له‌وکاته‌ی که هه‌وڵی ئاشتی وچارهسهریانهی که له‌ناوه‌خۆی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا بۆ نزیکبونه‌وه‌ی تێڕوانینه جیاجیاکان وجهمسهره ناکۆکه‌کانی ناو یه‌کێتی هه‌یه، شاناز وه‌ک هه‌میشه هه‌وڵه‌کانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و پرۆسه ئاشتیخواز‌و نێوانگیریهی که هیوایه‌کی زۆری به یه‌کێتیه ڕاسته‌قینه‌کان به‌خشیوه، ئه‌و خاتوونه له‌ڕێی ناوه‌نده‌که‌ی خۆیه‌وه ئه‌یه‌وێت ده‌رسی مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی وجێگره‌کانی یه‌کێتی بدا‌و خۆی وه‌ک کوێیخواو ده‌مڕاست وژنێکی باش نیشان بدات، ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆژانه له‌ڕێی هاوار حاجی ده‌سته ڕاستی نامه‌یه‌کی بۆ هه‌موو کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه دابه‌زاندوه وه‌ک ڕاپرسی و هه‌ڵوێست کۆکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ئاست نه‌یاره‌کانی خوشکه‌که‌ی ویاداشتێکی نوسیوه که ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی که‌می داهاتوودا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆنه‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌وان وه‌ک ناوه‌ندی ده‌ره‌وه خۆیان سڕ ئه‌که‌ن( جا چش خۆتان سڕ که‌ن )، ئه‌و باش ده‌زانی که بیروبۆچوونی بەڕێزان کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ودکتۆر به‌رهه‌م وایه که مه‌کته‌بی سیاسی ناتوانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکاو بۆیه لیژنه‌کیان ڕاسپاردوه که ئاماده‌کاری بۆ لیکنزیکردنهوهی بیروراکان بکاو له‌نێو هه‌رسێ باڵدا چاره‌سه‌رێکی ناوه‌ڕاست هه‌لبژێری و کۆنگره ئاماده‌بکات، بۆیه شاناز له‌دژی ئه‌و لیژنه‌یه‌و هه‌ردووباڵه‌که‌ی تر وهه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ریدا ڕێگای دژه چاره‌سه‌ر ده‌دۆزێته‌وه‌و ده‌یه‌ویت هه‌ڵویستێکی دژ به‌و هه‌موو هه‌وڵانه نیشان بدات.
بۆیه کۆمیته‌کانی ئاگادار کرده‌وه که له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا هه‌ڵوێست وه‌رگرن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و هه‌وڵانه‌شی وه‌ک ئه‌وانه‌ی تر نه‌زۆک بوون وله کۆی 14 کۆمیته‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه ته‌نها سی کۆمیته ی مه‌سینه هه‌ڵگر بوون به دارده‌ست وهاوڕای شاناز، ئه‌ویش کۆمیته‌کانی ( ئه‌ڵمانیا، سویسرا، به‌ریتانیا) و لای یه‌کێتیه‌کان خۆیان ڕوڕه‌شی دونیا‌و به‌رده‌م شه‌هیدانی ڕێگای سه‌رفرازی خاک‌و نیشتیمان کرد، هه‌روه‌ها جگه لهکۆمیتهکانیش پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان وڕێکخراوه دیموکراسیه‌کانی یه‌کیتی له‌ده‌ره‌وه هه‌رگیز نه‌هاتنه ژیر باری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شانازوهاوار و ئه‌و گروپه‌ی که له‌ناو یه‌کیتیه‌کانی ده‌ره‌وه ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تیناپهڕیت، ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن که یا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه یاخوود توانا‌و لیهاتووییان تیدا نیه‌و ئه‌گه‌ر پشت به‌ستن به کوێخاکانیان نه‌بیت هه‌رگیز له به‌رپرسیارێتی نامیننهوه.
ئه‌بێت شاناز‌و هاوار بزانن که کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه هی ئه‌وان نیه‌و موڵکی یهکیتیهکانه به‌گشتی ئه‌وان ناتوان یاری بهجارهنوسی یه‌کێتی وداهاتوویدا بکه‌ن، یه‌کێتی مولکی ماڵی سه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی قوربانیان داوه بۆ خاک وووڵات بۆ ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌کان گه‌ل هی ئه‌وانه‌یه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌هیچ خۆرایی به‌پله‌ی به‌رز خانه‌نشین کراون یان پۆستی بالایان دراوه‌تێ و له باڵیۆزخانه‌و سه‌فاره‌ته‌کان له‌سه‌ر حیسابی مه‌حسوبیه‌ت وخزم خزمانی پۆستی کارمه‌ندی باڵایان دراوه‌تێ مووچه‌ی به‌رز وه‌رده‌گرن، دیسان ئه‌پرسین شاناز خان ئه‌و 30 ملیۆن یۆرۆیه‌ی له‌کوێ هیێنا که ڤیللا له به‌ریتانیا پی بکرێت؟ ئه‌و جورئه‌ته‌ی له‌کوی هێینا به‌رامبه‌ر دوو جیگری سکرتێری گشتی بوه‌ستێته‌وه؟یه‌کێتی به موڵکی خۆی بزانێت، ئه‌و جورئه‌ته‌ی له‌کوێ هێنا هه‌وڵی لێکترازان وقۆرخکردنی ده‌سه‌لات بۆ خۆی بدات ؟ ئه‌و جورئه‌ته‌ی له‌کوێ هێنا یه‌کیتی له‌ده‌ره‌وه بهلایهنگی خۆی له‌قه‌ڵه‌م بدات ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار بۆی بلوێت ئه‌مجاره هه‌رگیز کۆمیته تیکۆشه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه بۆیان ئیمزا نه‌کردو ئه‌و هه‌وڵه‌شی به‌نه‌زۆکی له‌دایک بوو. . .
ئالان محه‌مه‌د / هۆڵه‌ندا