((1 ))

خانمه‌که‌م !

ئایا هیچ گـومانێـکـت هەیە له‌وه‌ی :

- که‌ تۆبیت جوانتـرین ژنی سه‌ر زه‌مین ؟

  له‌ ناویشیاندا گرنـگـترین ؟

 

- که‌ گه‌یشـتن به‌ کلیله‌کانی دنیا، ئه‌وکاته‌ بوو

  که‌ تۆم ده‌سکه‌وت

- که‌ پێـکهاتەکانی دنیا گـۆڕاوه له‌و کاته‌وه‌ ‌

  که‌ دەسـتم لەدەستـت کەوت

ئایا هیچ گـومانـت هەیە له‌وه‌ی

ئەوکاتەی هاتیتـە ناو دڵم

ئەوە بوو به‌ گرنـگـترین رۆژی مێـژوو

تۆش بویت به‌‌ جوانترین گـوڵم ؟

 ((2 ))

ئایا بۆ تێـگـه‌یشتن له‌ خۆت !

پێویست بە هیچ گـومانێـك دەکات ؟

ئەی ئەو کەسەی بە چاوەکانت، داگـیرت کرد وە

بەشێـکی زۆری ((کات)) .

ئەی ئەو ژنەی، وه‌ك فرۆکـه‌ی جێـت

شه ‌پۆله‌کانی، ئه‌و ناوه‌ ده‌هه‌ژێـنێـت  

هەر کاتێك بەرێوە دەروات

********.

من له‌ ئاستی تۆ، نازانم چیم بە سەردێـت

وەك ئەوە ی تۆ لە ژیانی مندا

یەکە م مێـینە بوو بێـت

وەك ئەوەی من پێش تۆ

هیچ دڵدارێـکـم نه‌ بوو بێـت

هیچ خۆشـەویسـتیەکـم، نەکـردبێـت

ماچ نە کرابم و هیچ ماچم نەکردبێـت

 

من ناسینی تۆ، بە سەرەتای له‌دایكـبوونم دەزانم

پێـش ناسینی تۆ، بیرم نه‌ماوه‌ چۆن بوه‌ داستانم

تۆ منت وا داپۆشـیوە !

پێش سۆزی تۆ لەوە ناچێـت مانای بوو بێ ژیانم

وەك ئەوەی، ئەی شاژنەکەم

من چۆلەکەیەک بووم و لە باوەشی تۆوە

دەستی پێکردبێـت جوڵانم

 

((3 ))

ئایا هیچ گـومانـت هه‌یه‌ له‌وه‌ی

که‌ بوونی تۆ بۆ کەسایەتی من به‌شـێـک بێـت ؟

یان من، ئاگـرم له‌ چاوه‌کانت دزی بێـت ؟

یان دژوارترین شـۆرشه‌کانم کرد بێـت ؟

ئه‌ی گه‌ڵای رێحانه‌ و ئه‌ی یاقوت ‌

ئه‌ی گوڵه‌کـه‌م، ئه‌ی کچە سوڵتان

ئه‌ی په‌سه‌ندترینی هه‌مو شاژنه‌کان

ئه‌ی ئه‌و مانـگـه‌ی هه‌موو ئێـواران

له‌ په‌نجه‌ره‌ی ووشه‌کانه‌وه‌ سه‌رم لێ ده‌دات

ئه‌ی ئه‌و ماسیه‌ی، له‌ ناو ئاوی ژیانمدا مه‌له‌ده‌کات

ئه‌ی به‌ نرخترین ده‌سکه‌وتێـکم

له‌ ناو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی فتوحات

ئه‌ی دواهه‌مین نیشـتیمانێـك، تێـدا له‌دایك ده‌بم

و تێـیدا ده‌نێژرێم و

بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانم فرسه‌ت هه‌ڵ ده‌خات .

 

 ((4 ))

ئه‌ی ئافره‌تی جێیی سه‌رسـوڕمان،  ئافره‌تکه‌م

نازانم چۆن شه‌پۆله‌کان منیان هەڵداوە تە، به‌ر پێـت

نازانم چۆن هاتم بۆ لات و

چۆن ئاراستەی تۆش، روو بە رووی من هاتبێـت

ئه‌ی ئه‌وکـه‌سه‌ی هه‌موو باڵنده‌کانی ده‌ریا

پاله‌په‌ستۆیانه، تا له‌سه‌ر سنـگـتا جێـیان دەستـکەوێت .

