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکەیە ئەگینا شتێک بەناوی ئێران لە مێژوودا نەبووە و لە سەردەمی ڕەزاقولی مەیتەرا ئەم وشەیە هاتە ئاراوە . هەتا ئەو کاتە وڵات بە ناوی وڵاتەکەوە نەئەناسرا بەڵکو بە ناوی دەسەلاتداریەکەیەوە ئەناسرا وەک قاجاڕی ( گەجەر و گوجەری کوردی لەوانەیە لەم وشەوە هاتبێ وەک گورگە و سیکە) و سەفەویی و عوسمانی و ساسانی و ئەخمەنی و چی وچی تر ) ئەوکاتی پەت کردوە و بەتایبەتیش پێی لە سەر پەیکەری کەوتووی گەورە مۆغی مادی بچووک داناوە و لە هەمووان پتر سووکایەتی پێ ئەکات . ئەو شوێنەوارە بەڵگەیە کە ئەخمەنەکان کۆتاییان هێنا بەو شێوە دەسەڵاتداریە ئاریایی یەی کە دیاکۆی ماد پێکەوەی نابوو بۆ بەرپەرچ دانەوەی مەترسی دوژمنکاری و هێرش و پەلاماری پەیتا پەیتای ئاشووریەکان . ئەخمەن شێوازی دەسەڵاتداری ئاشووریان ژیاندەوە و بڕیان بە سەر خەڵکە ئاریایی یەکەدا . گەمە و جەفەنگی مێژوویی ئەخمەنەکان ئەوەیە کە سەرەڕای ئەو ڕاستی یە ، نازناوی شای شاهانیان لۆ خۆیان داناوە لە کاتێکدا کە ئیتر شاهێک لە هێج قوژبنێکی ولاتی ئاریایی دا لە ئارادا نەمانەبوو و ئەو دەستەواژەیە تایبەت بوو بە شێوازی بەڕێوەبەری ئاریایی یەکان کە دیاکۆی ماد دایمەزراند . ساتراپ بوو بە جێگری پاشایەتی و شانشینە سەربەخۆ و خۆجیێەکان و گەورەی ئەخمەن کەسانی خۆیان بە سەردا سەپاندن ، دەق وەکی سەردەمی ئیستعماری نوێ و گۆر یاسای داگیرکاری لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی دا . ئەبێ ئەم شێواز و بیچمی بەڕێوەبەرایەتی بووبێت کە بیچمی دەرەبەگایەتی و یاسای دەودووی لێ دروست بووبێ .

==========================================

( تێبێنێک لە مەر دەستەواژەی ئاری و ئاریایی )

 

بە پێچەوانەی باوی بە هەڵە زانراو و بە مەبەست سازکراو، ئاری و ئاریایی ، فڕی بە سەر ڕەگەز و ڕەگەزپەرەستی یەوە نیە و ئاریا و ئاریایی ، فەرهەنگ و شێوە ژیانی سروشتیی و پەسەند کراوی زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی جیهان بوو هەر لە بناری هیمالایاوە هەتا ناوقەدی زنجیرە شاخەکانی ئاندیس لە ئامریکا . بیرۆکەی قڕیزی ڕەگەزپەرەستی ئاریایی و چیرۆکی درۆزنانە و هەڵ بەستراوی کۆچ و کۆچباری ئاریایی یەکان ، کاتی خۆی لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆمپانی هیندی ڕۆژهەڵاتی (East India Company) ئاورووپایی یەکان و زانستی چەواشەکار و بێ بنەمای زانستی ڕۆژهەڵاتناسی (Orientalism) یەکەیانەوە و ڕۆژهەڵاتناسەکانیان ، لە ویلیام جۆنزەوە (William Jones) هەتا ماکس موولەر (Friedrich Max Müller) ، سازکرا و دواترتش فرێدریک ئینگەلز(Friedrich Engels) و دوای ئەویش ئادۆلف هیتلەر (Adolf Hitler) بە هەمان مەبەستی سیاسی ڕەگەزەرەستی دەکاریان هێنا . یەک لە تایبەتمەندی هەرە زەقی فەرهەنگی ئاریایی ، بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەی هاوبەش و یەکگرتویی یە ، ئەو شێوازەی کە ئیمرۆ بە فدراتیڤ ئانکو کۆنفێدراتیڤ ناسراگە. لەوانەیە کە دیاکۆی ماد یەکەم کەس بووبێت کە ئەو شێوە ڕێکخستنە سیاسی یەی کۆمەڵگای لە بەرانبەر مەترسی دەرەکی ئاشووریەکان پێکەوە نابێ . پێش ئەوەی کە لە چاخی نوێ دا کۆمەڵەێک وڵاتی وەکی ئاڵمانیا و ئامریکا ئەو شێوازە بەکار بێنن ، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و نەزانراو ئەو بابەتە بەڕێوبەریی یە لە لایەن زۆرێک لە خەڵکی جیهانەوە پەسەند کراو بووگە و دەکار هێنراوە . بەڵگەی مێژوویی ئەوە بە ڕوونی بە دەستەوەیە کە خەڵکە ڕەسەنەکەی ئامریکا بەو شێوە وشێوازە کار و فرمانی خۆیان بەرێوە بردوە ، پێش ئەوەی کە وەیشوومەی سپی یەکانی ئاورووپا شیرازەی ژیانیان تێک بدەن . لە ئەفغانستاندا هێشتا ئاسەواری ئەو شێوازە لە ئەنجومەنی لؤی جەرگەکەیان دا ماوە . وشەی پاشاگەردانی کوردی و ملووکولتەوایەفی عەجەمان ئەبێ لۆ ئەو بابەتە بیچمە کۆمەڵایەتی یە بەکار هێنرابێ و لەلایەن دەسەلاتە پاوانخوازەکانی سەردەمی نوێوە مانا و وواتاکەی گۆڕدرابێ بەو شتە خراپەی کە ئێستا باوە .

=====================================

پاش لەناوچوونی ئەخمەنیش هەمان چیرۆک لە مەڕ سلووکیەکان و جیگرانی ئەسکەندەر لە ناو عەجەما دووپات ئەبێتەوە و ئاهۆڕا و ئایینی ئاهۆرایی وەلا ئەنری و ئەبنە هۆگری هەلێنیسمی یونایان ( ئایینی ڕۆژپەرەستی ) . پارسی ئانکو پارتی یەکان ( ئەشکانیەکان) کە دێنە سەرکار فەرهەنگی کۆنی ئاریایی و ئاهۆرایی ئەبووژێننە ، گرینگترینیان ، بیچمی بەڕێوەبەریەکەی مادەکان . پارتی یەکان لە مێژووی کۆن و نوێی عەجەمەکانا زۆر جێگەی سرنج نین و کەمترین زانیاری لە سەریان هەیە و زۆر کەسیش مشووریان ناخوات .

ئەوجا نۆرەی ساسانیەکان دێت و گۆڕ بیرۆکەی ئەردەشیری بابەکان ( چیرۆک و کارنامەکەی زۆر خاڵی هاوبەشی وەگەرد داوودی جۆوولەکەدا هەس ) دەسەڵاتەکەیان لە سەر بنەمای ئایینی و لۆ پارێزگاری ئەو ئاینە دائەمەزرێنن . ئایینی کۆنی ئاهۆرایی ئەگۆڕدرێت بە زەردەشتی و ئاهۆرا ، خوای تاکانە ، ئەکرێت بە دوو بەشی چاکە و خراپە و بنەچە و بنەمای ئایینی ئاهۆرایی هەڵ ئەتەکێندرێ . ساسانیەکان ئەو شێوازی بەکارهێنانی ئایینی دەسکردی زەردەشتیان بەکار هێنا لۆ بەربەرەکانێی ڕۆمی یەکان و تێشیدا سەرکەوتوو بوون و هەر ئەم بۆچوونەش بوە هۆی ئەوە کە ڕۆمی یەکان هەمان سیاسەتی ئەردەشێر ڕەچاو بکەن و ئایینی کریستیانیان لە سەر بنەمای ئایینی زەردەشتی پەرە پیدا بۆ هەمان مەبەست و لە جیاتی ئایینی میترایی بەکاریان هێنا .

خاڵیکی فرە باڵکێش لە مەر ساسانیەکان ئەوەیە کە ئەوان ئەو بیچم و شێوازی بەڕێوەبەری یەی مادەکان کە پارسی یەکان بووژاندبوویانەوە فەوتان و بۆ هەتا هەتایە کۆتایی یان پێ هێنا و تەنانەت نازناوی شاهی شاهانیش ئیتر لە ئارادا نەما . ساسانی یەکان ڕەچەڵەکی خۆیان ئەبردەوە سەر ئەخمەنەکان و شێوازی بەڕیوەبەری ئەخمەنیشیان ژیاندەوە . جەفەنگێکی تری مێژووی عەجەمان ئەوەیە کە لەم دواییانەدا کابرایەکی بوودەڵە وەکی حەمە ڕەزای قولیزادە نازناوی شاهی شاهانی ئاریامێهری و پەهلەوی لۆ خۆی دانا لە کاتێکدا کە دژی هەموو ئاسەوارێکی ئەو فەرهەنگە بوو کە لەناو خەڵکی وەک کورد و بلووچ و گێلەک و زمان و فەرهەنگەکەیان دا مابوو . ئەو کابرا توێمەڕی یە نە فڕی بە سەر ئاری و ئاریایی یەوە بوو و نە ئاگاشی لە ئایینی میترایی ( مێهری ) بوو و بوو بە حاجی عەرەبی و خاوەنی شمشیرەکەی عەلی و زۆر پێشتر لە داعشەکانی ئیمڕۆ قورئانی لە چاپ دایەوە و بە خۆڕایی ئەیدا بە خەلکە ئاریایەکەی ژێر دەسەڵاتی .  

پشتی ڤێ قۆناخێد دیرۆکی ژی ، ئایینی زەردەشتی و ساسانیەلیچ دەوری مێژوویی یان بە سەرچوو و دوای تێکشکانی هەراکەی بەهرامی چووبین ( ئەمیش کەمبووجیە ئاسایی خۆشکی خۆی مارەکردبوو- نابێ ئایینی زەردەشتی و جوولەکەش بواری ئەو کارەی دابێت! چیرۆکی ئۆلیڤەر کرۆموێلی ئینگلیزیان لە ١٦٤٠ دا وەک چیرۆکی سەرکەوتووی بەهرامی چوبین خویا دەکاتن) ، ئیسلامی عەرەبی لە بیابانەکانی عەربی یەوە سەری هەڵدا و بە شێوەیەکی جێی گومان و ڕامان ، دام و دەزگای زەردەشتی و ساسانی پێجرایەوە . عەجەم هەر زوو خۆی لەگەڵ ئەم دیاردەیەش کە تێکڕای بوونی دژی فەرهەنگی ئاریایی بوو ، ڕێکخست و زۆری نەخایاند کە خۆیان کردە خاوەن مالێ ئەم ئایینە عەربی یە دژە مەجوسی یە هەر وەک چۆن پشتریش ببوونە  ئەخمەنی و هێلێنی و زەردەشتی . مێژووناسان و مێژووزانانی عەجەم نەک هەر نای شارنەوە بەڵکو شانازیشی پێوە ئەکەن کە خەلافەتی عەباسی دەسکردی ئەوانە و عەجەم بوونە عەرەب و پارێزەری ئایینی عەرەبی . ئەوان لە خۆراسان و ڕەی و شیراز و ئەسپەهانەوە بەرەو بەغدای عەرەبی ئەچوون و کوردی ئیزدانی و بە تایبەت کاکەیی و یارسانی ئەمڕۆشمان لە بناگوێی بەغدادا ، لە سەر ڕەچەڵەکی مێژوویی خۆیان لایان نەدا و لایچ نادەن ژی .

