مه‌لا كرێكار ته‌نها (5) مه‌رجی هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان ... م: محمد گەرمیانی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 1775
مه‌لا كرێكار ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه كه به ناوبانَگی پیاوكوژ ناسراوه له‌جیهاندا به تایبه‌تی له‌كوردستان كه تێوه‌گلاوه به چه‌ندین كاری تووند و تیژی و تیرۆرستی و ره‌شه‌كوژی، ئه‌و پیاوه پیاو كوژه بۆ زیاتر له (23) ساڵه ده‌وڵه‌تی (نرویج) مافی په‌نابه‌ری پێ به‌خشیوه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا ویستی پاداشتی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره دڵ ره‌ق و دره‌ندانه بداته‌وه كه ماندو هیلاك بوون له دژایه‌تی كردنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌ر به‌ست دانان له به‌رده‌م هه‌ژموونی كۆمۆنیستی، به گشتی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌ستیان دایه داڵده‌دانی ئه‌و جهنَگاوهره یاخی بووانه كه ته‌نانه‌ت وڵاته‌كانیشیان قایل نه‌بوون به گه‌رانه‌وه‌یان، له‌ده‌رئه‌نجامدا ئهودۆسیانه بوو به مایه‌ی گه‌وره‌ترین كێشه و ئه‌ندێشه بۆ وڵاته ئه‌وروپێكان كاتێك سه‌ركرده‌ی رێكخراوی (القاعده) ئوسامه بن لادن بریار و بانَگهشهی جیهاد كردنی جاردا له دژ ئه‌مریكا له‌سه‌رتاپا جیهان ئیتر دیارده‌ی تیرۆر پێی نایه وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسی دار به تایبه‌ت كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له‌و جیهادیانه توانیان زه‌به‌ر به هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ی شاری (نیورك) بێنن و خاپووری بكه‌ن به سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی له ساڵی (2001)،
ره‌وشی مه‌لا كرێكار له نه‌رویج
به‌و پێه‌ی خۆم ژیاووم له نه‌رویج بۆ ماوه‌ی (7) ساڵ باش له سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووم و وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵسووكه‌وتی باری كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌لا كرێكار و پرسه‌كه‌ی بوومه،
(1) مێژووی كۆنی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج نوقمه له نوشست و داگیر كردن و كۆیلایه‌تی و خۆ به ده‌سته‌وه دان بۆ دراوسێ نزیك و دووره‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی هتلر ته‌نها (48) كات ژمێری ویست تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بخاته ژێر ركێڤی خۆیه‌وه، به‌ڵام له دوای نه‌وه‌ته‌كانی ساڵی رابردوودا نه‌رویج هاته نێو سیاسه‌تی ده‌ولی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ستیار ترین كێشه‌كانیه‌وه ئه‌ویش به ئامێز گرتنی پرۆسه‌ی ئاشتی (ئیسرائیل_ فه‌له‌ستین) له ساڵی (1990) كه به رای هه‌موو شرۆڤه‌كارانی سیاسی جیهان (داوێكی) تۆكمه بوو بۆ عه‌ره‌به‌كان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا و نه‌رویج، به كورتی نه‌رویج راسته‌وخۆ گۆردرا بۆ سه‌كۆیه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ئه‌وروپادا،
(2) مه‌لا كرێكار له نه‌رویج توانی كۆنترۆڵی سوپای توره‌ی په‌ناهه‌نده ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته بكات به شێوه‌یه‌كی سهرسورهێنهركه به راده‌یه‌ك سه‌رنجی به‌رپرسه ستراتیجیه‌كانی نه‌رویجی راكێشا بۆ دۆسێكه‌ی و مه‌لاش به جوانی ئه‌و ره‌وشه‌ی قۆسته‌وه بۆ راده‌ست نه‌كردنی به ئه‌مریكا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه نه‌رویج كه‌وته هه‌ڵپه‌ی پارستنی له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ رفاندنی یان كوشتنی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی (2007) رووی دا له (اسلو) پایته‌ختی نه‌رویج كاتێك سیخوره‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵێكدا بوون بۆ رفاندنی مه‌لا كرێكار،
