نها.. . كوردستان له ژێر هێرشی تیرۆرستیدایه.. . مامۆستا محمد گه‌رمیانی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 562
گروپه تووند ره‌وه‌كان ماوه‌یه‌كه شاره‌كانی كوردستانیان كردۆته ئامانجی كرده‌وه تیرۆستی و تێكده‌رانه‌كانیان له دوێنێ له هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌مرۆش له كركوك چی به شێوازی ته‌قینه‌وه یان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگیری له كركوك،
فاكته‌ره‌كان
1_ له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پایزی ئه‌مساڵدا و تێكشكاندنی باڵانسی هێزی كلاسیكی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و دروست بوونی ریز به‌ندی نوێ له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كاندا هاوتا له گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی قۆناغێكی نوێ له بهرانَگاری بوونه‌وه بۆ هه‌موو چه‌مك و لایه‌نه‌كانی ئه‌و هێزانه، ئه‌م پانارۆمایهش هه‌ل و مه‌رجی گونجاوی بۆ ئه‌و گروپانه ره‌خساند بۆ سوود وه‌رگرتن له لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه به شێكن له دیمه‌نی گشتی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه،
ا_پارتی ده‌سه‌ڵات له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و له گه‌رمه‌ی خۆشی و سهرمهستێكانی بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ( (كه به زۆری تۆمه‌ت كرابوو به ساخته كاری) ) ژینَگهیهكی له بار هاته كایه‌وه له به‌ره‌ڵای و پشێوی كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌لێنێك دروست بوو بۆ دزه كردنی ئه‌و تیرۆرستانه (كه له مه‌ڵاسدا بوون له بنه ره‌تدا) بۆ ناو هه‌ولێر و دواتریش هێرش كردنیان بۆ سه‌ر باره‌گای ئاسایشی پارتی له جه‌رگه‌ی شاردا،
ب_له سلێمانی ره‌وشه‌كه هه‌ندێ ئاڵۆز ونادیارتره و ره‌گ و ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناكۆكی و كێشمه‌كێشی باڵاكانی ناو پارتی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و باڵه ده‌ست رۆویشتووی ناو یه‌كێتی كه (فایلی) ئاسایشی له ده‌ستدایه كه‌وتۆته ژێر فشاری زیاده‌ره‌وی باڵه‌كانی تر بۆ راده‌ست كردنی ئه‌و دۆسێانه بۆ هێڵی گشتی، ئه‌و ململانیانه له كۆتایدا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر باری ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی به خاو كردنه‌وه‌ی و گۆرینی بازنه‌ی باری ئاسایش له چوار ده‌وری شاره‌وه بۆ چوارده‌وری خۆیان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌روشتی له به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه،
2_به‌رفراوان بوونی جهنَگی سوریای دراوسێ و رووداوه‌كانی كه به گشتی له قازانجی ره‌وته تیرۆرسته‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه له به هێز بوونی به‌ره‌ی (نوسره) به راده‌یه‌ك كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی به زیاتر له (40،000) جهنَگاوهر هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت وڵاته‌كانی ئه‌مریكا و رۆژههئاوای تۆقاندووه و له بره‌وی ههوڵێكدان بۆ سه‌رنگووم كردنیان به هه‌ر ئامرازێك بێت،جێگای سه‌رنجه كه به ده‌یان گه‌نجی كوردیش په‌یوه‌ندیان به‌و گروپانه‌وه كردووه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به پێی راپۆرتی ئاسایشی هه‌رێم،دیاره ئه‌م ئاسته به تایبه‌تی جێگای نیگه‌رانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه له‌وه‌ی ته‌شه‌نه بكات بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ره‌وته جیهادییه كورده‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كاندا دروست بوون له سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌ڵه تیرۆستێكی كورد وه‌ك مه‌لا كرێكار كه باوك و سه‌ركرده‌ی (مه‌عنه‌وی) نه‌وه تووند ره‌وه‌كانی كورده،
3_ته‌ریك بوونه‌وه و پاشه‌كشێ پێ كردنی گروپی (دوله الاسلام العراقیه و چه‌ند گروپێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده وه‌ك هێزه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له پاشماوه‌ی حیزبی به‌عس) له ناوچه سونێكانی عیراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له رێگای په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌ندامانی به به‌ره‌ی (نوسره) وه له سوریا، ئه‌و هۆكارانه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆ جیاكردنه‌وه له‌و به‌ره‌یه هان ده‌رێك بوو بۆ خۆ سه‌لماندن و دوو باره كۆنترۆڵ كردنی گۆره‌پانی گه‌رمی ناوچه‌كه له رێگه‌ی وه‌شاندنی گورزی (نوعی و تكتیكی) له كوردستان كه به به‌هه‌شتی ئاسایش ناسراوه له گه‌رمه‌ی ته‌راتێنی ئه‌و گروپانه، دیاره كێشمه‌كێشه‌كانی ناو ئه‌و دوو گروپه تیرۆرستیه و جیابوونه‌وه‌یان له‌م دوایه‌دا له سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی و نماینده‌ی تیرۆر ده‌كات به‌ڵگه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌یه،
شاری كركوك له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئهسنیكی و نه‌ته‌وه‌یه‌وه زۆر جیاواز و ناته‌بایه (نوێنه‌ره‌كانی كه‌مینه‌ی عه‌ره‌ب خۆشیان به كوردا نایه‌ت وتوركمانیش به هه‌ردووكیان) ئه‌م هۆكاره‌ش به دیاری كراوی دیمه‌نێكی ته‌ڵخی داوه‌ته چه‌مكی ئاسایش و ئفلیج كردنی ده‌زگاكانی به تایبه‌ت ئه‌و ناكۆكی و ململانیانهی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه دوو ده‌زگای ئاسایشی به هێزیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ریه‌ك بۆ ئهجندهیهكی جیاواز له یه‌ك، هه‌ر بۆیه ئه‌و گروپانه به ئاسانی ده‌توانن هه‌ڵكوتنه سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌ك (ته‌حه‌دایه‌كی) به‌رچاو بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كه‌وه و رهنَگه داگیر كردنی ده‌زگای هه‌واڵگیری مانایه‌كی سه‌ربازی ئه‌و تۆی نه‌بێ به‌ڵام له رووی ستراتیجی و دووربینیه‌وه پر له (مانا و معنویاته) ، ئه‌م رووداوه دڵ ته‌زێنه رهنَگه زۆر په‌یوه‌ندی نه‌بێت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كركوك و عیراقه‌وه كه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه كه لینكه‌ی هه‌بێت له گه‌ڵ بوونی كه‌لێن و كه‌له‌به‌ری ئاسایشی و سه‌ربازی (موزمن) له‌و بازنانه‌دا جگه له به هێز بوونی ئه‌و گروپانه له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایهتیانهوه و سه‌رباری ئه‌و له یه‌ك ترازان و جیابوونانهی ئه‌و گروپانه هێشتا بوونیان له دوو ناوچه‌ی نزیك له یه‌ك كۆمه‌كی مه‌عنه‌وی سایكۆلۆجی و ئایدۆلۆجیه،
سلێمانی