لافای هێرشی مەغوول و دواتریش تورک و تاتار، کایەی بەغدای عەجەمانی تێکدا . بە پێچەوانەی عەجەم ، تورک و مەغوول نەبوونە عەرەب بەڵکو عەرەب و ئایینەکەشیان لۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێنا و گەلێ مۆرکی فەرهەنگی خۆیان نووسان بەو ئایینەوە . عەجەم هەمان شێوازی کۆن و هەمان فێڵی کۆنی عەجەمانەیان وەگەرد مەغوول و تورک گەلیش بەکار هێنا و لەگەڵیان جووت بوون و کاروباری بەرێوەبردنی وڵاتە داگیرکراوەکەیان بۆ هەڵ ئەسووڕاندن . ئەو وڵاتە زل و زەبەلاح و دێرینە و بە ڕواڵەت خاوەن دەسەڵاتی ئیمپراتوری یە ئەوەندە بەرهەمی سیاسی و فەرهەنگی نەبوو، لە ڕوانگەی مێژوویی یەوە ، کە پاش تێكشکانی ساسانیەکان پشت ڕاست بکاتەوە و لە ماوەی ١٤٠٠ ساڵدا بوارێکی مێژوویی بقۆزێتەوە لۆ خۆ دەرباز کردن لە ژێر نیری داگیرکراویی عەرەب و تورکی داگیرکەردا . ئەوەی کە ئێستا وەک وڵاتی ئێران ئەناسرێ و عەجەم لە ناو هەموو ئەو نەتەوانەی وڵاتەکە بەتەنیا خۆی پێوە با ئەدەن بەرهەمی گەمەی قرێژ و دژە مرۆڤانەی سەفەویی یەکانە کە نێرمنداڵێکی ١٣ ساڵە ، سمایلی سەفەویی ، لە ژێر چاوەدێری و پەروەردی شێخە تاتاروشێعەکانی لۆبنانا بۆیانی پێکەوە نا . سەیریش لەوەدایە کە سمایلی سەفەویی ولاتەکەی بە ولاتی قزڵ باشەکان ئەزانی و باسێک لە ئێران و ئێرانی لە ئارادا نەبوو . دواتریش تەهماسپی کوڕی لە پێشوازی شێخێکی تاتاری لۆبنانی دا پێی گوتبوو کە وڵاتەکەی وڵاتی قزڵ باشە و هی ئەوە و خۆێشی بە نوێنەرایەتی ئەو شێخە ئەو وڵاتە بەڕێوە ئەبات .

سەفەویی یەکان لە بنەڕەتدا دژی ئێران و ئێرانی بوون و ئەوەی بەلایانە گرینگ نەبوو ، ئەوە فەرهەنگی ئاریایی مردارەوە بووی ئێرانی بوو . سەفەویی یەکان بە شێوازی پیستر و هۆڤانانەتر لە داعشەکانی ئیمڕۆ و نازی یەکانی دوێنێ و عەرەبی ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر، شێعەگەری ١٢ ئیمامیان بە سەر زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی وڵاتەکەدا دابڕی و ئەوەندە ئاسەواری فەرهەنگی کۆنی ئاریایی کە لەو وڵاتەدا مابوو بنەبڕ کرد . ئەم تاتارانە کوردەکەو ماچۆ ئەوەی خوا پێ خوش نەبوو بە سەر خەڵکیان دا هێنا . نێربازی و دەسدرێژی کردنە سەر مێر مندالان بەلایانەوە ئاسایی و کردەیەکی خوایی و یەکێک لە بنەمای شێعەگەریەکەیان بوو . سمایلی سەفەویی لەم ئاکارە دزێوەدا ئەوەندە نوقم ببوو کە شێخە شێعە تاتارەکانی لوبنانی ڕۆژانە بەناو شارێکی وەک تەورێزی داماوی ئەو کاتەدا ئەگەڕان و نێرمنداڵی خەڵکیان ئەرفاند بۆ کۆشکی هەشت بەهەشتی سمایل و ئەویش لە بەرچاو میوانە ڕۆژئاوایی یەکانیدا دەسدرێژی ئەکردە سەریان ( بە گوێرەی گێرانەوەی یەک لەو میوانانەی کە خۆی ئەو دیمەنە نگریس و دزێوەی دیتبوو ، بڕواننە سەفەرنامەی ڤێنیزیەکان لە ئێران ) . ئاخرەکەشی سمایل تووشی نەخۆشی ئەبێت و لە ٣٦ سالیێ دا ئەمرێ. باس کردنی نەخۆشیەکەشی فرەتر وەک ئایدزی ئیمڕۆ ئەچێ و ئەبێ ئەو دامەزرێنەری سەروەری نەتەوەیی عەجەمانە ، یەکەم کەس بووبێت کە زۆر پێشتر لە نیربازەکانی نیۆیۆرک و لوس ئانجێلێس تووشی گایدز بووبێت . ( گایدز – Gay- related Acquired Immune Deficiency Syndrome - یەکەم دەستە واژە بوو کە لۆ ئایدزیان بەکار ئەهێنا و پاشتر گۆڕدرا بە ئایدز- Acquired Immune Deficiency Syndrome - لۆ چاوی جوانی نێربازەکان و دەوری سیاسیان لە ڕۆژئاوادا ) . وێنەی سمایل و عەباسی سەفەوی و ئەوانی تریان لە کاتی نێربازیان بە شانازیەوە ئەکێشراو و ئیستاش ماون و بەڵگەن بۆ پۆخڵی دەربار و داب و خووی گڵاوی شێعەگەری سەفەوەی کە لێرە و لەمڕۆ دا شیاوی بڵاو کردنەوە نین .

مرۆڤ خۆری یەکێکی دیکە لە دیاردەی سەفەویی لەو سەردەمەدا بوو و ئەو دژە مرۆڤانە بە ڕەوە ( چێگین = مرۆڤخۆر) قزلباش و تاتاریان لۆ خۆاردنی مرۆڤە نەیارەکانیان بە زیندویی ، پەروەردە کردبوو و وەک دەعبای هار بەریان ئەدانە وێزەی خەڵکە لێقەوماوەکە . ئەمانە خەڵکە ناودارەکانی ناو کۆمەڵگایان ئەگرت و لە سەر ئاگر بە زیندویی ئەیان سووتاندن و پاشان ئەیان خواردن . کردەی هۆڤانە لەم بابەتە لە هیچ شوێنێک و لە هیچ قۆناخێکی مێژوویی مرۆڤایەتیدا نەبینراوە و نەبیستراوە . سەرچاوە مێژوویی یەکانی سەردەمی سەفەویی پڕاوپڕ تژی چیرۆکی هۆڤانەتی بێ وێنەی دژە مرۆفایەتی یە و نووسەرانی ئەو سەرچاوانە بە شانازیەوە ئەو بەسەرهات و چیرۆکانەیان گێڕاوەتەوە .  تاتاریزە کردنی ( ترکاندنی ) ئاترۆپاتکان ( ئازەربایجانی ئیمڕۆ ) و ئەو کۆمەڵ کوژی و زەبر و زەنگەی لە خەڵکی ئەو دەڤەرە کرا ، گۆڕ بەڵگە مێژوویی یە نووسراوەکانی ئەو سەردەمە لە لایەن نووسەرانی سەفەویی یەوە ، لە کردە دژەمرۆیی یەکانی دارێۆش وخەشایار قرێژتر و هۆڤانانەتر بوون . وەک بێژی کە ئەوەی ئەو جووتە دژە ئاریایی یە بۆیان نەکرا ، تاتارەکانی لۆبنان بۆیان تەواو کردن و ئازەری و ئازەربایجانی ئیمرۆ بووەتە هاوتەریبی تورک و تاتار . عەجەمی خۆ لێ بزر بوو، ئێستاش خۆیان بۆ میراتگرانی ئەو مرۆڤ خۆرانە بە شانازیەوە بەکوشت ئەدەن و کوردیان بۆ سەرکوت ئەکەن .

لەوەتی خێڵە تاتارەکانی لۆبنان ( قزڵ باشەکان ) بوونەتە خاوەنی ئێران و خەڵکەکەی ، هەر لە سەرەتای سەفەوەیی یەوە هەتا ئیمڕۆ ( بێ لە دەمێکی کوررتی کەریم خانی زەند ) ، ناو بە ناو بەشێک لەو وڵاتە لێی دابڕێندراوە و کوردەکە ماچۆ کلک و گوێ بڕاوە . ئەم چیرۆکە تفت و تاڵە بۆ عەجەمە ڕەسەنەکانیش زۆرە و زەحمەتە بۆیان قوت بدرێ . شێواز و فێڵی عەجەمی ئەوە بووە و ئەوەیە کە ببنە تاتار و لە تاتاریش تاتارتر بن و بەو ئاکارەش لە تاتارەکان فرەتر دژایەتی خەڵکە ڕەسەنەکەی وڵاتەکەیان وەک بلووچ و گیلەک و کورد بکەن و وەک خۆیان ئێژن قاپی لە شۆرباو گەرمتر بن .

ئەوەی کە میراتگرانی تاتار و سەفەویی ئیمڕۆ لە وڵاتی عەجەمان پێوەی خەریکن و وەک لایەنی شێعەگەری لە ئاستی ناوچەکە و جیهانیشدا دەور ئەگێڕن ، هەڵ ئەگەڕیتەوە بۆ مێژووی تاتار و سەفەویی گەری لەو وڵاتە و لە ڕاستیدا درێژەی هەمان ڕەوتە . ئەڕای کەس گەلێک کە ئاگاداری مێژووی ڕەشی سەفەویی لە وڵاتی بە ناو ئێرانن ، ئەزانن و لەوەش دڵنیان کە هۆڤانەتی ڕژیمی ئیسلامی لە هەمبەر خەڵکی ئەم وڵاتە ، هەر هەمان ئاکاری سەفەویی یەکانە و بەشی خەڵکی کوردستانیش لەو هۆڤانەتییە بە شێعە و سونیی یەوە لە هەموان پترە ، دەق وەک ئەو کاتەی کە دایکبرا ئازەریەکانمان کەوتنە بەر شاڵاوی هۆڤانانەی سمایلی سەفەوەیی لە سەرەتادا و پاشانیش زوڕیەتەکانی وەک تەهماسپ و عەباسی سەفەویی درێژەیان پێ دا .         

 

ماکی مێژوویی دۆزی کورد و دەوری عەجەم

 

دۆزی کورد ، دۆزێکی قووڵ و دوور و دڕێژە و ئەگەر ئەو ڕاستیە مێژوویە وەرگرین کە کوردی ئێستا پاشماوەی مادەکانن، ئەوە ئیتر ئەکڕی بێژن کە کێشە و دۆزی کورد لە سەردەمی لەناوچوونی دەسەڵاتی مادەکان و هاتنە سەرکاری ئەخمەنەکانەوە دەستی پێکردوە . وەک باسکرا شوێنەوارەکانی بیستون لە کرماشان ، دەسپێکی چیرۆکی یەخسیر کردنی خەڵک و نەتەوەکانی ئەو سەردەمەیە  بە کوردیشەوە . کوردیچ وێڕای نەتەوە ڕەسەنەکانی ئەم خاک و سەرزەمینە ، شەڕی خۆپاراستن و لانەدان لە شێوازی ژیانی کەونئارای لە دژی تێکڕای ئەو هێز و خەڵکانەیە کە بە درێژایی ئەو مێژووە دوور و درێژە پەلاماریان داوە . هەر کەسێک کە ئەیەوێ لە ماکی ڕاستەقینەی دۆزی کورد تێ بگات ئەبی لەو شوێنەوارەی بێستون بڕوانێ و بە دروستی لێی تێ بگات . لە مێژووی دووری دەوری ٢٥٠٠ ساڵەی ڕابردوودا گەلێ جار ڕووکار و هۆکار و پال پێوەنەری داگیرکاری و دوژمنکاری ، گۆڕانی بە سەردا هاتووە . هەرجارەش ئەوانەی درێژەدەری داگیرکاری و دوژمنکاریەکە بوون ، لە سەر هەمان ڕێچکەی دژایەتی ئاریایی و فەرهەنگ و ژیانی ئاریایی جوولانەتەوە و ئەم ڕەوتە هەتا سەردەمی ڕژیمی کاپەڕشەیی و دەسنیای مەیتەر قولی و قولیزادەی کوڕی لە جەوهەر و ناوەرۆکی خۆیدا، دژی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەو وڵاتە و لە پێش هەموویشیانەوە کورد بووە . دۆز و شەڕی ئێستای کورد درێژەی هەمان دۆز و شەڕە کە دارێۆشی ئەخمەن لە دژی خەڵکە ڕەسەنە ئاریەکەی ئەم خاکە دا هەڵی گرسان . لەم ڕەوتەش دا کورد بە تەنیا باڵی ماوەتەوە و خەلکە ئاریەکانی دیکە بەتایبەت عەجەم لێی هەڵاوێردراون و تەنانەت دژیشین .