(3) مه‌لا و ده‌وڵه‌تی نه‌رویج رێكه‌وتن نامه‌یه‌كی نا فه‌رمی و نه‌نووسراویان به هێما مۆر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی:
(ا) مه‌لا له لای خۆیه‌وه توره‌یی و خرۆشانی (گیتۆی ئیسلامی) نه‌رویج هێور بكاته‌وه به ئاقاری سه‌قامگیری و به‌ستنی ده‌م و ده‌ستی گروپه گورگه‌كانی جیهادیه‌كان له ده‌ست وه‌شاندن له كاتی قه‌یران و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ئیسلام و سومبوڵهكهی،
(ب) قایل كردنی گروپه جیهادیه و رێكخراوی (القاعده) به لا برنی نه‌رویج له لیستی ره‌شی تیرۆر و كرداری تووند و تیژی له وڵامی نووسینه و وێنه كاریكاتۆریهكانی وڵاتانی ئهسكوندنافیا وه‌ك دانمارك و سوید كه به‌ر په‌لاماری تیرۆر كه‌وتن له كاتێكدا نه‌رویجیش به‌شی خۆی به‌شداری كرد له‌و كه‌مپینانه له دژ ئیسلام و كه‌لتووره ناسازهكهی له گه‌ڵ مافی مرۆڤ و پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و ئازادی وه‌ك ده‌یانگووت،
(ج) له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی نه‌رویج راده‌ست كردنی مه‌لا بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی را ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار كه له رابردودا نه‌رویج ئه‌و كاره‌ی وه‌ك كارتی فشار و گورزێكی سایكۆلۆجی به كاری ده‌هێنا بۆ چاو ترساندنی مه‌لا كرێكار و گروپه‌كه‌ی و له‌ولاشه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوی (القاعده) به‌به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌ی له نه‌رویج ده‌كرد ئه‌گه‌رله وڵاته‌كه‌ی ده‌ریكات یان (ته‌سلیمی) به كوردستانی بكاته‌وه،
(4) مه‌لا كرێكار پێی وایه ئێستا له كوردستان به بۆنه‌ی شكست پێ هێنانی نه‌یاره‌كانی له ره‌وته ئیسلامی سیاسیاكان له پرۆژه‌كانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له لایه‌كه‌وه و له بار بوونی كه‌ش و ژینَگهی جۆرێك له‌پشێوی تووند و تیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له كوردستان له لایه‌كی تره‌وه كه رهنَگه ببێته (قه‌ڵغانێك) بۆ پاراستنی له هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر نه‌بێ بگه‌رێته‌وه بۆ (خولیا خۆشه‌كه‌ی) له یاری كردن به ئاگر و دامه‌زراندنی گروپی جیهادی و رهنَگه بتوانێ به ئاسانی دزه بكاته ناو رێكخراوی (داعش) له ره‌وشی تووند و تۆڵ بوونه‌وه‌ی فشار و مه‌ترسیه‌كان له سه‌ری،
(5) دۆسیه‌كانی مه‌لا كرێكار ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و مه‌ترسی ئامێزن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان كه هه‌رگیز ناكرێ رێگه بدرێت كابرایه‌كی كێشه به دوا وه‌كو ئه‌و بگه‌رێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگای كوردهواری كه زۆرتر پێویستی به كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و ئاشتی خواز و داهێنه‌ره نه‌ك پیاوێكی خاوه‌ن رابردووی خوێناوی و گوماناوی و تووند و تیژیه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و (مه‌سخه‌ره‌یه) له یه‌ك كاتدا كه مه‌لا ته‌نها پێنج مه‌رجی هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد كوفری كردبێت كاتێك كار و كرداره قێزنهوهكانی ئه‌وی په‌سه‌ند نه‌كرد و ئێستا هه‌موومان په‌شیمانین له‌و ره‌فتارانه و شاند له دوای شاند ره‌وانه‌ی وڵاتی نه‌رویج ده‌كه‌ین بۆ تكا و نزا به‌ڵكو ئه‌و زاته دڵی نه‌رم بێت و بریاری گه‌رانه‌وه بدات، كوردستان له سه‌ر و به‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومه‌تی بنكه فراوان و له‌ره‌گ و ریش ده‌ركردنی دره‌ختی دیارده‌ی تووند و تیژی ئایدۆلۆژی و سیاسی له ناو گه‌نجان و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه پێویستی به دڵسۆزی و هاوكاری كه‌سانی میانره‌و و مۆدیرن ونیشتمان خواز هه‌یه نه‌ك ئاژاوه چی و گێره شێوێن و داخ له دڵ وتاوانكار وه‌كو مه‌لا كرێكار،
شرۆڤه كاری سیاسی
م: محمد گه‌رمیانی
سلێمانی
04. 01. 2014