باله (ساسۆن حسقێل) ه‌وه فێربین ... ئه‌حمه‌د سه‌یید عه‌لی به‌رزنجی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 644
1 – 2
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م حوكمه‌ته عاره‌بیه له‌به‌غدا دامه‌زراوه (1921) ، هه‌مووی ساڵی تێدا وهرنهگهڕایهوه، كاربهدهستانیی به‌چاولێكردن له‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ریتانیایی كه‌وتنه پرس وڕاوێژ به (دائیره‌ی مه‌ندوبی سامی له‌به‌غدا) بۆڕێكخستنی جه‌مسه‌ره‌كانی ئامێری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێك كه‌به‌زۆر نه‌ك به‌خوایشت خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی سایكس - بیكۆی 1916 پیكه‌وه گری درابوون.
نه‌شاره‌زایی ودهسهپاچهیی خه‌ریكبوو سه‌ری له‌پیاوانی حوكم ده‌شێواند، جا زووبه‌زوو هانایان بۆئه‌و فه‌رمانبه‌رو كۆنه ئه‌فسه‌رانه‌ی حوكمی عوسمانی دوابڕاو برد.
(فرانسیس بیكۆن 1561 – 1626) فه‌یله‌سووفی به‌ریتانیایی وشاره‌زای به‌ڕیوه‌بردن له‌كاروباری وڵات‌دا، ده‌ڵی: (وڵات به‌پاره‌و پیاوانی كرده‌ی دڵسۆز بنیاتدهنری) . ئه‌وكات له‌یه‌كه‌م كابینه‌ی حوكمی عێراقیشدا (ساسۆن حسقێل) ، ساڵی 1921 كرابه وه‌زیری دارایی.
ساسۆن حسقێل 1860 – 1932 جووله‌كه‌یه‌كی شاره‌زاو پسپۆڕی ده‌گمه‌نی سه‌رده‌می عوسمانی بوو،له‌به‌غدا له‌دایك بووه، خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه‌كی زانست و زانینی به‌رزی عه‌یامی خۆی بوو، به‌ویقارو دڵسۆز‌و ده‌ستپاك، لێزان له‌بواری ئابووری وكاروباری به‌ڕێوه بردندا، ده‌یویست به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌و شارستانیتر سیستمی بێنێته‌دی، به‌ڵام به‌كه‌مترین تێچوون وكورتترین ماوه، به‌رده‌وام كاریش بكری بۆ ڕاماڵینی ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌ره سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووریانهی دێنه ڕێی سیستمه خوازراوه‌كه‌ی.
له‌وكاره به‌رچاوو مێژووییانه‌ی: دانان و ڕێكخستنی یه‌كه‌م بوودجه‌ی پاره له‌عێراقدا، وه یه‌كه‌م داڕێژه‌ری هه‌یكه‌لی باج وده‌رامه‌ت بۆ حوكمهتهكه به‌شێوازێكی نوی. یه‌كه‌م وه‌زیرێك بوو كهفهرمانیدا به‌ڕێكخستنی (ته‌قویم – ڕۆژ ژمێر) ێكی ڕه‌سمی تایبه‌ت به‌حوكمه‌ت بۆده‌ستنیشانكردنی ڕۆژانی كارودهوام وپشووه ڕه‌سمییه‌كان له‌وڵاتدا.
ساسۆن حسقێل سه‌رۆكی ئه‌و شانده‌ی حوكمه‌ت بوو كه‌له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تركی وبهریتانیاییهكان كه‌وته دانوستان بۆساغكردنهوهی به‌شه‌پاره‌ی عێراق له‌فرۆشتنی نه‌وت، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داگرت كه ده‌بی ئه‌وبه‌شه به‌ئاڵتوون بێت نه‌ك بهپاوهن ودراوی كاغه‌ز، به‌مه بناغه‌یه‌كی پته‌وو تۆكمه‌ی بۆتوانای ئابووری وڵات داڕشت. سه‌یرله‌وه‌دابوو هه‌ندی له ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق كه كۆمپانیاكان ده‌میان چه‌ور كردبوون، به‌رهه‌ڵستی پێداگرییه‌كه‌ی ساسۆنیان ده‌كرد، به‌ڵام مه‌لیك كهدڵنیابوو له توانا‌و پاكی ساسۆن، گشت ده‌سته‌ڵاتێكی ڕه‌های بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابووبهو.
ده‌گێرنه‌وه گوایه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوودجه‌ی ساڵی 1926 ی په‌سه‌ند كرد، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ داوای بیست دیناری لی ده‌كات بۆپڕۆژهیهكی خزمه‌تگوزاری له (دیوانییه) ، به‌ڵام به‌داوای لێبووردنه‌وه ساسۆنی وه‌زیری دارایی ده‌ڵی: { گه‌وره‌م خاوه‌نشكۆ، ناكری چیدی یه‌ك فلس له‌وه‌زیاتر خه‌رج بكری كه‌له بوودجهدایهو په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه. }
هه‌ر ئه‌م كار‌و داهێنانه پڕبایهخانهیبوو له‌بواری ئابووری به‌گشتی و دارایی به‌تایبه‌تی وایانكرد كه‌له گشت كابینه‌كاندا وه‌زاره‌تی دارایی بهوبسپێرد ری ودواییش بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران - نواب -، لهوێكانێش وتار‌و تی بینییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌پرس و بابهتهكان جێی سه‌رنج وڕه‌زامه‌ندی بوون. ئه‌وه‌ی به كتێبه‌كانی (وقائع جلسات المجلس النیابی) ئه‌و حه‌له‌دا بچێته‌وه ده‌زانی ئه‌و پیاوه چ كاریگه‌ریه‌كی بووه له‌سه‌ر بنیاتنان و دامه‌زراندندا، چۆن له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه‌سانی گه‌نده‌ڵ وحیزبی مشه‌خۆرو هه‌لپه‌رست لێی بیزارو وه‌ڕسبوون.
به‌ڕێزان، ئاخۆ حوكمه‌ته‌كه‌ی هه‌رێمی ئێمه‌ش پێویستی به‌چه‌ند پیاوی وه‌ك (ساسۆن حسقێل) هه‌بێت؟.. . پیاوی شاره‌زا، دڵسۆز، ده‌ستپاك، خه‌مخۆرو بوێر.