سەیری مێژوو و زەمانە ئەوەیە کە ڕەوە هێرش کارەکانی مەغوول و تورک و تاتار ، پاش عەرەب ، لە ناکاو بوونە هۆگری ئیسلام و جوولەکە و کەوتنە ڕووخاندن و لەناو بردنی ئاسەواری کۆنی فەرهەنگی ئاریایی . ئەمانە ناوی پەرەستگا کۆنەکانی ئەم خاک و وڵاتەیان ( وەک ئاناهیتا ) گۆڕی و تەختی سلێمان و گۆری دایکی فڵانە پێغەمبەری جوولەکە و فیسارە بە ناو پیاو چاکی عەرەبیان بڕی بە سەر شوێنەوارە دێرینەکاندا ، لۆ مەبەستی کوێر کردنەوەیان . ئەم ئاکارە دزێوە تایبەتمەندی زەقی داکیرکاری و دوژمنکاری داگیرکەر لە دژی داگیرکراوە و دیاردەیەکە کە بە درێژایی مێژوو لە ئارادا بووە . ئەوە تەنیا کوردستان نیە کە خاکەکەی و فەرهەنگەکەی بە وشە و دەستەواژەی داگیرکەران ڕەش و پڕ کراوەتەوە . هەر لە چینەوە بۆ لای خۆمان و لێگرەشەوە بۆ ئافریکا و ئاورووپا و لەوێشەوە بۆ ئامریکا ، ئاسەواری ئەم دیاردە ناشیرینە وەک پەڵەی داگیرکاری دژە مرۆیی بە ناوچاوانی مرۆڤایەتی یەوە دیارە . ناوی فلیپین ، کۆلۆمبیا و ڕۆدیزیای دوێنێ و تاڤگەی ویکتۆریا و گەلێکی تر پاشماوەی پاشەڵ پیسیی ئەم دیارەدیەن . تەنانەت گەلێ بۆنەی وەک ڕۆژی جیهانی ژنان و کریکاران و کریسمەس و رۆژی هەڵسانەوە (قیماە – جەژنی پاکی کریستانەکان ) لەم ڕێگە و بەم شێوە هاتونەتە ئاراوە .

 بە ڕووخانی ڕژیمەکەی قولیزادە و هاتنە سەرکاری مەلای شێعەگەری ١٢ ئیمامی سەفەویی، ئیتر درگا بۆ ژیانەوەی ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرای سەفەویگەری کرایەوە و کورد وێڕای نەتەوە ڕەسەنەکانی تری ئێرانی تووشی وەیشوومەی سەفەویگەری بوونەوە و ڕۆژانە تاڵاوی ئەو سەرهەڵدانەوەی سەفەوەیگەریە ئەچێژن و دەستەویەخەشی بووگن . مەلای میراتگر و درێژەدەری سەفەوی یەل دیسانەوە دەستیان کردوە بە گۆرێنی ناوی کوردی شوینە جوغرافیایی یەکانی کوردستان و وەک بێژی ئەیانەوەی کە دوژمنکاری باپێرە گەورەیان وەگەرد خەڵکی خاوەن خاکەکە تەواو بکەن .

دژ بەم ڕاستیە مێژوویی یە حاشا هەڵ نەگرە ، نەیارانی ڕژیمی ئیسلامی عەجەمان بە کوردیشەوە لە سەر بنەمای دێمۆکراسی و ماڤی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی و ئەو بابەتە تازەبابەتانەی کە لە جیهانی پێشکەوتوودا باون ، ملیان دە ملی ئەو مەلایانە ناوە کە مینا میراتگری ڕاستەوخۆی سەفەویی گەری چ بڕوایەکیان بەو دۆزانە نیە . کۆماری ئیسلامی عەجەمان ئیستا دەق وەک سەردەمی ڕاست بوونەوەی سمایلی سەفەوەیی لە سەر مژاری دەسەڵاتداری بێ ئەملا و ئەولای نێردراو و نوێنەری خوا ( وەلایەتی موتڵەقەی فەوقیە ) وڵات بەڕیوە ئەبەن و خەڵکی خۆیشیان لۆ سازداوە و بۆیشیان چووەتە سەر. جا ئیتر خەلک لە چوارچێوەی ئایدێۆلۆژیکی شێعەگەری سەفەوی یەدا چی بۆ ئەمێنێتەوە بێجگە لە پێڕەو کردنی فەرمانی خوا کە ها وەلای مەلاکان . لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆری خەڵک ئاگایان لەوە نەبێت ، بە هۆی دووری کاتە مێژوویی یەکە و ناشارەزایی لە مێژوو یان کوێرکردنەوەی بە مەبەستی ئەو مێژووەوە ، کە ئەو نازناو و دەسەڵات و تایبەتمەندیانەی کە لۆمەلا خۆمەینی و پاش ئەویچ لۆ تاواریش مەلا عەلی خامەنەیی هەڵبەستراوە ، پێشتر خەست و خۆڵتر لەمان لۆ سمایلی سەفەوی دانرابوو . پۆخڵی و ژیانی ئاژەڵانە و دژە مرۆڤی سمایلی سەفەوی لە مێژوودا تۆمار کراوە و لە بەردەست دایە . خۆمەینی و تاواریش خامەنەیی و مەلاکانی دیکە چێن و چۆنن لە خەڵک شاردراوەتەوە و سەردەمی ئەوەش تێپەڕیوە کە عاەرق و شەراب خواردنەوە و نێربازی و دەسدرێژی بۆ سەر مێرمندال بە کردەیەکی یەزدانی بە خەڵک بفرؤشن وەک ئەوەی سمایلی سەفەوەی و شێعەگەریەکەیان ئەیان کرد . نەگبەتی و نەهامەتی خەڵکەکەش کاتێک پتر زەق ئەبێتەوە کە جیهانی بە ناو و بە قەرار پێشکەوتوو هەر لە چینەوە هەتا ئامریکا بە جۆرێک ئەجووڵینەوە کە وەک بێژی چ گرفتێکیان وەگەرد ئی دیاردە گڵاوە و دژە مرۆڤەی مێژووی کۆندا نیە . هەڵوێستی عرووسان هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری مەلاکان هەتا ئێستاش بە ڕاستی قیزەون و دژە مرۆڤانەیە . کمۆنیستانی سەر بە ڕووس ( خێلی توودەیەکان و پێرەوانیان ) لە سۆنگەی ئەو هەڵوێستەی کمۆنیستی ڕووسی و تەنانەت درێژەی ئەو سیاسەتە پاش هەرەس و هەرفیانی کمۆنیزم ، خاڵیکی ڕەشی مێژوویی یە بە ناوچاوانیانەوە. ئەم پڵتەی مرۆڤایەتیانە تا ئەو ڕادەیە دابەزین کە ڕاستەوخۆ کەوتنە دژایەتی خەڵکەکەی خۆیان و لە پێش هەموویشیانەوە نەتەوەی کورد لۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندی سەفەویەکانی سەردەمەی نوێ.

ئەمەی کە ڕۆژئاوایی یەکان لە مەڕ سەفەویەکانی ئەم سەردەمە ئەیکەن دەقاودەق وەکی ئەو هەڵس و کەوتەی بازرگانانی ڤێنێسی  و سیاسەت کارانی ڕۆژئاوا لە سەردەمی سەفەوی کۆنە . کۆنەکان هەموو تاوانە دژە مرۆیی یەکانی سەفەویی یەکانیان بە چاوی خۆیان ئەبینی و دەشیان نووسی و بڵاویان ئەکردەوە و هێندێک جاریش بڕە فرمێسکیکیان لۆ خەڵکە یەخسیرەکە هەەڵ ئەڕشت . لە هەمان کاتدا پەکی بازرگانی و سات و سەودای خۆیان نە ئەخست و ئەرکی تاڵان و بڕەوەی خۆیان لە سەر یاسا و رێسای باو ئەمەشاند . بازرگانانی ڤێنێسی کە بە چاوچنۆکی و پیسکەیی و فرت و فێڵ ناویان زڕابوو و ئەم ئاکارەیان لە شانۆی بازرگانی ڤێنێسی ویلیام شکێسپیر (Merchant of Venice  ،William Shakespeare ) ڕەنگی داوەتەوە ، وەک پیشەی کۆنیان بۆ نموونە لە کاتی گرتن و ڕووخانی کۆنستانتینۆپۆڵ لە لایەن ترکەکانەوە ، راست وەک داڵەکەرخۆرە لە سەر وێرانەماڵی گەل و نەتەوە ماڵ وێرانکراوەکانا ئەنیشتنەوە . ئەم دیاردە سەیرە لە تێکڕای هێرش و کاولکاری دەس درێژی کارانە و داگیرکارانەی مێژوودا ئەبینری . لە سەردەمی هێرشی عارەب بۆ سەر ئیران و میسر لە دوای لەشکرەوە بوون و بە هەمان شێوە و شیواز لە هێرشی مەغوولەکان بۆ ئەم ناوچەی ئێمە  پاشکۆی لەشکرەکەیان بوون و هاوسەفەری کریستۆف کۆلمبۆ (Christopher Colombo ) و پاشان لەشکری تاعوونی ئاورووپایی یەکان بە قەشەکانیانەوە ، بۆ سەر خەڵکە ڕەسەنەکەی ئامریکا بوون . پارەپەرەستان و سووخۆرانی سەردمی ئێستا کە لە بانکە زلەکانی جیهانی دا خۆیان ڕێكخستوە ، ئیستا میراتگری ئەو بازرگانە کۆنانەن و لەوانیش پیستر و بە بەزیی یانەتر خەلك تاڵان ئەکەن و واشی ئەکەن کە کەس هەستیان پێ نەکات .

سیاسەت کار و سیاسەت بازانی ئێستاش بە هەمان شێوەی کۆن ئەمەشن و تەنیا ئەرکێک کە لۆ خۆیان دیاری ئەکەن بەرژەوەندی خۆیان و پارەپەرەستانی بەراتدەریانە کە بە هەزاران فرت و فێل و درۆ و دەلەسەی ڕەنگاوڕەنگەوە وەک بەرژەوەندی گەل و نەتەوە و ولاتەکەیان دەرخواردی خەڵکەکەی خۆیانی ئەدەن . لەگەڵ ئەمەشدا جیهانی سیاسەت و سیاسەت بازیان بە ڕادەیەک ئاڵۆز و تێكچڕژاو کردوە کە بۆ خەڵکی ئاسایی گەلێ زەحمەتە سەرودەری لێ دەربکەن .