چه‌ند به‌خته‌وه‌ر بوم به‌وه‌ی

کاتێـك قەدەر، منی بۆ لای تۆ برد بێـت .

 

ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی ده‌چیته‌ ناو پێـکهاته‌کانی شـیعر

گه‌رمابه‌خشی، وه‌کـو لمه‌کانی گـوێ ده‌ریا و

نایابی وه‌کو شه‌وی له‌یله‌تولقه‌در

*******.

له‌و رۆژه‌ وە، که‌ له‌ ده‌رگات دام،

ته‌مه‌ن ده‌ستی پێکرد .

چه‌ند قـژم جوانـتربوو

کاتێـك له‌ ناوده‌سـتت دا په‌روه‌رده‌ت کرد

چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێـزتر بوم

که‌ خودا تۆی پێـشـکـه‌شـم کرد ؟

 

 ((5))

ئایا هیچ گـومانـت هه‌یه‌ له‌وه‌ی

که‌ بۆ من، تـۆ بیـت، پرشـنـگی چاوان ؟

یان وەکـو بەردەوامی تیشـکی یەکـتری بن، دە سـتەکانمان ؟

یان ئه‌وه‌ی که‌، ووشه‌کانی تۆ، له‌ لێـوه‌کانی منه‌وه‌ بێـنه‌‌‌ زمان ؟

ئایا هیچ گـومانـت هه‌یه‌ لەوەی

تێـکەڵی یەکـتریە جەستەمان ؟

 

((6 ))

ئه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی به‌ربووی له‌ گـیانم

ئه‌ی ئە و میوه‌یەی داتـپۆشـیوە لق و چـڵه‌کانم

ئه‌ی ئه‌و جه‌ سته‌یه‌ی ده‌برێـت وه‌کـو شـمشـێر

په‌لامار ده‌دات وه‌کـو بورکان

ئه‌ی ئه‌و مه‌مکانه‌ی به‌رامه‌یان لێ هه‌ڵده‌ستێ  

وه‌كـو کـێـڵـگـه‌ی توتنه‌کان ‌

وه‌کـو ماینیش به‌ره‌ و رووم، که‌وتونه‌ته‌ غارد ا ن .

پێـم بڵی چـۆن خـۆم رزگارکـه‌م

له‌ شـه‌پۆله‌کانی لافاو و زریان ؟

پێـم بڵی ده‌کـرێ چیت لێ بکه‌م ؟

من وام لێهاتوە

وه‌ك توشـبوی ماددە هۆشـبه‌ره‌کان

پێـم بڵێ چاره‌ی من چی بێـت ؟

په‌رۆشـیم گـه‌یشـتـۆته‌ ئاستی

ورێـنه‌کردن و بزڕکان .

 

((7 ))

ئه‌ی خاوه‌ن لوتی ئه‌غریقی و

ئەی، قـژ وەک هی، کچه‌ ئیسپان

ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی له‌ زه‌ماندا دوباره‌ نابێـته‌وه‌

مه‌گـه‌ر جارێـك له‌ هه‌زاران

ئه‌ ی ئه ‌و ژنه‌ ی به‌ پێـخاوسی سه‌ما د ه‌کات له‌ هه‌ناومدا و

له‌ به‌ر‌ دەروازەی شاده‌ماره‌ خوێـنبه‌ره‌کان

تۆ کـه‌ی هاتیـت و چـۆن هاتیت ؟

چۆن بویته‌ ره‌شه‌بای سه‌ر ویژدان ؟

ئه‌ی یه‌کـێـك له‌ دیاریه‌کانی خودا

ئه‌ی هه‌وری خۆشەویستی و سۆزی جوان

ئه‌ی گـرانبه‌هاترین مرواریـم

کە خودا تـۆی پێـدام

چەند بەخـشەندەیی بە سەرما داباران ؟

 

 

 

 

 

07-02-215 ستۆکهۆڵم