ژیان چەند جوان ئەبوو من و کوڕی مسئول و سەرۆکەکان و قاعیدەکانی ئەم وڵاتە بەیەکەوە کارمان بکردایە بۆ پێش خستنی وڵات بەیەکەوە لەیەک کۆمپانیا بوینایە هەمومان یەک ڕاتب مان هەبوایە دزی و گەندەڵی لەهیچ شوێنێک نەبوایە 


خۆزگە سیاسەتی ئەم وڵاتە بە شێوەیەک بەڕێوە ئەچوو هەر سەرکردەیەک یان سیاسەت مەدارێک دەستی لە کار بکێشایەتەوە ئێمە خۆ پیشاندانمان بکردایە بمان وتایە وڵاتمان ئێوە پێشتان خست نابێ بە نەمانی ئێوە دوا دەکەوێت

خۆزگە لە دام و دەزگا حکومیەکاندا لە ڕیز بەندی سەرەگرتن تاکو کایەی من دێت کوڕی سەرکردەیەک لە دوای منەوە بوایە واسیتە نەبوایە بە یەک هەنگاو پێش هەمومان بکەوتایە

خۆزگە من و کوڕی مسئولک لە یەک شوێن بازاڕکردنمان بکردایە وە شوێنی نیشتە جێ بونمان لە یەک شوقە بوایە هەردوکمان یەک مستەوای ژیانمان هەبوایە

خۆزگە کوڕی مسئولێک وەک من شەوی بەڕێ بکردایە لەباتی کڕینی جەستە کڕینی دوو پەرتوکی بەسود بوایە

ژیان چەند جوانە کوڕیکی مسئول لە وەرشەی چاککردنی ئوتۆمۆبیل و دانەیەکی تریان کاشێری مارکێت و دانەیەکی تریان کارمەندی پاکردنەوەی شاروو دانەیەکی دی دکتۆرو ئەندازیارو دانەیەکی دی دوکانی وشکە و دانەیەکی دی کتێب فرۆش بوایە

ژیان زۆر جوانەبوو ئەگەر هەموو هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە پڕ سامانە وەک مسئولەکان خاوەنی سودی نەوتو داهاتەکانی تر ببوایە

خۆزگە کچە مسئول لە گەڵ کچە هەژارێک هەردوکیان لە یەک شوێن خۆڕازاندنەویان بۆ بکرایە مەگەر هەردوو کیان یەک دڵی ئافرەتانەی ناسکیان نییە ؟

خۆزگە کچە مسئول وەک کچە هەژارێک بە یەک پاص بچونایەتە زانکۆ لە تەنیشت یەک بونایە

خۆزگە کچە مسئول و کچە هەژارێک یان کچێکی دەرامەت ناوەند وەک یەک جل گۆڕینیان بکردایە لە چونیان بۆ زانکۆو دەوام

خۆزگە کوڕە مسئول لە بری پیاوکوژو چڵ کاوخۆرەکانی چوار دەوری چوار ئینسانی خاوەن بیروهزری جوانیان لەگەڵ بوایە

خۆزگە سەردەشت عوسمان پەیامەکەی بگەشتایەو ئیستا زاوای سەرۆکمان بوایە

خۆزکە کاوە گەرمیانی لەبری تیرۆر کردن ئیستا لە باوەشی دایکی خەونی سەربەخۆی کوردستانی ببینیایە

خۆزگە پیاوانی ئاینییەکان لە بری تیرۆرکردنیان ئەگەر سەر بە هەردینێکن خاوەن ڕێزوو شکۆ بونایە

خۆزگە چوارپارچەی کوردستان بە هۆی تەبای کورد خۆیەوە ئەبونەوە یەک پارچە

هەموو ئەم خۆزگەو خەونانە لە قسەی شێتێک ئەچێت لەم وڵاتە بەڵام مادەم هەموو مان مرۆڤین چی تێ ئەچێت یەکسان بوینایە ؟؟