ئەم هۆکارانە کە گۆڕ زوان و باوی ئێستا ئەبنە هۆکاری سیاسی و ئابووری جیهانیی ، ڕاستەو خۆ و بە شێوەیەکی هەرە گاریگەر و تەنانەت چارەنووس سازیش کار ئەکەنە سەر دۆزی کورد و هاوسەنگی و هاوتایی بەرانبەر ئانکو نابەرانبەر لە بەرانبەر نەیارانی کورد ، عەجەمیش لە نێوانیان دا ،  دۆزە نەتەوایەتی یەکەی پێک دێنن و دیاری ئەکەن . دۆز و دۆزگێڕانی کورد لە سەریانە کە وەگەرد ئی دیاردە و هۆکارانە وەکی پێویست بجووڵێن و ئەڕای باشتەرتەر بەرێوە بردنی ئەرک و فرمانی سەردەمیانەی کوردێنی وە سووری وەبانی کار بکەن . پەی شکاندنی ئەوان بەستەڵەکی چەق بەستووی سیاسی و بیر و هزریی یە کە پاشەرۆک و پاشماوەی ڕەوتی کمۆنیستی یە لە کوردستان ، گەرەک بیرمەندیەل کورد فرە قوویل تەتەر بڕاوننە دۆزی کورد و دیرۆاکا ڤی ئا دیرو و درێژ . نەخاسما کو ئیرۆ کو مەلاێن عەجەم لینگێن خۆە ئاوێتنە پێش و وان هۆکاری کاریگەر پەی بەرژەوەندی خوە بەلەز ئو خۆرت بەکار تێنن ، ئەرک و فرمانێن بیرمەندێن کورد فرە گاورە و گرانتر ئەبێتن .

 

 لە ئیمپراتوری بارووتەوە بۆ ئیمپراتووری ئاتۆمی

 

 بلا جە ئاریشەی خۆ لی بزر بوونی کوردەوە دەس پێ بکەین . کوردیان وا لێکردوە و گۆش کردوە کە بە بیانوی جۆراوجۆر و ناشارەزایی لە مێژووی ڕاستەقینەی یۆسف کوڕی ئەیوب کوڕی شادی ، سەلاحەدین ، خۆی لە بە خاوەن کردنی ئەو مرۆڤە دەگمەن و تاقانەی مرۆڤایەتی بدزێتەوە و لە ڕوانگەی داعشی کۆن و نوێ وە لێی بڕوانێت . سەلاحەدین بێجگە لە ناو و ناوبانگی وەک مرۆڤێکی دادپەروە وشەڕکەر و فەرماندە و ستراتیژیستێکی کەم وێنە و دەگمەن لە مێژوودا ، هێندێک داهێنانی سەربازێشی بووە کە کەم کەس سرنجی ئەداتێ . سەلاحەدین هێندێک چاکسازی و پێداچوونەوەی لە دروسکردنی گەمی و کەشتی یە شەڕکەرکانیدا کرد و لە پارێزگاری لە میسری ژێر دەسەڵاتیدا دەوری زۆر کاریگەریان گێڕا . مێژوو نووسانی سەردەمی سەلاحەدین ئاماژە بە داهێنانی یەکێک لە زاناکانی ئەکەن کە توانیبوو جۆرە تەقەمەنێکی سووتێنەر دروست بکات بۆ یەکەم جار کە وێ دەچی بارووت ئانکو تێکەڵەیەک ( کۆکتێل ) لە بارووت و شتێکی دیکە بووبێت کە کاریگەریەکەی بارووتی چەند قات کردبێتەوە و دەوری بەرچاوی بووبێت لە شەڕدا.

مەبەست لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە پێداگرتینە لە سەر کارایی چەک و تفاقی شەڕ کە لە زۆر بواری مێژووی دا دەوری کارساز و چارەنووس سازی  گێڕاوە . تۆپە زل و زەبەڵاحەکانی کاتی ئیستعمار و کەشتی و پاپۆڕی گاورە و فرۆکەی کارا و تیژ و سەنگین و تەنانەت تفەنگ و ساچمەزنی تازەبابەت کە ئەو دەورەیان بووگە لە کاتی دروست کردنیان بۆ یەکەم جار ، ئێستا لە مووزەخانەکانا وەک هێما و ئاماژەیەک بەو دەورەیان هەڵ گیراون و خەڵک ئەیان بینێ . زۆر جار وا هەیە کە سەرهەڵدانی ئیستعماری پورتەقالی ئەبەسترێتەوە بە جۆری پیشکەوتووی کەشتی یەکانیان . هەر لەم پێکیەش ئێژن کە ئیستعماری ئینگلیز بە فلانە جۆری کەشتی یان بەهمانە جۆری تۆپ پەرەی سەند . ئیمپریالیزمی ئامریکایی بە  بۆمبا ئاتۆمیەکەی کە لە شەڕی جیهانی دووهەمدا دای بە سەر ژاپۆنا ، زاڵ بوو بە سەر جیهانا . یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی ماوماو( لو کینیا ) ئەی گێرایەوە کە ئەگەر ئەوانیش چەکی وەک ئیستعماری ئینگلیزیان بە دەستەوە بوایەت ئەوە بە دڵنیایی یەوە ئەوانیان ئەشکاند و خۆیان براوەی شەڕەکە ئەبوون . دەوری جۆری چەک لە شەڕ و چارەنووسی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا تەنیا باوی سەردەمی نوێ نیە و مێژوو نووسان ، بە تایبەت ئەوانەی کە بە مێژووی شەڕ و پێک هەڵپڕژانی چەکداری و سەربازیەوە خەریکن بە گەرمە و هەڵچوونێکی سەیرەوە باسی ئەوە ئەکەن کە جۆری کاراتری ئەڕابەی هیتی یەکان لە شەڕی دژی فێرعەونی میسر لە کادەش و رم و قەڵغانی درێژتر وکاراتری سپاکەی ئەسکەندەر لە بەرانبەر ئەخمەنەکان و تیر و کەوانی تازەبابەت و کارای مەغوولەکان و سوارچاکیان لە هێرش کردنیان بۆ چێن و تورکانی خوارەزم لە ئێران ، هۆکاری سەرکەوتنی لایەنی براوە بووبێت . لایەنێکی باش و ئەرێنی ئەم جۆرە بۆچوونە ئەوەیە کە ئیتر بوارێک ئەڕای فڕ و فیشالی ئایدێۆلۆژیکی ناهێلێتەوە و هەر هیچ نەبێ بە کەرسەیەکی مادی پڕی ئەکاتەوە یان هەر هیچ نەنبێ لە تەنیشت ئەو فڕوفیشالانەدا دای ئەنێ .

گۆر ڤێ ڕامان ، ئیمپراتوری عوسمانی بە ئیمپراتوری بارووت ناوبانگی دەرکرد . ئەمەش لە بەر ئەوە بوو کە تورکی عوسمانی لە ڕیگای بازرگانی ڤێنیس و تێکەڵیان وەگەرد ڕۆژئاوا ، چەکی تازەبابەت و بە تایبەت تۆپیان لۆ خۆیان دەستە بەر کرد و باشیش وەکاریان ئەهێنان و سەرکەوتنی سەربازیان بەو چەکانە تۆمار ئەکرد .لە شەڕی چالدران سپای عوسمانی، سپاکەی سمایلی سەفەوی یان کە هێژ بە شیر و تیر شەڕیان ئەکرد و پشتیان بە پڕووپووچی شێعەگەری تاتاری بەستبوو ، شپرزە کرد و تەفرو تونایان کردن . بارووت تەورێزی پاتەختی داگیرکرد و ژنەکەی سمایلیشی بە دیلی گرت . سمایل و فڕوفیشالی شێعەگەریەکەی تەپی و لە ترسی کارایی و بڕشتی بارووت بۆ چەند مانگ لە ئەشکەوتێک لە نزیکی ئیکپاتانا ( هەمەدان ) خۆی شاردەوە. بارووتی چاڵدران سمایلی بە تەواوەتی گۆڕی وەک مێژووەکەی ئەیگێڕێتەوە . بارووت لایەک لە وڵاتی سەفەوی دابڕی کە بوو بە وەیشوومەی دابەش کردنی کوردستان لە نیوان عوسمانی و سەفەوی و مێژوویەکی نوێ دەستی پێکرد . سەفەوی زراوی لە کارایی بارووت توقی بوو بە بەشی دۆڕاوی ململانێی لەگەل تورکانی عوسمانی مل کەچ کرا . ئەم دۆخە درێژەی هەبوو هەتا برایانی شێرلی (Sherley brothers) ئینگلیزی دەفرایای سەفەوی کەفتن و بارروتیان لۆ هێنان و ئیتر سەفەویش بە چەکی ئاگرین و بارووت تەیار بوو . لێرە بەدواوە کە سەفەویش بەهێزکرا ئیتر ئەمانیش بوونە ئیمۆراتوری بارووت و ئەو ناوەیان بە سەرا بڕا لە سایەی سەری برایانی شێرلی ئینگلیزیەوە.

چیرۆکی ئەم ئینگلیزیانەش فرە باڵکێشە. سێ برای بنەماڵەیەک لە ئینگلیز دائەبڕێن و لە ڕۆم و مادرید و ڤاتیکان و ڤێنیس ئەگرسێنەوە و بە چاوساخی فسۆسێکی هێندی ئینگلیزیان ( مەقسوود عەلی ) ڕوو ئەکەنە وڵاتی سەفەوی و عەباسی سەفەوی ئەبینن و سپاکەی لە سەر شێوازی تازەبابەتیانەی سەردەم ڕێک ئەخەنەوە و ئەبنە برابەشی سەفەویەکان و یەکیان هەتا ڕادەی نوێنەرایەتی عەباس بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەڵ ئەدات و چیرۆکی ماڵ و سامان پێکەوە نانیان و فەرتەنەییان ئەبێتە هەوێنی یەکێک لە نووسراوەکانی ویلیام شێکسپیر ( هیمای سۆفی و شا لە " ١٢ شەو" ی شێکسپیرا ئاماژە بەوانە ). هێندێک لە مێژوونووسانی عەجەم ئەم شێرلیانە و هاتنیان بۆ لای سەفەی یەل و دەوریان لە پێکەوەنانی ئیمپراتوری بارروتی ئەوان بە دەسپێکی دەستێوەردانی ڕاستەو خۆی ڕۆژئاوا لە ئێترانا ئەزانن . لۆ ئێمەی کوردیش پیم وایە باشە کە توێژەرانی مێژووەکەمان ، پەشێویشیان لەگەڵدابێ – لۆ جەفەنگی یەک لە شێعرەکانی ( مانیفێستی کۆبانێ ) کە تێیدا سووکایەتی بە دمدمیان چارەنووسە تاڵەکەیان ئەکاتن ، سرنج بدەنە ئەم خالە لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی قەڵای دمدم و کۆچ پێکردنی کوردی ئەو دەڤەرە لەو کاتەدا بۆ خۆراسان . لەوانەیە کە ئەو کارەساتە بەشی ئێمەی کورد بووبێت لە فەرتەنەکاری برایانی شێرلی ئینگلیزی .

مەقسوود عەلی و دواتریش سەید مورادی هێندی کە پیاوی ئینگلیزیان بوون ، ڕەوانەی ئێران کرابوون . ئەم فسۆسانەی ئینگلیز و وەچەکانیان  بنەڕەتی شێعەگەری یان ڕێک خستەوە و دام و دەزگای ئاخوند و ئاخوندیگەری و پێڕەوی ( تقلید ) یان لە ناو شێعەکانا داهێنا کە هەتا ئیمڕۆش هەر باوە و بە بەهێزی ماوەتەوە و ئەمەشێ . بنەماڵەی مەجلیسی ، ئەلماسی ، تەباتەبایی ، حەکیم ، برووجێردی ، ئیمامی ، بێهبەهانی و بەحرەلعلووم و زۆریکی دیکەی ناودارانی شێعەگەری بە ڕەچەڵەک ئەچنەوە سەر ئەو دوو فسۆسەی ئینگیلیزیان کە لە هێندەوە نێڕدران بۆ وڵاتی سەفەییان و چارەنووسی خەڵکی داماوی وڵاتە داگیرکراوەکەیان بەو دەردە برد کە ئەزانرێ و ئەبینرێ . وشەی سەید ، هەتا پێش هاتنی سەید مورادی هێندی بۆ وڵاتی قزڵ باشان ، ئێرانی ئیمڕۆ ، نە بینراو و نە بیستیرا بوو و شتێک بەو ناوە و بەو واتاوە لە زمانی خەلک لە ئارادا نەبوو . ئەم ڕاستیەش ئەوە ئەسەلمێنێ کە بە پێچەوانەی باوی ئێستا ، ڕەچەڵەکی ئەو هەموو سەیدەی ئێستا  ئەچێتەوە سەر سەید مورادی هێندی فسۆسی ئینگکیزیان نەک محەمەدی عەرەبی . لەو دەڤەرەی ئافریکا کە بە شاخی ئافریکا ناسراوە ، بە سەید ئێژن شەریف و لەوانەیە کە ڕەچەڵەکی ئەو شەریفانەی ئافریکاش مینا سەیدەکەی لە مەڕ خۆمان چیرۆکیکی وەکی سەید موردای هێندی لە پشت بێت .  

وەکی لە چیرۆکی سەفەوی و عوسمانیدا خویا ئەبێتن ڕۆژئاوا داهێنەر و بەکاربەری چەکی تازەبابەت بوون و نە بە تەنێ جە شەڕ و پێکدادانا بەلکی لە گەمەی سیاسیشیان دا لۆ بەرژەوەندی درێژخایەنیان وەگەردی ئەلیستن . جارێ عوسمانیان وەپی تەیار ئەکرد و کە بەرژەوەندیان ماویا وەپێش ئیتر سەرەی سەفەویش ماویا و ئەوانیچیان بەو چەکانە تەیار کرد . ئەم گەمەیە ئێستاش بەردەوامە و هەر گۆڕ ئەم گەمە قرێژەی ڕۆژئاوا بوو کە شەڕی ئێران و عێراقی بەم لا و ئەو لادا ئەخست و ئاخرەکەشی کۆتایی پێ هێنا . لەوانەیە کە مەلاکانی ئێران لەو شەڕەوە و لە چیرۆکی شکانی سمایلی سەفەوی لە چاڵدران، لە دەوری چەکی چارەنووس سازلەم سەردەمەی ئێمە تێگەشتبێتن و بە چڕوپڕی و بە نهێنی و هەزاران فرت و فێڵ بەوەوە خەریک بوبێتن کە چەکی ئاتۆمی سازبکەن . چەکی ئاتۆمی هەتا ئێستاش دوا چەکی بڕیاردەرە لە شەڕی گەورە و گراندا و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بوونی ئەو بابەتە چەکەیان بە تاپۆکراویی لۆ خۆیان هێشتوەتەوە . هێندوستان یەکەم وڵات بوو پاش چێنی کمۆنیست ، کە ئەم تاپۆیەی ڕۆژئاوای شکاند و باڵادەستی خۆی بە سەر پاکستانی نەیاری دا دەستەبەر کرد. لێ کوردەکەو ماچۆ شەندە لە مەندەی کەمتر نیە ، پاکستانیش ئەو ناهاوتایی یەی بە چەکی ئاتۆمی بەڕواڵەت دەستکردی خۆی ڕاست کردەوە و ئەوانیش چوونە ناو کۆڕی خیزانە خاوەن چەکی ئاتۆمیەکانەوە .

مەلاکانی سەفەویش زۆر باش ئەزانن کە ئەوەی خومەینی ناچارکرد کە قاپی ژاری دۆڕانی ستراتیژی پەرەخوازانەی شێعەگەری سەفەوی بە دەستی خۆی هەڵ قوڕێنێ ، هەر هەمان دەردە کە بە سەر سمایلی سەفەویدا هات لە شەڕی چاڵدران. زۆرجار ئەبیسترێ لە مەلاکان کە بەرنامەی ئاتۆمی لۆ وان نرخ و بەهای بنەڕەتی سەروەری نەتەوەیی و ئایینی هەیە . دەست پێ ڕاگەیشتن بەو چەکە ئانکو هەر هیچ نەبێ بەهێز کردنی دەنگۆی هەبوونی وەها چەکێک ( وەک ئەوەی ئیسرائیل) لای ئەوان مەترسی گەورەی پەلامار و هێرشی دەرەکی زۆر کەم ئەکاتەوە و بەمەش دەستیان ئاواڵاتر ئەبێت لە پێ ڕاگەیشتن بە سەرکوت کردن و بەستنەوەی هۆکارە ناوخۆیی یەکانی وڵاتەکەیان . مقۆمقۆ و واتە واتی چەکی ئاتۆمی ئیسرائیل لۆ مەلا سەفەویی یەکانی ئێران وینە و وانەیەکی لەبار و باشە کە ڕەچاوی بکەن . ئیسرائیل و تاڕادەیەکیش ڕۆژئاوا ناو بەناو هەرایەک لە سەر بەرنامە و چەکی ئاتۆمی ئیسرائیل بڵاو ئەکەنەوە و بەمەش هەر هیچ نەبێت مۆتەکەیەک ئەخەنە سەر دڵی عارەب و نەیارەکانیانەوە و بڤەی سووری دەس درێژی بۆ سەر وڵاتەکەیان بە چاویاندا ئەدەنەوە و لەم کارەشیان سەرکەفتگن . مەلای عەجەم ئەیانەوێ ئەم گەمەی جوولەکان و دەولەتەکەیان لە ناوچەکە دووپات بکەنەوە و ئەوەتا بۆ ساڵانێکە جیهانیان بەو گەمەوە خەریک کردوە و تێشیدا سەرکەفتگن .

ڕۆژئاوا لەم چەند ڕۆژەی دوایی دا یاریێکی پڕ مەترستداریان دەس پێکرد بەوەی کە بە ڕواڵەت لەگەڵ مەلاکانا گەیشتبێتنە ڕێککەوتنێک لە سەر بەرنامە ئاتۆمی سەفەوی یەکان . ئەڵبەت پێویستە ئەوە لە بیر نەکرێ کە دۆخی تایبەتی قەیراناوی ناوچەی ڕۆهەڵاتی ناوین بواری ئەم ڕێککەوتنەی ڕەخساندوە . بە پێچەوانەی هەرا و هوریای مەلا حەسەنی ڕۆحانی و دارودەستەکەی و هەروەهاش دەزگای بەرەێوەبەری حسەین باڕاک ئۆباما لە ئامریکا ، ئەم سازان و ڕێککەوتنەی نێوان مەلاکان و ڕۆژئاوا ، ئەگەر ڕاست بێت و سوور بن لە سەری ، ئەوە جیهان ڕووبەڕووی مەترسیێکی گەورە ئەبێتەوە و هاوسەنگی هێز و بەرژەوەندی بەلای مەلاکانا ئەشکێتەوە و ئاکامەکەشی بە بێ هیچ گومانێک ، قوول بوونەوەی قەیرانی هەنووکەیی ناوچەکە ئەبێت . ئیمپراتوری ئاتۆمی مەلاکانی ئێران ئەبێتە مەترسی سوور بۆ مرۆڤایەتی .

جەفەنگەێد ئا نوو  ئو دەدووان ، خێرۆی ڕێککەوتنەکە لۆ مەلاکان

 

جاری وا هەیە کە لە سروشتدا دارە بەرێک ئانکو گیایەک بەرێکی زیاتر لەوی لێی چاوەڕوان ئەکرێت بە گوێرەی سروشتی خۆی، بەرهەم ئێنێ کە لە کوردی خۆمان وەپێ ئوشن خێرۆ . هۆکاری خێرۆ نەزانراوە تا ئێستا . جا کە گۆڕانی کۆجین (gene pool) یان هەر ئاڵ و گۆڕیکی جنێتیکی (mutation) ئانکو ژی ژینگە و پێخۆرێکی تایبەتی (environment) ببنە هۆکاری خێرۆ ، ئەوە بە باشی نازانرێ و ماوەتەوە لۆ داهاتوو ساخی بکاتەوە . هەر وەتر، ئەم دەستەواژەیە لۆ گیایەک کە لە شوێنی ناشروشی خۆیا و لە شوێنێکی چاوەڕوان نەکراوا ئەڕوی و شین ئە بیتن ، بەکار ئەهێنرێ . مەلا حەمە عەلی خامەنەیی و مەلا حەسەنی ڕۆحانی زیاد لە دەسکەوتی ڕێككەوتن لەل ڕۆژئاوا ، خێرۆیەکی دیکەشیان لەو ڕێککەوتنە چنیەوە و ئەبی پێشی خەنی بن وەک جوتیار و وەرزێر و باخەوانەکانی کوردستان کە بە هەر خێرۆیەک خەنی ئەبن و بە خەڵاتێکی یەزدانی ئەزانن .

وەک باسکرا سازانی ڕۆژئاوا وەگەرد مەلایەل وەبان بەرنامەی ئاتۆمی ئیران ، سەرکەوفتنەک ئا گەلەک باش سی دەسەلاتداریەل سەفەویە و خۆیچیان هەلەکەیان قۆزتەوە پەی ئەوەی کە سەرکەوتنەکەیان مینا دەسکەفتەک ئەڕای مەردم هەرزان فرۆش بکەن . گۆر رێکەفتنەکە ئەشی چاوەنۆڕی ئەوە بین کە گەمارۆ و سزا ئابووریەکانی ڕۆژئاوا لە سەر مەلایەل هەڵ بگێرێت . تێکڕای یاریکەرانی ئەو گەمەش گشت خڕ توان ئی دەنگۆیە بە هێز بکەن پەی خاپاندنی مەردم . مەلاکان مردمیان ڕژانە بان کوجی و شەقامەکان و شانۆی پێشوازیێکی گەرم لە تاقمی نوێنەرایەتی ئێرانیان  لیست . جەفەنگەکە ها وە کوورە ؟ نەیاران ڕژیم سەفەوی جە ئێران ، بە چەپ و ڕاستەوە ، لە قووڵایی و ماکی ڕاستەقینە و هۆکاری بنەڕەتی ئەو ڕێککەفتنە بە تەواوەتی تێ نەگەیشتوون و ئەمانیچ دڵیان بەوە خوەش کردگە کە تواو بوونی گەمارۆی ئابووری ، باری ژیانی کۆمەڵانی خەڵک خوەش تەر بکاتن . لەوانەیە کە ئەوانەی هیچ ئاسۆیەک ئەڕای خۆیان نابینن ، بەم ڕێککەوتنە دەروویەک ببینن کە ئەوانیش بە سازانێک وەگەرد مەلایەل تشتەک سی خۆیان دابین بکەن . ئەگینا کێ هەس کە نەزانێ کو بازرگانانی ڤینیس و سیاسەت بازان ڕۆژئاوا و لەمانیش زەقتر و گرینگتر سەفەوی یەل زاڵ بە سەر ئیرانا ، کەنگێ مشووری بەرژەوەندی خەڵکیان خواردگە و پەی دابین کردنی سەری خۆیان ئێشاندگە .

ئەوانەی لە ریزی نەیارانی مەلای عەجەمدا بە ئاشکرا هیوا لە سەر خوەش بوونی باری ژیانی مەردم هەڵ ئەچنن ئەبێ زۆر خۆیان بە دۆش داماوی ببینن و خەلکیش بەوە بخاپێنن کە مەلای سەفەوی مشووری باری ژیان و خوەشگوزەرانیان ئەخوات . هەندەک ژ وان پەکەفتەێن سیاسی هەر ئەوەندەیان مابوو کە پیرۆزبایی جە مەلاکان بکەن . ئەمەش ئەو جەفەنگە سووک و چرووکەیە کە مەبەستمانە لێگرە . ڕژیمی سەفەوی بە چەکی داپلۆسینی هۆڤانانە و دژە مرۆیی بەسەر نەیار و دژبەرانی دا تاڕادەیەکی زۆر کاریگەر و بەرچاو زاڵ بووگە . دژبەرانی ڕژیم ئێستا لە دۆخی هیوابڕاویی و ناکارامەیی دان و کوردەکەو ماچۆ بووگنەسە مەقاشی هاوینە . هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی و وێک گرێدانیان لۆ ئەم دۆخە دڵ تەزین و جێگەی داخە فرەن . جەفەنگی هەڵ چنینی هیوا درۆزنە وەک کانیە درۆزنەی بەهارانی کوردستانە و کەم تەمەنە و زۆر نابات کە وشک ئەبێ . ( کانیە درۆزنە - درۆزنەشی پێ ئێژن - بەو کانیاوانە ئەگوترێ کە لە سەرەتای بەهارا بە هۆی سارێژ و تیراو بوونی ئاوی ژێر زەمینی شاخ و داخ و دەشتەکان ئەتەقنەوە و بۆ ماوەیەکی کورت خوەش و بەلەز ئەمەشن و ئە خوشن . )

حەشدی شەعبی لفەدووانەی بەسیجی ئێرانی و لفەدژانەی داعشە  

 

وەک ئێژن شەڕ درێژەی سیاسەتە و سیاسەتیش ئابووری دیاری ئەکات و ئابووریش بە شێوەی بەرهەم هێنان و ئەمێش بە کەرەسەی بەرهەم هێنان و ئەمەیچیان بە پیشەسازی و تێکۆنۆلۆژیا و زانست ئەمانەش بە مێژووی کۆمەڵگا و ڕەوتی گەشەکردنی یەوە بەستراونەتەوە . پێوەندێێکی ژیاری و لێک دانەبڕاو هەموشیان پێکەوە گرێ ئەدات . هەر بۆیە کاتێکە دوو لایەن ، وەک عەرەب و عەجەمی باسەکەی ئێمە لێگرە ، ئەگەنە ئاست و دۆخی شەڕی مەیدانی و ئانکو شەڕ بە واتای وشەکە ، ئەوە ئیتر خویایە کو ئەو شەڕە هەموو بوارێکی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەگرێتەوە . بێجگە لەو لایەنانەی کە هەتا ئێگرە باسیان لێوە کرا ، ئالێد مرۆڤی شەر ماوە کە سرنجی بدرێتێ و هەڵ بسەنگێندرێ . لە زۆربەی هەرە زۆری شەری باو و کلاسیکی دا یاسا و ڕێسا ئەوە بووە و ئەوەیە کە هێزی مرۆڤی هەر شەڕێک لە لایەن هێزە شەڕکەرەکانەوە پێشتر ئامادە و لۆ مەبەستی دیاریکراویان پەروەردە کرابێتن . جۆری چەک و ئاست و چۆنیەتی ڕیزبەندی چینایەتی و سازمانی کۆمەڵایەتی لە هەر قۆناخێکی مێژوویی دا ئەم ئامادە کاری و پەروەردەکاری یەی هێزی مرۆڤی شەڕێ دیاری ئەکات . بیر و هزری ئایینی و سیاسی و نەتەوەیی و چینایەتی و ڕەگەزی و جاری واش هەیە خێلەکی لۆ مەبەستی شەڕەنگێزی و شەڕخوازی هاتگەسە بکار ئانین پەی سازدان و ڕێکخستنا هیزێد ئا مرۆڤی شەڕ .

شەڕی عەجەم و عەرەبیش لەم یاسا و ڕێسا گشتی یانە بەدوور نین . لە کاتی هاتنە سەرکاری مەلای عەجەمانەوە و ژیانەوەی ئایدێۆلۆژی شێعەگەری سەفەوی یەوە هەتا دۆخی ئیمڕۆ هەر دوو ڵای عەرەب و عەجەم چەکی ناسیۆنالیزمی خۆیان ئاوێتەی بیرۆکەی ئایینی ئیسلامی بابەتی خۆیان کردوە ، لە سەر بنەمای مێژوویی ڕقەبەری و ململانێی کۆنیان . کارامەیی چەکی هزری هەرکامیان دەورێکی گرینگی بووە و هەیە لە ڕەوتی گەشە کردن و پەرەسەندنی شەڕەکەیان وەگەرد یەکتر .

وەهابی یەل لە سەر فیت و فیاتی کۆن لێ ئەخوڕن لەم مژارەدا و پشتیان بە مێژووی کۆن و بەرایی ئیسلامەکەیان بەستوە و دەنەی خەڵک بەوە ئەدەن کە بیانگێڕنەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ئەو چێرۆکە سەیر و سەمەرانەی کە خۆیان بۆیان هەڵ بەستوە . بڕشتی ئەم چەکە کۆڵ و پەڕپووتە لە سەردەمی ئێستادا زۆر نیە و هەتا دوێنی و پێش ئەوەی کە هەڵە و پەڵە و سەرچڵی ڕۆژئاوا ، بواری تەشەنەکردنی بیرۆکەی وەهابیگەریان لۆ بڕەخسێنێ ، هەر بەشی ئەوەندە بڕی ئەکرد کە بەشی ڕێکخراوە نهێنی و تێروریستیەکانیان مینا ئەلقاعدە ، خەڵکیان بۆ کۆ بکاتەوە . کاردانەوەی ئاسایی و سروشتی خەڵک ژ هەمبەر داکیرکاری و دەسدرێژی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان ودواترعێراق ، ئەم کورت هێنان و کەمایەسی یەی وەهابیەکانی، لۆیان چار کرد . ئاکار و کردەی دژە مرۆیی هێزەکانی ڕۆژئاوا لە ئەبووغرێب لە عێراق و باگڕام لە ئەفغانستان و هەروەها گواتانامۆ و دەنگدانەوەی جیهانی ئەو چیرۆکانە ، هەستی هەستیاری زۆرێکی هەڵ خڕان و ببونە پێخوری دەزگای بانگەشەکاری وەهابی پەی ڕاکێشانی خەڵک و تەیار کردنی هێزی مرۆڤی شەڕەکەیان . خاڵی گرینگ لەم پێوەندی یەدا ئەوەیە کە ئەو تاوانە دژی مرۆیی یانە کە ڕۆژئاوایی یەکان خۆیان پێیان لێ ناوە و هەر خۆشیان لە هەرا و قاویان داوە ، بوو بە هۆکارێک کە بە خێرایی ئیسلامی مەککەیی بەرەو ئیسلامی مەدینەیی هەڵ دا و ئەو ڕەوتەی کە ڕۆژئاوا خۆی بە ڕادیکالیزە کردن ناوی ئەبات ، خێراتر و کاراتر بکاتەوە .

کەرەسەی هەڵخڕان و دەنەدانی خەلک بۆ شەڕی وەهابی یەل لە دەرەوەی مەیدانی چالاکی خۆیان هەتا ئێستا ئەوەندە بەرهەمی نەبووە کە دەورێکی بەرچاڤ و کاریگەر لە مەیدانی شەڕدا ببینێ . ئەو چەند هەزار کەسەی کە چوونەتە ڕێزی داعش ئەوە نین کە لە باری هونەری شەڕ وشەڕکەریەوە دەورێکی ئەتۆیان هەبێ . لێ وەکی ئەبینرێ وەهابی یەل زۆر کاریگەرانە لۆ مەبەستی بانگەشەکاری خۆیان کەڵکی لێ وەرئەگرن و نەیارەکانیان ، هەر لە ڕۆژئاواوە هەتا عێراق و سووریە و کوردستانێشان لەگەل دابێ ، گرینگی و دەوری ئەو هۆکارە مرۆیی زۆر لەوەی کە هەیە گاوەرتر ئەکەنەوە و بەبێ ئەوەی مەبەستیان بێت و بە خوشیان بزانن ، کاڵای جیهانی بوون ئەکەن بەبەر ەهابی یەکانا و بەمەش ڕاستەوخۆ بواری فرەتر ئەڕای هۆڤانەکان پێک ئەهێنن .

لە بەرانبەر ئەم دۆخەی وەهابی یەکانا ، مەلای شێعەگەری سەفەوی عەجەمان ، فرەیەک باڵا دەستن و چەکێکیان بە دەستەوەیە کە وەهابی یەل بە خەویش لۆیان دەست نادات . لە ڕەوتی سازکردن و ڕێك خستنەوەی شێعەگەری سەفەوی لە ناو عەجەم دا ، مەلا محەمەد باقری بێهبەهابی ( وەحید) ، کاتی خۆی لە دەوربەری ١١٦٠ مانگیدا و لە ڕوەتی بە ناو "بزووتنەوەی چاکسازی " یەکەی خۆیا دابی پێڕەویی و پێشەوایی ( تەقلید و ئیجتەهاد )ی بەم شێوەی کە ئێستا هەیە ، داهێنا و دەسەڵاتی بڕیاردەر و دیاریکەری لە ناو شێعەی ١٢ ئیمامی پێک هێنا کە بە گوێرەی سروشتی ئایینی یەکەی تەنانەت لە ژوور دەسەڵاتی سیاسی بەڕێوبەرانی وڵاتەوە یە . لۆ بەهێزکردنی بنەمای ئابووری ئەم دەسەڵاتە بەرزە ئایینی یە و مسۆگەر کردنی سەربەخۆیی ئابووری ئەو چاوگە بڕیاردەرە ، بنەمایێکی ئابووری بیچمی دەربەگایەتی بەکار هێنرا و داسەپێنرا بە سەر خەڵکا . ئەوەی کە لە ناو شێعەدا بە یەک لە پێنچ ( خۆمس) ئەناسرێ و بارێکی زیایی لە یەک لە چلی ئیسلامی یە (زەکات ) ، لە ڕاستی دا هەمان یاسا و ڕێسای دەرەبەگایەتی یە کە لە کوردستانا بە یاسای دەودوو ( لە دە بەش دوو بەش) ئەناسری . وادانرابوو کە پێنچ هۆکار، ئابووری دەرەبەگایەتی هەڵ ئەسووڕێنێ. خاک ( زەوی )  ، ئاو ، دان ( بنە توو – تۆ )، کاری مرۆیی ، ئاژەڵ ( گاجووت ) ، ئەو پێنچ هۆکارە بوون و هەر کامیشیان بەشێکیان لە بەرهەمی کشت و کاڵیدا بەرئەکەوت . ئەوەش کە دەستەواژی دەودوو لە جیاتی یەک لە پێنج بەکار هاتووە و جێکەفتگە لە فەرهەنگی کوردەواریدا، لەوانیە پێوەندی بە جۆرئ بیرکاری باو بووبێت کە لە سەر دەخشتەیی بەڕیوە چووە یان لە سەر زاران خۆشتر بووبێت ئانکو ژی لۆ دابەش کردنەکە کەرەسەیەکی بابەتی باوی خۆی هەبووبێت . یان ئەوەتا هەر کام لەو پێنج هۆکارە کرابێتن بە دوو بەشەوە وەک زەویی بەراو و دێم و ئاوێش بە کەم و زۆریەکەی و نورەئاو و لەم بابەتە دابەشکردنە نەزانراوە لۆ ئیمەمانان چ لە باری زمانەونی یەوە و چ لە باری زانیاری کۆمەڵایەتی و بەڵگەنامەی ناسراو و زانراوە .

لۆ نەهامەتی و نەگبەتی خەڵکە بە تۆپزی بە شێعەکراوەکەی ژێر دەسەلاتی سەفەویەکان ، تەنانەت خەڵکە هەژار و ڕەشایی یەکە دبا دەوودوویەک لە بەشە دەودووکەی خۆیان ، زیاد لە یەک لە چلە باوەکە ، دابنێن لۆ پێشەوا ئایینی یەکانیان . ئەمەش بوو بە زاررووی شێعەگەری کە خوێنی خەڵك ئەمژێ و بەم ڕێکارە فێڵاویی یە داهێنراوەی ( بیدعەت ) وەحیدی بێهبەهانی، مەلای شێعەی ١٢ ئیمامی بوون بە کەڵەگای مشەخۆری ناو کۆمەڵگا و هەتا ئێشتاس ئەم دۆخە بە بێ وەستان بەردەوامە و هەتا دێت پێگە و جێگەیان بە هێزتر ئەکات . یەکەک دن ژ دەسەلاتی پێشەوایی مەلای شێعە ئەوەیە کە ئەوان خۆیان تەنیا بە کاروفرمانی ئایینی یەوە نەبەستوەتەوە بەڵکو دەوری ئایینی یەکان پان و بەرین کردوەتەوە و بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیشیان تاپۆ کردوەتە سەرخۆیان . لە ناو شێعەدا ئەوە پێشەوای ئایینی یە کە هەمیشە دواپەیڤ و بڕیاری گشت فرمانێک کە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە ژین و ژیاری پێڕەواکانیانەوە هەیە ، خڕ ها بەدەستیانەوە و پێڕەوانیشیان ، بێ لە مل کەچ بوون بە فەرمان و بڕیاریان چ بژاردەیەکیان نیە . هەر ئەم بارودۆخەش درگای سات و سەودای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەڕای ئاخوندیەل کردگەسەوە کە وەگەرد دەسەلاتدارانی سیاسی ڕۆژیان چ ناوخۆیی و چ دەرەکی ، گۆڕ پێداویستی و بەرژەوەندی خۆیان وەپی بلیزن .

هەرکام لەو مەلا شێعانەی کە ئەگەنە پلە و پایەی پێشەوایەتی ( مەرجەعیەت ) ، لۆ خۆیان دام و دەزگایەکی بەربڵاوی بەڕێوەبەری ساز ئەکەن و گۆر یاسا و ڕێسای شێعەگەری کار و فرمانیان رائەپەڕێنن . ئەم دیاردەیە وەک هۆکارێک لە دەرەوە و لە بان دەسەلاتی سیاسی ڕۆژ ، ئەوەندە ماف و دەسەلات و بڕەوەی هەیە لە ناو خەڵکی بە شێعەکراودا کە کۆمەڵانی خەڵک لۆ هەر مەبەستێک کە مەبەستیان بێت بهرووژێنن و هەڵیان خڕێنن ( بەسیجیان بکەن ) و ڕێکیان خەن. بەم شێواز و سازیە کۆنەی سەفەوی و مەلاکانی ئێستایان ، ئەوان کاربوون کو بە سانایی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی قولیزادە بقۆزنەوە و خۆیان بکەنە کەڵەگای شۆڕشەکە ، ئەڵبەت هاوهاوی برایانی شێرلیش و بازرگانانی ڤێنیسی سەردەمیش نابی لە بیر بکرێت . ئەوەی کە لۆ دەسەلاتی سیاسی و دەوڵەتی ، بە دەیان پێش مەرج و پاش مەرجی بەرایی و دوایی و بانگەشە و ئامادەکاری و سازانی گشتی بە مەبەستی هرووژاندن و سازانی خەڵک لۆ مەبەستێکی سیاسی ، بواری جێ بە جێ کردنی هەیە ، لۆ ئاخوندێک تەنیا بە بانگەوازێک و جاڕدانێک چێ ئەبێتن . لە ڕاستی دا هرووژاندنی خەڵک لە ڕێگەی ئاخوندەوە ، هەرزان ترین و ئاسانترین ڕێکارە کە لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆری دەسەڵاتدارانی سیاسی جیهان خەونی پێوە ببینن . مەبەست و ئارمانجی ئەردەشیری بابەکانی ساسانی لە تێکەڵی ئایین و سیاسەت و دەولەتداری و دەسەڵاتداریدا ، پڕاوپر بە شێعەگەری سەفەوەی هاتوەتە دی .

ئەوەش کە بواری ئاوەها دیارەدەیەکی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئافراندوە ، مێژووی شێعەگەری ١٢ ئیمامی سەفەوی یە لە وڵاتی قزڵ باشەکانی دوێنی کە ئیمڕۆ وە پی ئوشون ئێران . لە سەرەتای داگیرکردنی ئەم وڵاتە لەلایەن قزل باشەکانی لوبنانەوە ، خەڵکی وڵاتەکە هێشتا ئەوە نەبوون کە بە بانگەوازی مەلا و ئاخوندەک تەفرە بدرێن و ببنە مقاشی دەستیان . لەو کاتەدا ڕەوە تاتاری قزڵ باش لە لوبنانەوە بۆ ئەم وڵاتە ڕەویان پێ ئەکرا لۆ مەبەستی سەفەویەکان . لێ پاش ئەو هەموو سالە و لە خشتە و لە گۆ بردنی خەڵکە ڕەسەنەکەی ئێران ، ئێستا ئیتر ئەوە ئەم خەڵکە بۆخۆیان بوونەتە مقاشی شێعەگەری سەفەوی و پاشماوەکانی مەقسوود عەلی و سەید مورادی هێندی فسۆسی ئینگلیزیان .

ئەگەر واز لە کارکردی ئەم دیاردە لە مێژووەکەیدا بهێنن و تەنیا لە سەر دۆخی ئێشتا ڕابمێنین ، ئەوا لە هەمووان ڕوونە کە کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی ئەم ئاکارەی مەلاکان بوونەوە . خومەینی کە هێشتا جێگە و شوێنی خۆی بە پتەو و جێی دڵنیایی نەئەزانی و هێژ کەف وکوڵی شۆڕشگێڕی لە ئێرانا سەرکوێر نەکرابوو بە تەواوەتی ، بۆ سەرکوت کردنی بزاڤی نەتەوەیی کورد لەو بەشەی نیشتمانەکەمان دا بانگی شەڕی ئایینی ( فتوای جیهاد ) لە دژی کورد بڵاو کردەوە و ئەم بانگەوازەش بووە هۆی ئەوە کە خەڵکە لە گۆبراوەکە بە ڕەوە هێرش بکەنە سەر کوردستان . شؤرشی کورد هێژ خوەش ئەمەشی و ژ هەمبەر خومەینی و سپا قزڵ باشەکەیدا بەرێ خوەدا و زۆری نەخایاند کە شەڕەکەی گرژاڵ کە پێشمەرگەی ئازای کورد ، مەلا حەسەنی شیوەسەڵی ، فەرماندەی بە وەجی بوو ، تەسی بە خومەینی دا و سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ناو شارەکانیچ ، خومەینی ناچار کرد فەرمان و بانگەوازیەکەی بە بێ شەکەر بخواتەوە . لە هاوسەنگی بار و دۆخی ئەو کاتەدا ، کورد توانی لە ماوەیەکی کورتا ئەو هێرشە تێک بشکێنێ و سەلماندی کە هێزی خەڵکێکی وەک ئەو کاتی ڕۆژهەڵات کێشی ئەوەی هەیە کە بەڵای شەمشەمە کوێرە و کوللەی خومەینی بەرپەرچ بداتەوە . هەروەتریچ بانگەوازەکەی خومەینی لە دژی سەلمان روشدی و ئایاتی شەیتانی بە کاردانەوەی ڕۆژئاوا پووچەڵ کرایەوە .

لە شەڕی عەرەب و عەجەم دا دیسان ئەم دیاردەیە زۆر بە خەستی و چڕ و پڕی کەوتە کارەوە و ئەمجارە بانگەوازی خومەینی بە تێکەڵەیەک لە ناسێۆنالیزمی عەجەمی ، ئێرانی ئیسلامی ، سپایێکی پڕ هەژماری " بەسیجی - هەڵخڕاوان " پێکەوەنا و وەک ئامرازی مرۆیی کارا لە دژی عەرەب بەکاریان هێنا . بەڕێوەبەران و سەرپەرشتکارانی عەجەم لەو شەڕەدا "بەسیجی" یان لۆ پڕکردنەوەی کەلێنی چەک و تفاقی شەڕەکەیان لە هەمبەر سپای تەیارتری بەعسی یەکانی بەغدا بە باشی خستە گەڕ . بەسیجی کوردەکەو ماچو پێخۆری هەرزانی شەڕەکە بوون و گەیاندیانە ئاستێک کە تارق عەزیزی بەعسی لۆ پاکانەی بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لە دژیان ، ئاماژەی بە دەوری ئەوان ئەکرد و بەراوەردی ئەکردن بە کامیکازیەکانی ژاپۆن و بەکار هێنانی چەکی ئاتۆمی لە لایەن ئامریکاوە .

عەرەب لەم گەڕە تازەی شەڕیان لە دژی عەجەمی تەیار بە شێعەگەری سەفەوی ، چزی ئەو چەکە بەبڕشت و کارایەی هرووژاندنی خەڵک بۆ شەڕیان چەشت لە شەڕی بەعسی یەکان و عەجەم و دەریشی ئەخەن کە هیچی لێ فێر نەبووگن.  هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و داگیرکردنی بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتە ، مەترسێکی سووری لە دژی شێعە ، یەکەم لە عێراق و دووهەمیچ لە ئێران پێک هێنا . ستراتیژی عەرەب لە ژێر سەرکردایەتی وەهابیگەری دا ، ئەوە بوو کە بەرپەرچی پەرەخوازی عەجەم بدەنەوە و عێراقە کۆنەکەی ئینگلیزیان لۆ خۆیان ببووژێننەوە . هەرەس هێنانی سپا فشۆڵەکەی عێراقی ئامریکایی زراوی شێعەکانی تۆقاند و لۆ بەربەست کردن و بەرەنگاربوونەوەی داعشی وەهابی ، پەنایان بردە بەر چەکی بانگەوازی ئایینی شێعەگەری ( فتوا ) لۆ مەبەستی هرووژاندنی خەڵک لە دژی هۆڤانەکانی داعش. کاتی خۆی بانگەوازەکەی خومەینی ، سپای گەورە و گرانی " بەسیجی " لێ شین بوو . ئێستاس بانگەوازەکەی مەلا سیستانی هاوهاوی خومەینی لە عێراق " حەشدی شەعبی " لێ هەڵقوڵا و لە دژی وەهابیەکان خراوەتە گەڕ . نەهامەتی عەرەب و ناسێۆنالیزمە ئیسلامیەکەی ئیمڕۆیان ئەوەیە کە ئەگەر هەتا دوێنی " بەسیجی " عەجەمیان لە بەرانبەردا بوو ، ئەوئیتر ئیڕۆ " حەشدی شەعبی " مینا لفەدوانەی ئەو " بەسیجی " یە لە دژیان قوت بوەتەوە و چەکی هۆڤانەتی کیمیاوی دوێنێ بەعسی یەکان و هۆڤانەتی و تێروریزم و ڕەشەکوژی نامرۆڤانەی ئیمڕۆی وەهابی – داعشی چاریان ناکات . وەهابی بە هەموو توانا و دەرەتانیەوە ، وەک باسی لێوەکرا ، کاری داعش پێک بهێنێ وڕیکی بخات ئەرای مەبەستی خۆی . لە هەمبەر ئەمەێچ دا ئەوەتا چەکی بە بڕشت تر و کاراتری عەجەمی شێعە وەگەڕ کەوتووە و زۆرێش باڵا دەست ترە نەک هەر لە بواری شەڕی مەیدانی بەڵکو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتش دا . عەرەب دیسان دۆراوی ئەم گەمەشن . چەکی شێعەگەری لە بۆ هەڵ خڕانی خەڵک تا ئەو ڕادەیە هەڵی داوە و بە بڕشتە کە وەک ئاماژەی پێکرا ئەتوانی بەشێکی بەرچاوی عەرەبیش (وەک ئەوەی لە لۆبنان و فلستین و میسر و سووریە کردوویانە و یەمەنی ئەم دوایەش با بێتە سەیان) لە دژی وەهابیەکان هەڵ خڕێنێ و بیان خاتر گەڕ . هەر لەم پێکی یەش ئەوەتا ئەبینین کە تەنانەت کوردی فەیلیچ کەوتوونەتە داوی تەونی مەلاکانی عەجەم . وەهابی جە هەمبەر ئەم دیاردە پڕ لە مەترسی یەدا دۆش داماون و هیچیان پێ ناکرێ و چەکی دەستیان لە چاو ئەمەی شێعەگەری سەفەوی چ بڕشتێکی ئەوتۆی نیە و قەت لە کێشی دا نەبووە و نیە کە بتوانێ عەجەم لە دژی عەجەم هەڵ خڕێنێ وەک ئەوەی کە عەجەم ئەیکەن لەدژیان .  

ئەزموونی "بەسیجی "  لە ئێرانی سەفەوی دا دەری ئەخات کە کەڵک و کارایی ئەوهێزە هەڵخڕاوە ( بەسیج کراوە ) تەنیا بە بواری شەڕی مەیدانی نابەسرێتەوە و" بەسیجی و حەشدی شەعبی " شێعەکان چونە لفەدووانیەک ، دەورێکی کاریگەریان ئەبێت لە ستراتیژی پەرەخوازانەی ئیمپراتوری شێعەگەری سەفەوی لە ناوچەکە و بگرە جیهانیشدا . هەر لە ئیستاوە هێندێک دەنگی مشوورخۆری و دڵەراوکێی ڕۆژئاوایی یەکان لە مەڕ ئەم دیاردەیە بەرز بووەتەوە و هیچ دوور نیە کە ئەمانە جێگەی داعش بگرنەوە لە داهاتوودا ، لە گەمەی سیاسی شێعەگەری و ڕۆژئاوایی یەکانا . هەر لەم پێکی یەش، خەڵکی ناوچەکە و لە پێش هەمووشیانەوە کورد و بەتایبەتی تریش باشوور لە داهاتوودا ڕووبەڕووی مەترسی ئەم لفەدووانەی سکی شێعەگەری ئەوبنەوە . ئەوەتا لە خوارووی باشووری نیشتمانەکەمان ئاسەوار و زەنگی ئەو مەترسی یە چاوەڕانکراوە بە ڕۆژی ڕوون لێ ئەدرێ و دیارە و ئەوەی کە یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان ئەیکات گەلێ گران بە سەرخۆیانا و گەلی کوردیشا ئەشکێتەوە . تێکەڵی و پێوەندی پ ک ک وەگەرد مەلاکانی تاران و شێعە بەعسی یەکانی سووریە لە سەر بنەمای درۆزنانە و ساختە و بەمەبەستی سیاسی هەڵچنراوی عەلەویی یەکەی سەید ڕەزۆ ئا کوردان ، لەوانەیە بواری ئەوە بە سەفەوی زاڵ بە سەر ئێرانا بدات کە لە داهاتوودا شتێکی لە بابەتی " بەسیجی و حەشدەی شەعبی"یش لە تورکیە ساز بکەن  ، سووریەش ئەوە ئیتر هی خۆیانە و چۆنیان پێ خۆش بێت و چۆنی بە پێویست بزانن تەراتێنێ تێدا ئەکەن و بەشێکی لۆبنانیش بە هەمان شێوە . ئەمەو و تیلی عەجەم لە کاروباری تورکیە ، لە رێگای پ ک ک وە هەر لە ئێستاوە بە ڕاشکاوی بووەتە کۆسپێک ژ بزاڤێد نەتەوەیی ئا کوردان ڕا نەخاسما ژ باکووری نیشتمانەکەمان  .

 

مەتەڵی تاواریش سەید محەمەد عەلی خامەنەیی !

 

کردەی دژە مرۆڤانەی مەلا پاوانخواز و دەسەڵاتدارەکانی عەجەم و هەر وەتریش مێژینەی مشەخۆری و پاشەڵ پیسی سیاسی و کۆمەڵایەتیان ، هیما و سەروسەکوتی ئەوانی لەبەرچاو زۆرینەی خەڵکا رژد و ناشیرین کردوە و وەک هێمای دواکەوتوویی و کۆنەپەرەستی سەیر ئەکرێن . لێ ، ئەم بۆچوون و ئەم هەستە ئەوە ناشارێتەوە کە زۆربەی ناودارانی ئەو مەلایانە کاتی خۆی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە و پلەی بەرزی ئاکادیمیایی یان هەیە . لەمانەی ئێستایان مەلا حەسەنی سەرەک کۆماریان لە ئینگلیز و مەلا عەلی خامەنەیی باش مەلا و سەرۆکی هەرە بەرزیان لە ڕووسی سەردەمی کمۆنیستی دا خوێندوویانە . عرووسەکان ناوی مەلا عەلی خامەنەیی و پلە و پایەی ئەو لە ناو کۆمەڵگای ئێرانا بە خۆهەڵکێشانەوە باس ئەکەن و بە بەرهەمی سیاسەتی پێشووی ڕۆژهەڵاتناسی کمۆنیستانەی خۆیانی ئەزانن و ناوەکەی لە ڕیزی دەسکەوتەکانیان لەو بوارەدا و لە ریزی دەرچووانی زانستگای پاتریس لۆمۆمبا ڕێز ئەکەن . 

پاتریس لۆمۆمبا سەرکردەیەکی هەرە ئازا و بەوەجی ئافریکا ، خەڵکی کۆنگۆ بوو و لە ناو سەرکردەکانی ئافریکایی دا ناو و ناوبانگێکی هەرە بەرز و بەرچاوی هەبوو . بێ لە خەباتی ئەو قارەمانەی مرۆڤایەتی لە دژی دڕ و هارترین و نامرۆڤانەترین شێوەی ئیستعماری ئاورووپاییەکان کە بلژیکەکان دایان سەپاندبوو بە سەر خەلکی ولاتەکیدا ، وتارەکەی لە ڕۆژی سەربەخۆیی کۆنگۆ بوو بە مێژووی خۆی و ولاتەکەی و مرۆڤایەتی . چیرۆکی ئەو وتارەی پاتریس لۆمۆمبا خۆبەخۆ بیرەوەی و یادی هەڵشاخەنەوەی بوێرانە و قارەمانانەی بێکەسی کورد لە ڕووی پیاوانی ئیستعماری ئینگلیزی و بەستە ناودارەکەی " ٢٧ ساڵە " لام ئەبووژێنێتەوە . پاتریس لۆمۆمبا بێکەس ئاسایی لەو ڕۆژەدا و لەو بۆنەدا، قامکی گڕاوی ڕەخنە و گازەندە و تاوانبار کردن ئەکا بە چاوی بووکەشووشە سووراو و سپیاوکراوەکانی بنەماڵەی بوودەڵە و مرۆڤ کوژی پاشایەتی بلژیکی و تاوانی کۆمەڵ کوژی زیاتر لە ١٠ ملێۆن خەڵکی نیشتمانەکەی و قامک و دەست و گوێ بڕینی خەڵکە بێ تاوانەکەی ڕەپاڕەپ ئەداتەوە بە چاوی ئەوانەی کە پێیان وابوو ئانکو دەخاستن وسا بنوێنن کە دەوری باشیان لە نیشتمانی پاتریس لۆمۆمبادا گێڕاوە .

پەیڤەک دن ژ پاتریس لۆمۆمبا ئەڕای ئێمەێج کوردیەل بە نرخە و پێم وایە جێگە خۆیەتی باسی لێوە بکرێت . لە باس کردنی دەوری قەشەکانی ئیستعماری و مسێۆنەرکانیان ، پاتریس ئەیگوت کە ئەوانە هاتن ئینجیلیان بە دەستەوە بوو و فێری ئەوەیان کردین کە چاو بنووقێنین و و بیخوێنینەوە . ئێمەش وامان کرد و کە چاومان کردەوە دیتمان کە ئێمە بووگین بە کریستان و ئینجیل بە دەستمانەوە بوو و ئەوانیش خاکی وڵاتەکەی ئێمەیان بە دەستەوە بوو . ئەمەش دەق چیرۆکی داگیرکاری خاک و زەویە کە ئێستاش لە هەموو جیهانا بە کوردستانەکەی ئێمەشەو دووپات ئەبێتەوە .

کوشتنەکەی پاتریس لۆمۆمبا و شێوازە هۆڤانەکەی هیچی لە هۆڤانەتی داعشەکانی ئەم سەردەمە کەمتر نیە . ئەو کەڵە پیاوەی ئافریکا بوو بە هێمای مرۆڤایەتی سەردەمی خۆی و ڕووسەکانیش ناو و ناوبانگەکەیان قوزتەوە و کردیان بە ناوی زانستگای ڕۆژهەڵاتناسی کمۆنیستی خۆیان .

مەلا عەلی خامەنەیی لەو زانسگای پاتریس لۆمۆمبا خوێندوویەتی و ئەبی گۆڕ سیاسەتی ئەو کاتی کمۆنیستان فرچک درابێ و پەروەدە کرابێ وەک زۆربەی ئەوانی تر کە هاو دەورەی بووگن . لۆیێ پێم وایە نازناوی تاواریش مەلا عەلی خامەنەیی پڕواپڕ کاڵای باڵای بیت . لەوانەیە کە هەڵدانی کوت و پڕی مەلا عەلی دوای مردنی خومەینی بۆ ئەو پلەو پایەی ئێستای و پێلان و بەزم و ڕەزمی دواییان لە ناو ڕەوەی مەلاکانا و ئەحمەدی خومەینی و مردنی لە ناکاو و چاوەڕوان نەکراوی ئەو کابرایە ، بەسترابێتەوە بە دەوری عرووس لە ئێرانی ئیسلامی و ئامادەکاری پێشتریان لە زانستگای پاتریس لۆمۆمبا . هەویری ئەم تاواریشە لەوانیە ئای زیاتریش هەلبگرێ و ببەسترێتەوە بە چێرۆکی مەقسوود عەلی چاوساخی برایانی شێرلی ئینگلیزی لە وڵاتی قزڵ باشاندا و وەپیمان بوشت کو مێژووە و دووپات و چەند پات ئەبێتەوە .

ئەم تاواریش خامەنەیی یە ئەبی وەک نزمترین لە ناو دەرچوانی زانستگای پاتریس لۆمۆمبا سەیری بکرێ گۆڕ کردە و ئاکاری دژە مرۆڤانەی لە دژی خەڵکە داماوەکەی ئێرانا . چیرۆکی ئەم تاواریش و میستر و هێرن و مسێۆ و سینێۆر مەلایانە و هاوهاوەکانیان ئەوە دەرئەخەن کە تەونی ژیانەوەی سەفەوی گەری لە مێژدا تەنرابوو و کاری وەبانا ئەکرا و بە ئالامیشیان گەیاند و ڕژیمی شێعيگەری سەفەوی زال بە سەر ئێرانشا بەرهەمەکەیەتی . خوا بمان پارێزی لە شەڕیان .   

 

کاردۆخ

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

٢٠/٠٤/٢٠١٥